part 1

5.6K 350 83
                                    

AYREN'S  POV
بەیانی خەبەرم بوویەوە بە دەنگی دایکم
د.ئایرین:دەی کچم هەستە با دوا نەکەوی بۆ قوتابخانە"

سەرم خستە ژێر بەتانیەکە

ئایرین:دایکە من زۆرم خەو دێت با ئەمڕۆ نەڕۆم"

دایکم بەتانیەکەی لەسەرم لادا

د.ئایرین:گوڵەکەم تۆ خۆت زیرەکی چۆن ئەو قسانە دەکەی "

ئایرین:ئێ دایکە قوتابی زیرەک خۆ ڕۆبۆت نییە"

دایکم ماچێکی سەرمی کرد

د.ئایرین:گوڵەکەم من سەرم بە تۆوە بەرزە"

منیش زەردەخەنەیەکم کرد

ئایرین:مادەم باشە نازدار وا من دەڕۆم گەرماوێک دەکەم"

د.ئایرین:باشە گوڵەکەم"

دایکم ڕۆیشتە دەرەوە لە ژوورەکەم منیش گەرماوێکم کرد جلی قوتابخانەم لەبەر کرد مەیکئەپم نەکرد چونکە خۆم جوانم ئحم 

ڕۆیشتمە دەرەوە لە ژوورەکەم و لەسەر مێزی نانخواردن دانیشتم

END AYEREN'S  POV

ئایرین: بەیانی باش"

ب.ئایرین:بەیانی باش گوڵەکەم "

ئانا:هێ باوکە بۆچی بەمنت نەوت گوڵەکەم دیارە وشەی گوڵەکەم بەس لە ئایرین دێت"

ئایرین:چیە تۆ گەورەی پیر بووی وشەی گوڵ بۆ کەسی جوان و گەنج بەکاردێت"

ئانا:هێی ئایرین من تەنیا 18ساڵم کوا پیرم ئەگەر من پیربم  تۆش منداڵی"

ئایرین:من منداڵ نیم "بە توڕەییەوە

ب.ئایرین:بەسیکەن ئایرین گوڵەکەمە و ئانا گیانەکەمە"

ئانا زمانی لە ئایرین دەرهێنا

ئایرینیش توڕە بوو

ئایرین:کێشە نییە دەی من تەواو بووم ئەڕۆمە قوتابخانە "

ئایرین ماچێکی لە باوکی کرد

ب.ئایرین:ئاگەداری خۆت بە"

ئایرین:باشە باوکە دەی دایکە بایی "

د.ئایرین:خوات لەگەڵ گوڵەکەم "

ئایرین زەردەخەنەیی کرد دواتر سەیری ئانای کرد

𝐓𝐡𝐞 𝐖𝐫𝐨𝐧𝐠 𝐖𝐚𝐲! Where stories live. Discover now