ھەموو ئەوەی کە ئێستا ئەیزانم ئەوەیە کەس ناتوانێت قەرەبووی ئەوەم بۆ بکاتەوە کە لە منداڵی لەدەسم چووە.
سڵاو من ئێمام و ئەگەر لە باەری تەمەنیشمەوە پێتان بڵێم پێ دەچێت مانگی ڕابردوو بوبم بە ٢٢ ساڵ و من ئەو منداڵەم کە دەتانەوێت لەبارەی فڕێدانییەوە بزانن،
لە خێزانێکی بە ناو پایە بەرز کە بوونی کچ لەو خێزانە بە بڕوای خۆیان مایەی سەرشۆڕییە و نابێت میراتگرەکانیان بە ھیچ شێوەیەک کچ بێت ھاتووم و منیش یەکەم منداڵیان بووم ،
لە سەرەتاوە کەس دڵخۆش نەبوو بە بوونی من ھەتا ئاخیر ئەوەی کە بیرم بێت ھەموو ئەو کاتانەی دۆستەکانی خێزانەکەمان دەھاتن بۆ ماڵمان پێشنیاری کوشتنمیان بۆ باوکم دەکرد و ھەر لەبەر منیش سوکایەتیەکی زۆر بە دایکم دەکرا .
بە ھەرحاڵ من ھەموو کاتێک خۆم بۆ خراپترینەکان ئامادە دەکرد لە ھەر کاتێک بوایە دەمزانی کە لەناوم دەبەن و بوونم نامێنێت .
شەوێک لە شەوە ساردەکانی زستان بوو دایکم تەنھا ٢ ڕۆژ بوو کە برا بچووکەکەمی بوبوو ھەموان ئاھەنگیان دەگێڕا بە پێچەوانەی ھاتنی من ھەمووان دڵخۆشبوون بە ھاتنی ئەو تەنانەت منیش بە ھەمان شێوە
تا شەوێک بە ئۆتۆمبێلە گرانبەھاکەی باوکم بە شارا دەسوڕاینەوە ئەو شەوە ھەستم بە باشی نەدەکرد دەمزانی کە شتێک ھەڵیە بە چاوە تەڕەکانی دایکما ، زۆر ھەوڵمدا بزانم ھۆکاری ڕشتنی فرمێسکەکانی چین بەڵام پێی نەوتم تا ئە کاتەی لە شوێنێکی چۆڵا فڕێیان دامە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە .....
تاکە شت کە لەو شەوەوە کە لە بیرم ناچێتەوە فرمێسکەکانی دایکم و بارانە بەلێزمەکەبوو کە دەباری ..............
.
.
.
.
بەردەوامە
YOU ARE READING
منداڵێکی فڕێدراو
Romanceمنداڵێک کە لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە فڕێدراوە مردویەکە لە جەستەیەکی زیندوا