𝐕𝐈𝐈

128 29 89
                                    

27/9/2021 03:36 Am Mon
__________________________

"ئێمە گیرمان خواردووە لە بیرکردنەوە بۆ کەسێک، کە ھیواخوازین بوونی نەبوایە"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"ئێمە گیرمان خواردووە لە بیرکردنەوە بۆ کەسێک، کە ھیواخوازین بوونی نەبوایە"













Hoseok's POV





تەواوی ھەوڵی خۆمدا بۆ کۆنترۆڵکردنی توڕەیم "تەنھا ئەگەر جارێکی دیکە ئەمە دووبارە ببێتەوە..." پەنجەم بۆیان درێژکرد، گوڵدانەکە کەوتە بەرچاوم کاتێک ویستم ھەڵیبگرم، دوو دەست لە کەمەرم ئاڵێندرا و ڕاکێشرامەوە دواوە "ھێمن بەرەوە" کاتێک لەبەردەمم وەستا، دڵم.. دڵم دەستی کرد بەپازدان بە سەیرکردنی چاوەکانی. ھەستم بە تاریک بوونی چواردەورم دەکرد ھیچ دەنگێکم نەدەبیست جگە لە ھەناسە قورسەکانی خۆم نەبێت، لەگەڵ بینینی دوو چاوی جادوویی و ھەستکردن بە دەستەکانی لەسەر سنگم، برۆی بەرزکردەوە تاکو وەڵامێکم لێ وەربگرێت، سەرم بەمانای ڕازیبوون جوڵاند و دانیشتمەوە

"کچەکەت نابێت لێرەبێت، ئەو لە مناڵەکانی ئێمەی داوە" پێکەنینێک لێومی جێھێشت و دەستمکرد بە نەفرەت کردن لەژێر لێومەوە "خانمەکان تکایە کەمێک ھێمن بنەوە، ئەوان مناڵن" بە تۆنێکی نەرم وتی و سەیری ئەوانی دەکرد، سەیرکردنێکیان گۆڕییەوە لەنێوان خۆیاندا "تەنھا لەبەر تۆ ئێمە وازدەھێنین" یەکێکیان وتی و سەیری ئەوانیتری کرد، دوای کەمێک ئەوانیش سەریان بە بەڵێ جوڵاند، چەمایەوە بۆیان و دەستیکرد بە سوپاس کردنیان

'ئەو شێتە خەریک بوو بمانکوژێت' یەکێک لە ئافرەتەکان وتی کاتێک درگاکەیان لەدوای خۆیان داخست. "نیگەران مەبە، ڕێگەنادەم ئەمە دووبارە ببێتەوە" وتی کاتێک خەریکی ئامادەکردنی قاوەبوو "نیگەران نیم، بەڵکو زۆر دڵخۆشم کە کچەکەم وایکرد" گازی لە لێویگرت تەواوی ھەوڵی خۆیدا تاکو پێکەنینەکەی بشارێتەوە.

قومێکم لە قاوەکەم خواردەوە و کوپەکەم لەنێو دەستەکانمدا ھێشتەوە "ئانا تاکە یادگارییە لەھاوسەرەکەمەوە بۆم مابێتەوە" ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی و سەیری کوپەکەی دەستم دەکرد "کچی ڕاستەقینەمان نیە، بەڵام لە ھەر شتێک بەنرخترە لام" بە تێگەیشتنەوە سەری بۆ قسەکەم جوڵاند "ھەمیشە ئەیویست مناڵێك ھەڵبگرێتەوە، کاتێک بۆ یەکەمجار ئەومان بینی لەسەر شەقام فڕێدرابوو، تەواوی شەوەکە ئاگاداری بوو وەک ئەوەی کچی خۆی بێت" زەردەخەنەم کرد کاتێک ھەموو یادگارییەکان ھەتنەوە خەیاڵم

"کارێکی باشت کرد، ئان" بە چرپەوە وتم و ماچم لەسەر ڕومەتە پەمەییەکانی جێھێشت، دوای ئەوەی بەباشی دامپۆشی ڕووناکیەکانم کوژاندەوە و درگاکەم داخست. ئەو گوڵەم ھەڵگرت کە لەکاتی ھاتنەوە کڕیبووم، چاکەتەکەم لەبەر کرد و بەرەو ئۆتۆمبێلەکەم ڕۆیشتم. "ئاگاداری ئانا'یت!" بە زەردەخەنەوە وتم و لە ناوەکەم ئەڕوانی "لە ھاوپۆلەکانی داوە چونکە قسەیان بەتۆ وتووە" بایەکی سارد ھات و وایلێکردم چاکەتەکەم لەخۆم نزیک بکەمەوە "خۆزگە لێرەبووبایت" بینایم لێڵبوو، دەستم کرد بە پاکردنەوەی گۆڕەکە و گوڵەکەم دانا "ئەگەڕێمەوە" بە چرپەوە وتم و ماچێکم لەسەر کێلی گۆڕەکە جێھێشت






