بۆ هەموو ئەگاسیەکان : داوای لێبووردن دەکەم ، هۆکاری دانانی ئەو چیرۆکە ، چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینەی کچێکی کورد بوو
کە پێم ووترا ، زۆر بیرم لێ ئەکردەوە ، وە گەر بیرۆکەکە هی خۆم با زوو زوو دامئەنا بەڵام دووبارە بمبورن دڵنیا بن لە داهاتوو بە بیرۆکەی جوان چیرۆک بۆ ئەندامەکانی تری کیپۆپ got7 ئەنوسم
دادوەر / بڕیار بە جیا بوونەوەی خاتوون مێڵین و بەڕێز جاکسن ڕائەگەینم و چوونە ژوورەوەی جاکسن بۆ سجن بۆ ماوەی ساڵێک و نیوو بەهۆی توندو تیژی بەرامبەر هاوسەرەکەی ڕائەگەینم کۆتاییی
دادوەرەکە بە چەکوشەکەی لە مێزەکەی دا و لە ناو هۆڵەکە دڵخۆشترین کەسانی جیهان هەبوون لەگەڵ خەمبارترین کەس
مێڵین بەدڵخۆشی لە شوێنی خۆی هەڵسا و دایک و باوکی لەباوەش کرد ئەوە شتێکی چەندە خۆشە لەکۆتایدا ئەو لە جاکسن جیا ئەبێتەوە و لە کۆڵی دەبێتەوە
وە لە تەنیشتیشی جێنی هەبوو کە بەدڵ خۆشی ڤیدیۆی هەموو کاتەکەی گرتبوو تاوەکو بۆ جینیۆنگ بنێرە ، هەرچەندە ئەمە قەدەغەیە
ئەم هەواڵە وەک بروسکێک بوو بۆ جاکسن و دایک و باوکی ئەو نەیئەزانی تا ئەم ئاستە وای بەسەردێ ، ترس و دڵەڕاوکێ گرتی و بوو بە شین و ڕۆڕۆی جاکسن و خێزانەکەی
پۆلیسەکان لەهەردوو لاوە قۆڵی جاکسنیان گرت ، لەپێش مێڵین وەستا
جاکسن / تکایە مێڵ تکایە بمبوورە ، [ هەنسک ] سوێند بەخودا دایک و باوکم وتیان وا بکەم تکایە لێم خۆشبە من کەسی ترم نیە تکایە
بەگریانەوە ووتی ، ئەو کوڕەی هەموو کات هێزی نیشان مێڵین ئەدا وا کەوتۆتە سەر چۆکەکانی و دەگری و لێی دەپاڕێتەوە
مێڵین بیری لەوە کردەوە کە لێی خۆشبێ بەڵام هەموو ئەو کاتانەی بیر ئەهاتەوە کە جاکسن بە چ شێوەیەکی دڕندە لێی ئەدا ، بە قێز سەیری مام و مامۆژنی کرد
لەسەرەتاوە ئەیزانی ئەوان لە بن گوێی کوڕەکەیان ئەخوێنن ، مێڵین چاک ئەزانێ بەڵام واش ناکات جاکسن سززا نەدرێ
دوای پاڕەنەو و قسەیەکی زۆر جاکسنیان برد بۆ سجن و خێزانە بچووکەکەش بەدڵخۆشی هاتنە دەرەوە
جێنی / مێڵ هەر لە سەرەتاوە من کوڕێکێ باشم بۆ دۆزیەوە
بە دەنگێکی تۆزێک بەرز ووتی تا سەرنجی هەمووان ڕابکێشی و ، نامهەوێ ئێستا باسی ڕوخساری مێڵینتان بۆ بکەم کە سوور هەڵگەڕاوە
دایک و باوکیشی لە بنەوە پێی پێ کەنین کاتێک مێڵین دوو شەقی هێواشی لە هاوڕێ زۆر بڵێیەکەی دا ،
.
.
.
.بەدڵ خۆشی و پەرۆشیەوە سەیری ڤیدیۆکەی ئەکرد ، فرمێسکەکانی خیانەتیان لێ کرد کاتێک دڵخۆشی خۆشەویستە بچووکەکەی دیت
تەنیا گەر لەوێ ئەبوو ، وای ئەکرد لەناو باوشی بیشارێتەوە ، نەخێر ، ئەو نەیدەهێشت هاوسەرگیری لەگەڵ جاکسن بکا بەڵام ئەو لا حەول و لا قوە
بە دڵ خۆشی پێکەنی ، و سەیری ماڵەکەی کرد کە چەند بەجوانی ڕازاندویەیەوە ، ماڵی خۆی و خۆشەویستەکەی
ماڕک / هێی گەمژە ئەوەش بلیتەکانتە
ماڕک بە ماندووی ووتی کاتێک لەلای لەسەر سۆفاکە دانیشت و بلیتی فڕۆکەی دا بە جینیۆنگ
جینیۆنگ / سووپاس
ماڕک سەری سووڕما و چووە نزیکی کاتێک چاوەکانی بچووک کردبۆوە
ماڕک / چیت ووت ؟؟؟ ووتت سووپاس ؟؟؟
ماڕک بە شۆکەوە ووتی و جینیۆنگیش تەنیا چاوی بە بێزاری خولاندەوە بەهۆی دراما زیاد لە پێویستەکەی هاوڕێکەی
جینیۆنگ / بەڵێ وام ووت ، لاچۆ لە بەردەمم
بە بێزاری ووتی و پاڵێکی بە ڕوخساری ماڕک نا کە خەریک بوو ماچی بکا لە نزیکی
ماڕک / ئۆهــ هەر چۆنێک بێت زۆر ماندووم
بە ماندووی ووتی هەرچەندە ماندووی لەسەر ڕووخساری دیار نەبوو
جەیبیۆم / گەمژە مەبە تەنیا زبڵت فڕێ دا دەرەوە
بە شێوەیەکی سارد وتی و چەند بووتڵێکی سۆجۆی لەپێشیان دانا لەگەڵ چەند پەرداغێک ، هەموویان تێیان کرد و پەرداغەکانیان بەرز کردەوە
جین ، ماک ، جەیبی / بەخۆشی
گڵاسەکانیان بەیەک دا و خواردنەوەکانیان خواردەوە ، لەبەر ئەوەی بەیانی جینیۆنگ پاریس جێ ئەهێڵێ و ئەچێتەوە کۆریا بۆ ماوەی دوو هەفتە
شەوەکەیان بەخۆشی بەسەربرد و کۆتایەکەی ئەوە بوو هەر یەک لەلایەک خەوی لێ کەوت
أنت تقرأ
خــۆشــەویــســتـــی لـــە دورەوە
Spiritualمێڵین کچێکی بێ کێشە و سادەیە بەڵام ڕۆژێک ئاشقی کوڕێک دەبێ کە زۆر لێی دوورە و دوای ئەوەی دایک و باوکی بەوە ئەزانن بەشووی ئەدەن ئایە ئەمە دەبێتە کۆتایی مێڵین ؟