•Petrichor, atychiphobia,dépaysement•

366 46 32
                                    

||.لـە چەندین ڕێگادا،ڕێگـا هەڵەکە هەڵبژێردرا.||

.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.

لـە ناوەندی وەرزی زستان،کەش و هەوایەکـی مات و هەورە ڕەساسیەکان ئاسمانیان داگیر کردووە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


لـە ناوەندی وەرزی زستان،کەش و هەوایەکـی مات و هەورە ڕەساسیەکان ئاسمانیان داگیر کردووە.
بۆنـی باران دێت،بەڵـام نابارێ.
کـات بەرەو ئێوارە دەڕوات،هەمووان دەسـت لە کارەکانیـان هەڵدەگرن و بەرەو ماڵەکانیان دەرۆنەوە بۆ پشوویەک و خواردنی نانێـکی گەرم لـەگەڵ خێزانەکانیان.
جادەکە کەمێـک تەڕە،وە هەوایەکی کزی سارد هەیە.
لە نێـویاندا کچێـک بەخۆی دەوت.
'ڕاکـە ڕاکـە ڕاکـە و ونبە'
ڕایدەکرد بەسەر جادەکـە بێ زانیـنـی شوێنـی مەبەستی بۆ گەیشتن.
لووتـی سوور بوبو لەبەر بەرکەوتنی هەوا ساردەکەو هیلاکی،وە چاوەکانیشی فرمێسکی وشکبووی پێوە دیار بوو.
جلی نەخۆشخـانەی لەبەرە.
قژێکـی شێواو لەگەڵ بەرزبوونەوەی سەما دەکات.
ڕادەکـات لەگەڵ ئەوەی کەسی بەدواوە نییـە.
بەڵام مێشکی یەک ڕستە لێدەداتەوە.
"ئـەو شێتـە ڕادەکا،بیگرن ئێسـتا"
دەنگی دکتۆرەکەی بەردەوامە لە ترساندنی.
هەنگاونانی بۆ ڕاکردنەکـەی هێواش کـردەوە و وەستا.
دانیشت و قاچەکانـی لەباوەش کرد،وەکـو ئەوەی هیـچ کەسێـک لەوێ بوونی نەبێت.
'مـن..باشـم..من چاک بوومەتەوە..من چیتر شێت نیم،بهێڵن ئاسوودەبم'
دەیوتەوەو دەیوتەوە بە دەنگێکی کز و لاواز.
تا ئەوکەسەیـی یارمەتی ڕاکردنەکـەی دا گەیشتـە لـای.
"جێـنـی؟!"
بەخەمەوە کچەکەی هەستاندەوەو باوەشی پێدا کرد.
دەستی بە قژی ئەهێـنا،تا ئارامی بکاتەوە.
'ئای..رێن..ئـەو وتی ئەو شێتە بگرن'
جێـنـی بەترسەوە جلەکانی ئەوی گرت.
"تەواو،تـا منت لابم هیـچ کەس دەستت بۆ نـابات،دایـک و باوکیشـت"
باوەشەکەی بە کۆتاهێـنا کە هەستی بە تاریک کردنی دنیا کرد.
" بابڕۆیـن دەی"
بە ترسەوە بە هەنگاوە لەرزیوەکانی دەستی گرت و چوونە نێو ئۆتۆمبێلەکەی.
'تۆ من نابەی بۆ ئەوێ وایە؟'
جێـنی بە ترسەوە لێی پرسی.
"گەمژە مەبە،چۆن دەتنێرمە ئەوێ؟ئەوێ شێتخانەیە بۆ تۆ نییە"
ئایـرێن تووند دەستی هاوڕێکـەی گرت.
کەشەکە بێدەنـگ بوو، دەنگی وردە بارینی باران کە بەر ئۆتۆمبێلەکە دەکەوت و دروست کردنی دڵۆپی بچووک بە شووشەکانەوە وای دەکرد هێمن ببیتەوە.
'ئایـرێن..من ببوورە'
سەری داخسـت.
"بۆچی بتـبوورم؟"
بە تێنەگەشتنەوە پرسی.
'چونـکە تا ماوەیەک لە ماڵەکەی تۆ دەمێنمەوە'
