𝐈𝐈𝐈

175 37 51
                                    

24/3/2021 12:02Am  Sat
__________________________

"ھەمیشە وا خۆیان دەردەخەن کە حەزیان بە بیستنی ڕاستیەکانە، بەڵام کاتێک گوێبیستی ڕاستیەکان بدەن لەتۆوە دەست دەکەن بە ڕق لێبونەوەت"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"ھەمیشە وا خۆیان دەردەخەن کە حەزیان بە بیستنی ڕاستیەکانە، بەڵام کاتێک گوێبیستی ڕاستیەکان بدەن لەتۆوە دەست دەکەن بە ڕق لێبونەوەت"






Byeol's POV




کۆتا فڵچەم شت و خستمەوە شوێنی خۆی "منداڵی بێزارکەر" چەند ساڵێکە لە باخچەی ساوایان کاردەکەم بەڵام ڕانەھاتووم لەوەی منداڵەكانم خۆشبوێت

کاتێک خەریکی ھەڵواسینی وێنەی بچکۆلەکان بووم زەنگی موبایلەکەم لێیدا

زەردەخەنە لەسەر لێوەکانم دروست بوو بە بینینی ناوەکەی

"تەواو بوویت؟"

"ھەندێک کارم ماوە"

"١٠ خولەکی تر لەوێ دەبم"

دەمم کردەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی کاتێک پەیوەندییەکەی بەسەرمدا داخستەوە "ھەموو ھاوڕێ نزیکەکان بەمجۆرەن؟"

چاکەتەکەم لەبەرکرد و لەبەر درگای باخچەی ساوایان چاوەڕێی نامجون'م دەکرد، سەیری کاتژمێرەکەم کرد زانیم کە درەنگ دەکەوێت

ئۆتۆمبێلێک بە خێرایی وەستا لەبەردەممدا، سەیری کاتژمێرەکەم کرد و دووبارە سەیری ئەوەی بەردەمم کرد کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی سپیدا بەلوتبەرزییەوە سەیرم دەکات لەگەڵ چاویلکە ڕەشەکەی و قۆڵێکی کە دەری ھێناوە بۆ ئەوەی سەرنجی کچەکان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت

"١٠خولەک دواکەوتیت"

"وەک ئەوەی گرنگی پێبدەم" چاویلکەکەی لابرد

𝙇𝙄𝙁𝙀Where stories live. Discover now