ئەوە پاڕتی نوێ
100vote=new part
ئینجۆی
◤◥◤◥◤◥◤◥◤◥◤◥◤◥◤◥◤◥
AYREn's pov
دەستم لەنێو دەستی دەرهێنا
جین:بوەستە ئێوە پێشتر یەکتریتان بینیوە؟"
جین بە سەرلێشێوانەوە وتی
کای:بەڵێ بەڵام چاوپێکەوتنێکی گونجاو نەبوو "
کای بە هێمنی وتی کاتێک بە قوڵی سەیری دەکردم
چاوەکانم لەسەری لادا و گەڕامەوە دواوە لەتەنیشت جۆنگکووک وەستام
جین:باشە "
جین بە هێمنی وتی
کای:سڵاو بەڕێز جیۆنی بچووک "
کای لەبەردەم کووک وەستا و بە پێکەنینێکی یەک لایانەوە وتی و دەستی ڕاگرت
جۆنگکووک بە ساردی سەیری کرد و دەستی بەرزکردەوەو تەوقەی لەگەڵ کرد
کای: دەی فەرموون"
کای بەهێمنی وتی و بە پێشمان کەوت و دەستی بۆ مێزەکە ڕاگرت
جین:دەی"
وتی زەردەخەنەی کرد و دەستی لەسەر شانم دانا منیش زەردەخەنەیەکی بچووکم کرد و بەرەو مێزەکە ڕۆشتین
جین لە تەنیشتم دانیشت منیش خەریک بوو کورسیەکە ڕابکێشم کای هەستاوە و کورسیەکەی گرت
کای:ڕێگام پێبدە"
بە زەردەخەنەوە وتی و کورسیەکەی ڕاکێشا سەیری جینم کرد ئەو زەردەخەنەیەکی هێمنی بۆ کردم
هەستم بە کەمێک ئاسودەیی کرد و دانیشتم
کای لە لای من دوور کەوتەوە و لەسەر کورسیەکەی بەرامبەرم دانیشت و سەیری کردم منیش سەیری لایەکی ترم کرد
جین:جۆنگکووک تۆ بۆ نایێیت "
جین وتی کاتێک تێبینی جۆنگکووکی کرد کە لە شوێنی خۆی وەستاوە
سەیری جۆنگکووکم کرد زۆر توڕە دیار بوو و بە تیژی سەیری کای دەکرد
یان من وا دەبینم
بەهێمنی نزیک کەوتەوەو لەتەنیشت کای دانیشت
.
.
.
.
.
.
.
دوای ئەوەی داوای خواردنەکەمان کرد خواردنەکانیان لەسەر مێزەکە دانا و دەستمان بە خواردن کردکای:خۆشحاڵم بە ناسینی خێزانەکەت بەڕێز جیۆن"
کای بە زەردەخەنەوە وتی
جین:ئێمەش خۆشحاڵ بووین"
جین بە هێمنی وتی
کای:کەواتە خوشکێک و برایەکت هەیە ؟"
YOU ARE READING
𝐓𝐡𝐞 𝐖𝐫𝐨𝐧𝐠 𝐖𝐚𝐲!
Romanceهەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە کە ئەو کەسەی پارێزگاری لێدەکردم هەر ئەو ئازارم بدا