"Believe me"part19"

171 33 117
                                    

دوای 20خولەک گەشتنە ماڵەوە

یۆنجۆن ڕۆشتە ژوورەوە
جیوو سەیری یۆنجۆنی کرد ئاگر لەچاوەکانی ئەباری
یۆنجۆن:کوا بێڵ......بێڵ لەکوێیە؟!ئەی نەمانووت ئاگاداری بە
[بەهاوارەوە وای وت]
جیوو:یۆنجۆن.....گوێ بگرە...
[یۆنجۆن قسەکەی پێبڕی]
یۆنجۆن:گەر دایکیم دۆزیەوە چی بەدایکی بڵێم؟!بڵێم کچەکەتمان ون کردووە؟؟
جیوو:من هیچم نەکردووە
یۆنجۆن:لەکاتێکا ئێمە لەماڵ نین بۆچی دەرگاکە ئەکەیتەوە؟!
جیوو:وامزانی ئێوە گەڕانەوە
یۆنجۆن:نازانیت ئێمە کلیلی دەرگاکەمان لایە؟!
سانجین:بەسیکەن تکایە....با کاتمان بە بە فیڕۆ نەدەین و بەدوای بێڵدا بگەڕێین
سانجین ویستی بڕوات بۆ ژوورەکەی
یۆنجۆن:بۆ کوێ؟!
سانجین:تەنها لەگەڵم وەرن و هیچ قسەیەک مەکەن
یۆنجۆن:جیوو نایەت!!
جیوو:بۆچی؟!
یۆنجۆن:نایەیت!!
سانجین:بێدەنگ بە یۆنجۆن....جیوو وەرە لەگەڵمان
یۆنجۆن:بەتوڕەیی سەیری سانجینی دەکرد
سانجین:بەمشێوەیە سەیرم مەکە هەوڵدە ئارام بیتەوە دەی وەرە با بڕۆین
بەدوای سانجیندا ڕۆشتن

سانجین:سەیری کامێراکان بکەین؟!
یۆنجۆن:با سەیری بکەین
سانجین:باشە
سەیریان دەکرد
لەناکاو ئۆتۆمبێلێک هاتە بەردەرگا پیاوێک هاتە دەرەوە لەنێو ئۆتۆمبێلەکە
جیوو:ئەم پیاوە بوو بەڵێ ئەمە بوو
سانجین:نەفرەت ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە دیار نییە
یۆنجۆن:با ئێمە بچینە بنکەی پۆلیس
جیوو:ئەی بەڵگە؟!
یۆنجۆن:ئەی ئەمە بەڵگە نییە؟؟
جیوو:ڕاستەکەی بیرم نەبوو
یۆنجۆن:همممم
سانجین:من ئەڕۆم ئێوە نەیەن
یۆنجۆن:منیش دێم بۆچی نەیەم
سانجین:ئێوە مناڵن و شەڕ ئەکەن بۆیە مەیەن بچکۆلینە
جیوو و یۆنجۆن بەتوڕەیی سەیری سانجینیان کرد
سانجین:بۆچی ئاوا سەیرم ئەکەن تەنها گاڵتەم کرد....
یۆنجۆن:پێویست ناکات جیوو بێت
جیوو:نەخێر بەڵکو پێویست ناکات تۆ بێیت منیان بێهۆش کردووە تۆیان بێهۆش نەکردووە!!بۆیە
پێویستمان بە تۆ نییە
سانجین:جیوو ڕاستدەکات یۆنجۆن
یۆنجۆن:ئێوە بیر لەوە ناکەنەوە گەر بچن و ئەم قسانە بکەن دەستگیرئەکرێن
سانجین:بۆچی؟!
یۆنجۆن:تاوانبار ئەکرێن بەوەی مناڵێکتان ڕفاندووە دواتریش ونتان کردووە!!
جیوو:بەڵێ ئەو ڕاستدەکات!!!.....ئەی ئێمە چیبکەین ئێستا؟!
سانجین:هیچ شتێکی تر نییە بۆ ئەوەی بیکەین
یۆنجۆن:کەواتە نییە؟!!
سانجین:بەڵێ
یۆنجۆن:بەڵام من بیرۆکەیەکم هەیە
سانجین:چی؟!
یۆنجۆن:سەیرێکی کامێراکانی دەرەوە ئەکەینەوە....ئەوکاتەی کە جەی هات سەیری ئەو بکەین!
سانجین:بیرۆکەیەکی باش بوو

