جیمین 🖤

320 63 86
                                    

JAE EUN´S POV
  

بەڕاستی هەوڵم دەدا پۆزەتیڤ بم بەڵام ئاسایی بوو کە هەست بە خراپی بکەم

وا دەرناکەوێ کە بەخت بیەوێت شوێنی من بکەوێت  چونکە لە دەرەوە قاوەم بەسەردا ڕژا . دەبوایە ئەمڕۆ ئەوە ڕووبدات کاتێک من بڕیارم دا کراسێکی سپی بپۆشم

پێش ئەوەی بتوانم خۆم کۆنتڕۆڵ بکەم قسەکان لە دەمم دەرچوون " جینجا ؟ " پرسیارم کرد لە کاتی سێرکردنیدا

ئەو تەنها چاوەکانی دەتروکاند ، لەکۆتایدا وڵامی دامەوە
" ببورە ، من نەمدەویست بەو شێوەیە هەرا دروست بکەم " وتی دەنگی بەشێوەیەکی داوای لێبوردنەوە

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی سێری خۆم کرد بەڕاستی ئەوە شتێک نەبوو شایەنی توڕەبوون بێت ، بەڵام هەست بە خراپی دەکەم

" ئاساییە " ئاهێکم هەڵکێشا و پێم گوت

کەوتمە سەر چۆک کوپە قاوە بەتاڵەکانم کۆکردەوە و فڕێیانمدا ، پێوستە دوبارە بیانکڕمەوە دەنگی پێکانی هات

ئەو ڕۆیشت ؟ باشە کەواتە

گەڕامەوە بۆ ئەوەی دوبارە کۆیان بکەمەوە

" هێی ، ئەوێ پاک بکەوە " ئەو وتی دەستی بۆ ئەو شوێنە درێژ کرد شوێنی ڕشتنەکەی نیشان دا

گارسۆنەکە بەخێرای هەناسەی دەدا ئەوێی پاک کردەوە
سێری کردم چاوەکانم لادا و وەستام بۆ ئەوەی دوبارە قاوەکان بکڕمەوە لەکۆتایدا بگەڕێمەوە بۆ ئۆفیس ئەگەر نا بەڕێز کیم توڕە دەبێت

" بەیارمەتیت ؟ خاتوون ؟ " دەستی لەسەر شانم دانا لە بیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە

" بەڵێ ؟ " پرسیم کاتێک سوڕامەوە بۆ ئەوەی بزانم کێیە "  ئۆ ئەوە تۆیت دوبارە "  ئەو بوو وە لە پشتی من وەستابوو

" بەڵێ.....  من زۆر داوای لێبوردن دەکەم بهێڵە قەرزەکەت بدەمەوە بە پارەدان بەو قاوانەی کە پێم ڕشتی "  ئەو وتی

زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد سەرم بە نەخێر جوڵاند " نەخێر ، کێشە نیە "  پێم گوت

" بەڵام من پێداگری دەکەم " ئەو وتی " وەک ئەوەی هەست بە قەرزاری هەر کەسێک بکەیت "

بۆ ساتێک بیرم کردەوە لە قسەکانی ئەو ڕونی کردەوە وە من لەشوێنی ئەودا بام وام دەکرد

" باشە ڕێگە دەدەم پارەی قاوەکان بدەیت " پێم گوت

" باشە " وتی و زەردەخەنەیەکی گەورە لە دەم و چاویدا بڵاو بۆوە

The Mafia'S Son⎮P.JMحيث تعيش القصص. اكتشف الآن