هایری[یا کەسێک دەمانبینێ
کای[جا چیە با بمانبینن
هایری[ئێستا چیبکەین با بڕۆینە بالکۆنەکە سەیری ئاسمان بکەین
کای[باشە بەڵام شتێکی گەرم بپۆشە با سەرمات نەبێت
پێکەوە چونە بالکۆنەکە هەردوکیان لەوێ پاڵکەوتن و سەیری ئاسمانیان دەکرد ئاسمانێکی زۆر جوان مانگێکی درەوشاوە ئەستێرە درەوشاوەکان هەموی زۆر جوانەهایری[سەیرکردنی مانگ و ئەستێرەکان هەستێکی خۆشت پێ دەبەخشێ وایە
کای[وایە بەڵام سەیرکردنی تۆ خۆشیم پێ دەبەخشێ من سەیری تۆ دەکەم
هایری[باشە
کای[تۆ زۆر جوانیت
هایری[سوپاس ئوپا
دوای ماوەیەک لە سەیرکردنی ئاسمان دەنگەدەنگێک لەناوچەکەی ڕیچارد دروست بو
هایری[ئەوە چیە
کای[نازانم با سەیر بکەین
هەردوکیان هەڵسانەوەو سەیریان کرد
هایری[ئەو گەمژەیە دەیەوێ خۆی بەهێزتر بکات گەمژەی هیچ کە ناتوانێ هیچ بکات هێزەکەی بەفیڕۆ دەڕوات
کای[وازی لێبێنە با چێژ لەو ماوەیە وەرگرێ کە ماویەتی لەژیان
هەردوکیان چونەوە ژورەوە
هیمی و لیا[یاا ئێوە لەکوێ بون
کای[بالکۆنەکە بۆچی
هیمی[وامزانی شتێکتان بەسەرهاتوە
هایری[ئێمە باشین خەمت نەبێ
کای[بابڕۆین لەهۆڵەکە دانیشین
هیمی و لیا[باشە
چونە هۆڵەکە دانیشتن و بێدەنگ بون هەتا هیمی بێدەنگیەکەی شکاند
هیمی[هایری باسی هێزەکەت بکە چۆن بەدەستت هێناو چۆن سەری هەڵدا
هایری[باوکم پێش ئەوەی بکوژرێ لەلایەن ڕیچاردەوە مستیلەیەکی پێدام وتی کەوا بۆهەر کوێیەک بچم و لەگەڵ خۆم بیبەم لەکاتی پێویست لە پەنجەی بکەم
کای[واتا هێزەکەی تۆ لەنێو مستیلەکەتە وایە
هایری[وایە
کای[کەواتە دەبێ باش بیپارێزی گەر ڕیچارد ئەوە ببیستێ کە مستیلەکە هێزەکەتە ڕەنگە ئازاردانت بۆی ئاسان بێت
لەوکاتە ئاگادارنەبون کە لەلای پەنجەرەکە قەڵەڕەشە ڕەشەکەی ڕیچارد گوێی گرتوە
بۆیە هەمو شتێکی زانی و بەخێرایی گەڕایەوە لای ڕیچارد
بەڵام ئەوە قەڵەڕەش نیە
ڕیچارد[چیت بیستوە پێمی بڵێ
قەڵەڕەشەکە گۆڕا بۆ کوڕێکی گەنجی باڵا بەرز بەناوی سێهون
بەڵێ ئۆه سێهون
سێهون[ئەوان وتیان کەوا هێزەکەی هایری لە مستیلەیەک پێک هاتوە گەر ئەو مستیلەیە لە پەنجەی نەکات بێ هێزە
ڕیچارد[ئافەرین دەتوانی بڕۆی
لەڕاستیدا سێهون بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە لەگەڵ ڕیچاردە دەیەوێ تۆڵەی خێزانەکەی بکاتەوە لێی گەرنا هیچ پەیوەندیەکی بەونەفرەتیەوە نیه
سێهون[پێبکەنە بەم زوانە ئەم پێکەنینەت دەگۆڕم بۆ مردنێکی بێ کۆتا