دوای ئەوە سانجین دەرگاکەی داخستەوە
جەی وتی
:خۆتان ئەمەتان ویست
و زەردەخەنەیەکی شەیتانی کرد

یۆنجۆن:بەڵێ ئەو بێڵی ڕفاندووە من دڵنیام
سانجین:پەیوەندی پێیەوە بکەم؟!
یۆنجۆن:نەخێر.....پێم بڵێ ماڵەکەی لەکوێیە بۆ ئەوە بچم بۆلای
سانجین:منیش دێم لەگەڵت
یۆنجۆن:باشە...تەنها ناونیشانەکەیم پێ بدە
سانجین:من ناونیشانەکەی ئەزانم با بڕۆین
یۆنجۆن:جیوو وەرە
سانجین سەیرێکی جیووی کردوو پێکەنی
یۆنجۆن:دەی....
سانجین:باشە
ڕۆشتنە ناو ئۆتۆمبێل
سانجین:بەڕای من پەیوەندی پێیەوە بکەین باشترە
یۆنجۆن:نەخێر
سانجین:باشە....هێی پیاو هێمن بەرەوە ئاگر لەچاوەکانت ئەبارێت
یۆنجۆن:بێدەنگ بە و بڕۆ
سانجین:من ناڕۆم تا بەڵێنم پێنەدەیت ئارام بیتەوە
یۆنجۆن:بەڵێن؟!بۆچی بەڵێن بدەم لەکاتێکا ناتوانم بە هێمنی بمێنەوە
سانجین:ئەتوانیت
یۆنجۆن:ڕووخساری ئەم پیرە پیاوە ببینم....ئینجا هێمنیش بم؟!
سانجین:تەنها هەوڵبدە توڕە نەبیت و هیچی ترنا شتێکی ئاسانە دەی کاتەکەی درەنگە با بڕۆین