Byeol's POV



لەسەر جێگاکەم ڕاکشام و سەیری دەستەکانم ئەکرد. دڵم دەستیکرد بەپازدان بە بیرکردنەوە لەوەی کاتێ دەستم لەسەر سنگی دانا، دڵی بە خێراییەکی زۆرەوە لێی دەدا، ئەو جۆرەی چاوەکانی لەوانەی منی ئەڕوانی. ھاوارمکرد کاتێک ڕوخساری یەکێک لەبەردەممدا دەرکەوت "دەستت چی پێوەیە" ڕوخسارم دەستیکرد بە گەرم بون و بەڕێکی دانیشتم "ھیچ" بەسەرلێشێواویەوە وتم "ھەڵیبێنە لەگەڵ کێ چومە دەرەوە ئەمڕۆ" بە پەرۆشیەوە وتی و گازی لە لێوی گرت "نامجون!" ئاھێکی بێزاری ھەڵکێشا "دووبارە ھەوڵبە" سەرم بەمانای نەزانین جوڵاند "ئایۆنگ" چاوەکانم تا دوائاست کرانەوە "پێموابێت کاتی تۆڵەکردنەوەیە، وانیە؟!" دوو دڵبووم لە وەڵامدانەوەی بەڵام بەشێک لەمن دڵخۆشبوو بە بیستنی ناوی خۆشەویستە کۆنەکەی نامجون

پەرداخەکەم دانا و بەتەواوی سەرسامبوم لە کارەکانی جۆنگکووک، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەمەبەست قاوەی ڕشتوە بەسەر جلەکانیدا و ژمارەکەی لێوەگرتوە بە بیانوی کڕینی دانەیەکی نوێ لەجیاتی. برۆی بەرزکردەوە تاکو ڕای خۆم بڵێم دەربارەی کارەکەی "باوەڕپێنەکراوی" بە سەرسامییەوە وتم، دەستمی گرت و بەدوای خۆیدا ڕایکێشام "کاتی دانەوەی قەرزەکەتە" چاکەتەکەی کردە بەرم و دەستمی لەنێو ئەوەی خۆیدا گرت و کردیە نێو گیرفانە گەرمەکەی.

"ئەزانیت، ئەو بەجۆرێک نایاب دەردەکەوێت" سەرم بەمانای 'کێ' جوڵاند و قومێکی لە خواردنەوەکەی خواردەوە "لێکۆڵەرەکە" ڕومەتەکانم دەستیانکرد بە سوتان و زەردەخەنەیەک لێوەکانمی جێھێشت، گوێم لە دەنگی پێکەنینەکەی جۆنگکووک بوو "دەتەوێت ھەندێک زانیاریت بۆ بھێنم دەربارەی ئەو؟" سەیری نێوچاوەکانیم کرد "ئەزانم ئەو سەیرکردنە واتا چی، گرنگی بەوە مەدە کە چۆن ئەیکەم" سەرم بەمانای ڕازیبون جوڵاند و ھەموو ئەوەی لەنێو پەرداخەکەدا مابۆوە خواردم، چاوەکانم داخست و گوێم لە میوزیکە ھێمنکەرەوەکە دەگرت زەردەخەنەم کرد کاتێک دیمەنەکەی ئەمڕۆ ھاتەوە پێشچاوەکانم

دەرگاکەم لەو کەسە کردەوە کە بەبێ ئارامییەوە لە زەنگەکەی دەدا، ئاھێکی حەسێنەرەوەی دایەوە کاتێک منی بینی "دەتوانیت یارمەتیم بەیت؟" بە سەرسوڕمانەوە سەیری ئەوەی بەردەمم کرد "ئەمەوێت سوپڕایز بۆ خۆشەویستەکەم بکەم" سەیری کاتژمێرەکەی دەستمکرد و سەرم بەمانای ڕازیبون جوڵاند. میوزیکەکەم کوژاندەوە "تەنانەت بیریشی لێمەکەرەوە" کووک دەستی دورخستەوە و سەرنجی خستەوە سەر شۆفێرییەکەی "تای، ھیچ پلانێکت داناوە؟" وتم و ئاوڕم بۆ ئەو دایەوە، کاتێک باسی پلانەکەی دەکرد بەجۆرێک بەخیلیم بەو کچە دەبرد





Hoseok's POV


"ئێوە؟" پەنجەم ڕاکێشا بۆیان و سەرسامیەوە سەیریان دەکردم










_______________________

𝙇𝙄𝙁𝙀Where stories live. Discover now