وتی بە شەرمەزاریەوە.
"جێـنی سوێند ئەخۆم کۆتا جار نەبێ ئەو قسەیە،بێ بیرکردنـەوە ئەتکوژم"
ددانەکانی لەیەک گیرکرد.
وایکرد جێنـی زەردەخەنە بکات.
'نـەم ئەزانی مردووەکـان ئەکرێ بکوژرێن'
بە هێواشـی وتی و فرمێسکەکانی سەمایان ئەکرد لەنێو چاوە بچوکەکانی.
"مـن تۆم لەوێ ڕزگارکرد تـا خەمۆکـی نەگریـت،بەڵـام گەر بەردەوام بی دەتگەڕێنـمەوە"
ئایـرێن بە ئاگادار کردنەوە وتی،بەڵکو بتوانێ هاوڕێـکەی بترسێنێ و ئەوەنە خـەم نەخوات.
جـێنی هیچی نەوت،تەنهـا دەترسـا بگەڕێـتەوە بۆ ئەو شێـتخانەیە.
تەنهـا بە کەمێـک خێرای سەری بە مانای نەخێر جوڵانـد.
لەگەڵی قژە شێواوەکەی دەجوڵایـە سەر دەموچاوی.
"لە ماڵەوە هەموو شتێـکت ئامادەیـە،خێرا گەرماوێـک بکـە و وەرە تا نان بخۆین باشە؟"
ئایـرێن وتی.
'وادەکەم'
جێـنی وەڵامی دایەوە بە هێواشی.
پاش دە خولەکێکی تر،ئایـرێن ئۆتۆمبیلەکەی وەستاند لە بەردەم ماڵێـکی مامناوەند.
بەڵـام ماڵێـکی خۆش بوو لە دەرەوەی.
"دەی دابەزە با بڕۆیـنە ژوورەوە،بەڵام کەمێـک خێرا با سەرمات نەبێت"
ئایـرێن بە زەردەخەنەوە جێـنی'ی ئاگادار کردەوە.
جێنی ئەوەی کرد کە ئایـرێن ئاگاداری کردەوە لێی.
لەبەردەم دەرگای ژوورەوە وەستا تا جێـنی کلیلەکەی هێـنا و کردیـەوە.
چووە ژوورەوەو جێنـی'یش لەگەڵی،پاشان دەرگاکەی داخستـەوە.
جێنی تەنها سەرنجی ماڵە جوانەکەی هاوڕێکەی ئەیات.
کە دیزاین کراوە بە ڕەنگی قاوەییەکی کاڵ و ڕەنگێکی هەنگوینی.
لەگەڵ سێ پەنجەرەی گەورە کە پەردە سپیەکانی لادراوە تا دیمەنی بارانەکە بگوازێتەوە بۆ ژوورەوە.
وە دواتر ئاگردانێکی زۆر جوان لە نێوانیان دا هەیـە و لە بەردەمی ئەوەش سێتێک قەنەفەی قاوەیی هەیە لەگەڵ مێزێکی کاڵ لە ناوەندیان،چەند شیرینیەکی لەسەرە.
وە لە دواوەی ئەوانە مێزێکی جوانی نانخواردنی لێیە کە ڕەنگی هەنگوینییە و کەمێک تێکەڵ بە سپی،وە لە چواردەوری چەندین تابلۆی جوان هەڵواستراون کە هەر کەسێک بیبینێت سەرنجی ڕادەکێشێت.
دوای ئەوە لەوبەری،پلیکانەی لێیە بۆ قاتی دووەم و سەرەوە.
لەژێر هەر پلیکانەیەک گڵۆپێکی زەرد هەڵکرابوو،کە وایدەکرد ماڵەکە ناوازەتر دەربکەوێت.
"دەی جێـنی گیانەکەم،لەگەڵم وەرە بۆ ژوورەکەت"
ئایـرێن وشەکانی ئاڕاستەی جێـنی کرد بە زەردەخەنەیەکی دایکانە،کە هەرکەسێک بینیبوای وای دەزانی جێـنـی کچی ئەوە.
وە جێـنی 'ئمهم'ی بە وەڵامی خۆی دانا.
پاشان دوای ئایـرێن کرد کە بەسەر پلیکانەکان ڕۆیشتە سەرەوەو دواتر بەلای چەپ ڕۆشت و دەرگای ژوورێکی ناوازەی کردەوە.

Lost Way~ ||KURDISH FF|| Where stories live. Discover now