هیونجین/خوات لەگەڵ گەورەم...
تکایە ئاگاداری خۆت بە
وە
تکایە هەر شتێک بوو پەیوەندییم پێوە بکە.تایهیۆنگ و کچەکەی ئەڕۆن بۆ ئەمریکا...هیونجینیش بەڕێیان ئەکات و دوای ئەوەش ئەچێ بۆ لای تاوەکو هەواڵەکەی پێ بگەیەنێ.
تایهیۆنگ/وا ئەکەم هیونجین...تۆش ئاگاداری خۆت بە...وە سوپاس بۆ تۆ.
هیونجین/هەمیشە لە خزمەتتدام گەورەم.
تایهیۆنگ/من ئیتر گەورەی تۆ نیم هیونجین...تۆ ئازادی بۆ هەمیشە.
هیونجین/سوپاس گەورەم...بەڵام من هەموو کاتێک بۆ تۆ ئامادەم
ئەوە بزانە باشە؟تایهیۆنگ باوەشی بە هیونجینا کرد.
تایهیۆنگ/باشە...ئەزانم کە تۆ وایت
ئێستاش خوات لەگەڵ.هیونجین/خوات لەگەڵ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەیکهیۆن لە کۆمپانیاکەیەتی.
کۆمپانیا نائاساییەکەی.
کارە نائاساییەکەی.
بیۆن بەیکهیۆن.
سێهون/بەتەمای کەی داوای هاوسەرگیری لە (ناوت) بکەی؟
پێم وایە کاتییەتی.بەیکهیۆن چاوی لەسەر فایلەکەی بەردەمی هەڵگرت و چاویلکەکەی لابرد و پاڵی یا بە کورسییەکەیەوە.
بەیکهیۆن/منیش پێم وایە کە کاتی هاتووە...بەڵام نازانم کەی داوای لێ بکەم...بەڕای تۆ کەی بیکەم باشە؟
سێهون/هەر کاتێک بێ...ئەو کچە ئێستا هی تۆیە...ئەوە جیاوازی نییە کە هاوسەرت بێ یان نا.
بەیکهیۆن/ئمم.
سێهون/وە ئەگەر داواشی لێ بکەی
دڵنیام ئەو ڕازی ئەبێ.بەیکهیۆن/تۆ بڵێی وابێ؟
سێهون/ئهم...بێگومان بە وا ئەبێ.
بەیکهیۆن/هیوادارم...کەواتە شتێک ڕێک ئەخەم و بانگی ئەکەم.
سێهون/کەی؟
بەیکهیۆن/ئەمشەو.
سێهون/واو...ئەوەیان لەناکاوبوو.
بەیکهیۆن/ههههـــ ئەزانم لەناکاوبوو
بەڵام
کاتێکی باشە بەڕای من.
YOU ARE READING
Hidden {B.BH}✓
Horror-Beon baekhyun Kurdish story!! -Mafia AU!! بەیکهیۆن کەسێکی زۆر ئاڵۆزە. تێگەیشتن لەو ئەستەمە. ئەو کەسەی کە لێێ تێ بگات پڕۆفیسۆرە... ئەو ئاشقە،ئاشقێکی شێت،خۆشەویستییەکی یەکلایەنە. ئەو شاراوەیە. وە ناوازەیە. جیاوازە. زیرەکە. جدییە. ڕووداوەکان لەچیرۆکەک...