∴~°⊗ part 5 ⊗°~∴

197 43 117
                                    








مێڵین دوای ئەوەی شتەکانی بە جینیۆنگ وت دەستی کرد بەگریان ، گریان لەپێناو ئەشقە دوورەکەی
کە لەوانەیە تەنها لە خەونەکان بەیەک بگەن ، وەدەربارەی
جینیۆنگ ، ئەو شکا ، زۆریش شکا ، پلانەکە ئاوا نەبوو پلانەکە ئەوەبوو دوای ئەوەی مێڵین لەکۆلێژ دەردەچێ جینیۆنگ دەچێتەوە کۆریا و داوای دەستی ئەکات

هەموو شتەکانی ژوورەکەی تێکدا دەگریا و هواری ئەکرد ، بەهۆی ئەوەی ئەو کچەی کە ئاشقیتی هاوسەرگیری ئەکات
جینیۆنگ زۆری چەشت تا گەیشت بە ئێستای ، گەیشت بە پیاوێکی سەرکەوتوو کە چەندین هاوڕێی هەیە و ژیانێکی خۆشی هەیە بێگومان بێجگە لە ئۆتۆمبێل و شووقەیەکی گەورە ، بەڵام ئەو ونە ، برسیە بۆ باوشێک ، ماندووە ، وە خۆشەویستەکەی کە نزیکەی دوو ساڵە پەیوەندیان هەیە هاوسەرگیری ئەکات ؟ بۆچی ؟ لەپای چی ؟ تەنها چوونکە دڵخۆش بوو لەکۆتایدا ئاوای لێ هات ؟


بەڵام جینیۆنگ زۆر لەوە زیاترە کەتۆ بیری لێ ئەکەیەوە پەو بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری خۆشەویستە بچوکەکەی نابێت گەر ببێتە هۆکاری مردنیشی


لە ژوورەکەی دانیشتبوو فرمێسکەکانی ڕوومەتەکانی تەڕ کردبوون ، کەروێشکەی لووتی سوور ببوو و قژی تێک چووبوو ،


لەنێوان شتە شکاوەکانی ژوورەکەی دانیشتبوو ، بەبێدەنگی بێدەنگیەکی بەترس ، ئەویش شکابوو
بەهێواشی لە شوێنی خۆی هەڵسا چوە بەرامبەر ئەو ئاوێنەیی کە دەمێک پێش ئێستا بەبەکارهێنانی دەستی شکاندبووی ، چووە چێشتخانەکەی تاوەکوو زەرفێک بێنێت


کەلووپەلە شکاوەکانی خستە ناو زەرفەکە و چووە لای ئاوێنەکە کە بۆتە پارچەی بچووک و نەخێشنراو بە خوێنی

نابێ کۆڵ بدەم ، من نادۆڕێنم ، ئەو قسانای لە مێشکی خۆی ئەکرد




.
.
.
.
.

بەیانی

.
.
.
.
.



مێڵین هەڵسا لە شوێنی خۆی و دوای شەوێکی پڕ لە گریان ، چووە دەستشۆرەکەی و سەیری حاڵە شێواوەکەی ئەکرد ، بۆ خولەکێک زگی بەخۆی سووتاوە

دوای ڕۆتینە بێ وزەکەی پێیەکانی بۆ چێشتخانەکەی بردن ، دوو خوشکەکەی لەماڵ نین ، بەڵام دایک و باوکی لەماڵن ، کاتێکی باشە بۆ قسەکردن ، سەیرکرد باوکی لە باخچەکە بوو و دایکیشی لە هۆڵەکە دانیشتبوو



دایکە ئەتوانینن قسە بکەین ؟



همم چیت ئەوەێ ؟



خــۆشــەویــســتـــی لـــە دورەوە حيث تعيش القصص. اكتشف الآن