second

995 139 5
                                    

کاتێک دەزانی کە چۆن دڵی منت شکان،گریانت دێ.....!(سیتۆش)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کە خەوتم خەبەرم بۆوە کاتژمێر ٥ بوو😮
ترسام لەوەی خاتوو ساند توڕە بێت

بە ڕاکردن چوومە چێشتخانەکە
"خـ.خاتوو ساند؟!"

ساند"کچم...؟
لە کوێ بووی؟!"

من نەمتوانی درۆ بکەم
خۆی درۆ بکەم ڕاست پێمەوە دیارە"ئێهـ من زۆر ماندوو بووم
.......کە لەسەر جێگاکە پاڵکەوتم،خەوم لێکەوت،ببوورە خاتوو ساند دووبارە نابێتەوە!"
بە خەمباری وتم

ساند"هههههـ،ئەوە کەی کێشەیە،گوێشی مەیەرێ کچم من ئەڕۆم بۆ بازاڕ
ئەمەوێ هەندێک شت بکڕم،بۆ بەیانی ئاهەنگێکی بچووک ڕێک دەخەم کە کوڕەکەم هاتەوە!"

من"ئێ خاتوو ساند گەر دەتەوێ دێم لەگەڵت یارمەتیت دەدەم"

ساند"نانا کچم تۆ ماندوو بووی ئەمڕۆ
بخەوە بۆخۆت دەرگا کلیل بدە منیش دەڕۆم😊"

من"زۆر سوپاس خاتوو ساند،کەسێکی زۆر باشی!"

ساند"زۆر سوپاس کچم،من متمانەی زۆرم بەتۆ هەیە،دەی ڕۆشتم!"

من"زۆر سوپاس،خواتلەگەڵ"

ساند"خواتلەگەڵ!"
ڕۆشتە دەرەوە

من هەناسەم هەڵکێشا و پاڵم بە دیوارەکەوە دایەوە"زۆر سوپاس خوایە گیان"
چووم دەرگاکەم کلیل دا و چوومە ژوورەکەم و خەوەکەم تەواو کرد"

تێپەڕاندنی کات،کاتژمێر ۷ی ئێوارە
هەستام لەخەو،بەڕاستی زۆر خۆش بوو،هەستام خواردنم ئامادە کرد بۆ خاتوو ساند
ئەو وەکو دایکم وایە،کە دایکم مرد ئەو منی بەخێو کرد،بە نزیکەیی ٦ بۆ ۷ ساڵە لێرەم و من کەهاتم کوڕەکەی لێرە نەبوو،ئەو زیاتر لە نیۆرک گەورە بووە لە تەمەنی ۷ ساڵییەوە هەر لەوێیە،تەنها ئەوەنە زانیاریم هەیە لەسەری

ئاهـ دەرگایە بێگومان خاتوو ساند"ە
چووم کردمەوە"بەخێر بێیتەوە خاتوو ساند😄"

ساند"سوپاس کچم،ئاهـ ها ئەو شتانە بگرە!"
ماندوو دیار بوو

من"ئۆی بۆ خۆت ماندوو کردووە،"
لێی وەرگرت شتەکان

ساند"ئاااییش نازانم بۆ وا قەرەباڵغ بوو،وەی پشتم..."
لەسەر قەنەفەکە دانیشت

من"ئاهـ ماندوو نەبیت،خاتوو ساند ئەوانە لەکوێ دابنێم؟"

ساند"ئەو خواردنەکان لە چێشتخانە و پۆشاک و پێڵاوەکان لە ژوورەکەم!"

✩.....SelFish-MaN.....✩                         kurdish story     ✔Where stories live. Discover now