[جیسوو بەردەوام بوو لە لێدانی وویۆنگ ، بەڵام ئەو لێدانە بەهێزتر بوو لەبەر ئەوەی لەلایەن جیسووەوە نەبوو بەڵکو لە لایەن سانەوە بوو]
سان : هەی بەنەفرەت بیت[بۆکسێکی پێدا کێشا]
[کە وای لە وویۆنگ کرد بکەوێتە سەر زەوی وە چووە سەری و دەستی کرد بە بۆکس لێدانی]
[جیسوو هێشتا لە ناو شۆکدا بوو وە بەگریانەوە ڕۆیشتە دەرەوە لەو ماڵە]
سان : جۆن وێرات دەست لە شتێک بدەیت کە هی منە ها
وویۆنگ : جیسوو هەر لەسەرەتاوە هی من بوو ، تۆ هاتیتە نێوان ئێمە هەی بەنەفرەت بیت[ئەویش بۆکسێکی لە ساندا]
سان : جیسوو هی منە!!!!
وویۆنگ : نەخێر ، ئەو هی منە ، هەرگیز نابێتە هی تۆ ، چونکە من ماچم کرد
[سان کە گوێی لەوە بوو بەهەموو هێزی پێکەنی]
وویۆنگ : بەچی پێدەکەنیت هەی گەمژە
سان : ئەزانی من یەکەم ماچی ئەوم برد ههههههههههههههه
[وویۆنگ وەک شێتی لێهات و کەوتە بۆکس لێدانی سان]
وویۆنگ : هەی بەنەفرەت بیت !!!!! چۆن ..؟!!!! چۆن...؟!!!!
سان : جیسوو هی منە !!!! ئیتر لێمان دوورکەوە
[سان ڕۆیشت لەوێ]
وویۆنگ : ئاااااااااااااااااااااااااا
[لێوی دەسڕی کاتێک کە پڕ بوو لە خوێن]
[سان بەپەلە ڕایکردە دەرەوە هێشتا باران دەباری وە بەڕاکردن بەشەقامەکەدا ڕۆیشت وە جیسووی بینی کە بە دڵشکاوی پیاسەی دەکرد]
[بەپەلە ڕایکردە لای و ڕووی جیسووی سووڕاندە لای خۆی]
سان : جیسوو!!!!! تکایە لێمخۆشبە !!!!! تکایە !!!! تکایە !!!!!
جیسوو : بڕۆ لای مینگ بول واز لە سۆزانییەک بێنە
سان : مینگ بوول هیچی من نییە ، تکایە ببورە من هەموو شتێکم بیرهاتەوە تکایە لێم خۆشبە تکایە
جیسوو : گەمژە!!!!
سان : ...................
جیسوو : بێئەقڵ!!!!!!
سان : ................
جیسوو : ڕقم لێتە
سان : ................
جیسوو : بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بیرم دەرکدی
[سان بەو قسەیە شۆک بوو]
[وە باوەشیان کرد بەیەکدا وەک ئەوەی کە هەرگیز یەکتری بەر نەدەن]
[وە دوای ئەوە سان جیسووی بردە ناو ئۆۆمبێلەکە]
جیسوو : بۆ کوێ دەچین.؟!!!
سان : تەنها چاوەڕێ بکە
[دوای ماوەیەک گەشتن]
سان : دابەزە
جیسوو : باشە
[ڕۆیشتنە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە ، ئەوە ئەو شوێنەوو کە یەکەم جار لەوێ سان پێی وت کە خۆشیدەوێت]
جیسوو : ئێرە هەمان ئەو شوێنەی یەکەم جار نەبوو
سان : ئهم وایە ڕاستە
جیسوو : وەک هەمیشە سیئۆل جوان دەردەکەوێت
[سان چووە بەردەمی]
سان : جیسوو ..!!!
جیسوو : هم
سان : سەیر بکە ، چەند شتی ناخۆش بێتە نێوانمان ، چەند دڵمان بشکێت ، بەڵام ئەوە بزانە کە من لە هەموو شتێکی ئەم دنیایە خۆشترمدەوێ
جیسوو : ...................
