~یەکەم دیدار~

313 37 104
                                    

"من ئەو کچە بووم کە گەورەترین ترسی ژیانم دڵشکاندنم و هەڵخەڵەتاندنم بوو لەلایەن کوڕێکەوە کە کەوتبمە داوی خۆشەویستییەوە،بەڵام وەک ئەوەی ئەوترێ*مرۆڤەکان ئەوەیان بەسەر دێت کە لێی ئەترسن*منیش وە مرۆڤێک ئەوەم بەسەر هات کە لێی ئەترسام".

.

.

.

.

پاڵتۆ قاوەییەکەی لەبەر کرد و کڵاوە سپیە خڕەکەی لەسەر کرد و تێنووس و پێنووس و مۆبایلەکەی خستە نێو جانتا ڕەشە یەک شانییە چەرمەکەیەوە و جانتاکەی لە شان کرد و لەگەڵ زەردەخەنە هەنگاوی بۆ نێو دەرەوەی خانووە بچووکەکەی نا تاوەک بڕووات لەنێو ئەو کەشە جوانە و هەوا ساردە تەماشای ئەو خەڵکە بکات کە چۆن خەریکن لەو بەفرە سپییە جوانە کە تەواوی شاری وەک بوکێکی سپی ڕازاندۆتەوە تۆپەڵ دروست ئەکەن و بۆ یەکدی تێئەگرن یاخوودیش بوکەبەفرینە دروست ئەکەن...

لەسەر ئەو کورسییە دارینەی لێواری شەقامەکە دانیشتبوو لەگەڵ ئەوەی سەر لوتی و کوڵمەکانی لەسەرمادا سوربووبونەوە دەستە سوربووەکانیشی کە بە هەمان شێوە بەهۆی سەرما سور هەڵگەڕابوون نزیک کردبۆوە لەلێوی و بەبەردەوامی فوی لێ ئەکردن بۆئەوەی بتوانێت کەمێک گەرمیان بکاتەوە و وە لەهەمان کاتیش جار نە جارێک بە بەرزی پێئەکەنی کاتێک تەماشای ئەو منداڵە بچووکانەی ئەکرد کە خەریکن شەڕە بەفر ئەکەن و هەر کاتەو یەکێکیان لەسەر بەفرەکە ئەخزێ و ئەکەوێت یاخوودیش یەکێک کە ئاگادار نییە لەلاین هاوڕێکەیەوە تۆپەڵەی بەفری بەر ئەکەوێت یاخوود یەکێکی دیکەیان کە هەر تۆپەڵ هەڵئەیا و بەڵام لەبری ئامانجەکەی بەر شوێنێک یاخوود کەسێکی هەڵە ئەکەوێت...

هێندەی نەبرد کە بەخێرایی ڕاچەڵەکی و بەنزیکەیی لەشوێنی خۆی بەرز بۆوە کاتێک ئەو کوڕە باڵا بەرزە سپی پۆشە کەتەنانەت نازانێت لە چ شوێنێکەوە هاتە بەرامبەری ئەو ملپێچە سپییەی لە ملێ ئاڵاند لەگەڵ ئەوەی زەردەخەنەی ئەکرد...

"تـ.تۆ کێیت؟"شیم یۆنگ پرسی...

"من~هوانگ هی~م وە من تەنها بینیم کە تۆ چۆن سوربوویتەوە بەهۆی سەرما هەر بۆیە ویستم ئەمەت پێ ببەخشم"هوانگ هی دوای تەواوکردنی قسەکەی زەردەخەنەی بەڕوودا کرد...

"ز.زۆر سوپاس پێویستی بەئەوە نەئەکرد"شیم یۆنگ بەکەمێک شڵەژان و شەرمەوە هەستایە سەرپێ...

"لەڕاستیدا بەبڕوای من ئەمەش پێویستە"هوانگ هی دوای تەواوکردنی قسەکەی دەستکێشە چەرمە سپییەکانی لەدەست کردەوە و کردیانییە دەستی شیم یۆنگ و کەمێک پێکەنی و دەستی بە قسە کردەوە"هەرچەندە من کەمێک پەنجەکانم زۆر درێژە و تۆش پەنجەکانت لە ئاست پەنجەکانی من کورتە بەڵام هێشتان باشە ئەتوانێت پەنجەکانت گەرم بکاتەوە هیچ نەبێت"هوانگ هی بەزەردەخەنەوە کۆتایی بە قسەکانی هێنا لەگەڵ تەماشاکردنی نێو چاوەکانی ئەوەی بەرامبەری...

*لە ڕۆژە بەفراوییەکەدا*Donde viven las historias. Descúbrelo ahora