دووای 45 خولەک گەشتنە بەرامبەر ماڵەکەی جەی
یۆنجۆن:جیوو
یۆنجۆن سەیرێکی دواوەی کرد جیوو خەوتبوو
یۆنجۆن:ئەو خەوتووە
سانجین:جیوو....جیوو...هەڵسە
جیوو:بەڵێ
سانجین:ئێمە گەشتین
جیوو:ها...ئۆهـ...باشە
یۆنجۆن:خەواڵوو
جیوو:بڵێ من خەوتبووم
یۆنجۆن:ئەو ئاگاداری خۆیەتی چی ئەڵێت؟؟
سانجین:وازی لێبێنە وڕێنە ئەکات
یۆنجۆن:بەڵام ئەو هەڵساوە
سانجین:هێشتاش بەتەواوی ئاگاداری خۆی نییە
یۆنجۆن:ئهم
ڕۆشتنە خوارەوە
یۆنجۆن:جیوو ئاگاداری خۆتیت ئێستا؟؟
جیوو:بەڵێ بەڵێ...تەواو
سانجین:دەی وەرن.......وەک پێم وتی هێمن بەرەوە یۆنجۆن
یۆنجۆن:بڕۆ.....دەی
پاسەوانەکە ئەوانی وەستاند
پاسەوان:ئێوە کێن؟!
سانجین:من ئەناسیت وایە؟!
پاسەوان:بەڵێ دکتۆر سانجین....ئەی ئەوانی تر کێن؟!
سانجین:ئەوانە هاوڕێی منن
پاسەوان:باشە بڕۆن
سانجین:سوپاس
پاسەوان:پێویست بە سوپاس ناکات
ڕۆشتن و لەدەرگایان دا خزمەتکارەکە دەرگاکەی کردەوە
یۆنجۆن:نامەوێت بڕۆمە ژوورەوە پێی بڵێ بێتەدەرەوە
خزمەتکار:فەرموو بەڕێز سانجین
سانجین:جەی لەماڵە؟!
خزمەتکار:بەڵێ....فەرموو وەرە ژوورەوە
سانجین:نەخێر....تکایە ئەتوانی بانگی بکەیت؟!پێی بڵێ سانجین هاتووە
خزمەتکار:باشە....هەر ئێستا
خزمەتکارەکە ڕۆشتە ژوورەوە
جەی:کێ هاتووە؟؟
خزمەتکار:بەڕێز سانجین هاتووە
جەی:بەڕاست؟!
خزمەتکار:بەڵێ
جەی:بۆچی هاتووە؟!
خزمەتکار:نازانم بەڕێزم.....وتی بانگی بەڕێز جەی بکە
جەی:باشە
جەی ڕۆشتە دەرەوە
جەی:ئۆو....دەبنیم چۆی یۆنجۆن و هاوسەرەکەشی هاتوون چی ئێوەی هێناوە بۆ ئێرە....ئەی کوا مناڵەکەتان؟؟
یۆنجۆن:بێدەنگ.......
[سانجین قسەی بە یۆنجۆن بڕی]
سانجین:بوەستە یۆنجۆن..........جەی تۆ بێڵت ڕفاندووە؟؟
جەی:بێڵ کێیە؟؟
یۆنجۆن:هێشتاش ئەڵێت بێڵ کێیە
سانجین:وتم بوەستە یۆنجۆن!!
سانجین:تکایە گەر ڕفاندووتە بیگەڕێنەوە بۆمان ئێمەش ئەڕۆین و نایەینەوە بەر دەرگات
جەی:من بڵێ ناناسم.....ڕفاندنی چی من نایناسم تۆش باسی ڕفاندن ئەکەیت؟؟
سانجین:بێڵ....کچەکەی یۆنجۆن
یۆنجۆن:کچی..چ...
[سانجین ڕێگەی نەدا یۆنجۆن قسەکەی تەواو بکات]
سانجین:بەڵێ کچەکەی یۆنجۆن!
جەی:نەخێر من نەمڕفاندووە
سانجین:ئەزانم تۆ ڕفاندووتە....ڕاستی بڵێ
جەی:خۆ وتم نەمڕفاندووە باوەڕم پێبکە
سانجین:یۆنجۆن پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکە
یۆنجۆن:باشە
جەی:من وتم نەخێر ئەم کارەم نەکردووە بۆچی باوەڕم پێناکەیت
سانجین:باوەڕم پێبکە!
جەی:چی؟!
سانجین:باوڕم پێ بکە باوەڕت پێ ئەکەم
جەی:باوڕ بەچی بکەم تۆ ئەڵێیت؟؟؟
سانجین:تەنها چاوەڕبکە ئەیزانیت
جەی:چیت لەژێر سەرایە؟؟
سانجین:کە کاتی خۆی ئەیزانیت
جەی:مێشکم بەوجۆرە شتانە سەرقاڵ ناکەم.....
سانجین:سەرقاڵی مەکە.....تەنها باوەڕم پێبکە......من دوژمنت نیم.......بەڵام....

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

های گایز چۆنن باشن
هەرباشبین
ئیتر ئەو پاڕتانە نهێنی زۆری تیایە هەنێک ئاشکرا ئەبێ و
هەنێکی.............
جا پێویست ناکات بیڵێم خۆتان چاوەڕێ بکەن

ئینجا بای😅
کاتێکی خۆش بۆ هەمووان💞

"believe me"(تەواوبووە)Where stories live. Discover now