سان : دەزانم ئێستا دڵت لە من شکاوە ، وە من دووبارە دڵت بەدەست دەهێنمەوە خەمت نەبێت
جیسوو : چۆن وادەکەی ، ئەو هەموو کاتە ناخۆشە لەبیر بکەم کە بەسەرت هێنام
سان : هەموو شتێک
جیسوو : مەبەستت چیە..؟!!!
سان : دڵت بەدەستدەهێنمەوە تەنها چاوەڕێ بکە
جیسوو : جۆن؟!!!
سان بە فێڵبازی نزیک بوەوە لێی : تەنها چاوەڕێ بکە ، من چۆی سانم ئەتوانم دڵی هەموو کچەکان بەدەست بێنم
جیسوو : مەبەستت چییە؟
سان : ئێستا هیچ نادرکێنم جوانکیلەکەم
جیسوو : ئەو وشەیە بۆچی دەڵێیت؟
سان : لەبەر ئەوەی خۆشمدەوێی ، وەهەروەها تۆش جوانیت بۆیە
جیسوو : ئەو وشەیە مەڵێ
سان : نەخێر دەیڵێم ، ج..و..ا..ن..ک..ی..ل..ە...ک..ە..م
جیسوو : دەی وا بانگم مەکە
سان : نەخێر ناتوانم جواکیلەکەم
جیسوو : ئۆف چەن بێزارکەری دەی بابۆڕینەوە ماڵەوە
سان : چی دەبێت ئەمشەو نەگەڕێینەوە؟😏
[جیسوو ڕەق بوو لە شوێنی خۆی]
سان : ههههههههههههههههههه ، ڕووخسارت سوورهەڵگەڕاوە ، تەنها گاڵتە بوو
جیسوو : بێشەرمی وە زۆر بێزارکەریشی
سان : هەمووی دەزانم جوانکیلەکەم
جیسوو : ئۆۆۆۆف دووبارە هەمان وشەت وتەوە ، دەی بابڕۆینەوە ماڵەوە
سان : تۆ بۆچی ئەو وشەیەت پێناخۆشە ، چەندین کچ بە ئاواتی ئەوەن کە من بەوشێوەیە بانگیان بکەم
جیسوو : کەواتە بڕۆ لای ئەوان
سان : ههههههه نەخێر من جوانترینیانم برد بۆخۆم ئیتر ئەمانم بۆچییە
[وە دواتر سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتن و سان جیسووی بردەوە ماڵەوە]
جیسوو : دەی من دادەبەزم
[ویستی دابەزێت لە ئۆتۆمبێلەکە بەڵام لەپڕ سان باوەشی پیاداکرد]
جیسوو : ئەوە بۆچی وادەکەیت
سان : خەمبارم
[بۆماوەی پێنج خولەک بەو شیوەیە مانەوە]
جیسوو : هەتا کەی بەو شێوەیە دەکەیت
سان : هەتا بەیانی
جیسوو : چی؟ قسەی بێمانا مەکە
[دووری خستەوە لە خۆی]
جیسوو بە ڕووسخارێکی دڵخۆش : دەی من دەڕۆم
[سان دووبارە باوەشی پیادا کردەوە]
جیسوو : ههه ئەی دە تەواو
سان : تکایە با وابم
[جیسوو سانی دوورخستەوە وە سان ڕووخسارێکی زۆر خەمباری هەبوو بەڵام زۆر کیوت بوو]
جیسوو : نابێت ، ئێستا دەبێت بڕۆم باشە
[سان سەری بە ئەرێ هەژاند]
[جیسوو هاتە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە وە سانیش هەروەها]
جیسوو : دەی درەنگە ، خوات لەگەڵ
[بە ڕووخسارێکی دڵخۆشەوە دەستی هەژاند بەمانای خوات لەگەڵ وە سانیش دووبارە دەستی هەژاندەوە ، جیسوو چووە ژوورەوە]
[وە سانیش ڕۆیشت]