بـــەهــیــوای خــوێـنــدنـەوەیـەکــی چــێــژ بــەخــش
هـــیـــــوادارم بـــــە دڵــــــتـــــانـــــبـــــێــــــت
بـــا دەســـــت پــــێـــبــــکـــەیــــن
هــیــواکــەم لــە نـێـوان ڕسـتـکـان
کـۆمـێـنـتـبـکـە بـا بـزانـم هـەسـتـت چـۆنـە
........ناوی وەنشۆتەکە☟︎︎︎
[هیواکەم خۆت ناوی بۆ دانێ😂🍓🍷]
بەڕێز کانگ خەریکی ئامادە کردنی نانی بەیانی بو دوای ئامادە کردنی نانی بەیانی ڕۆشت بۆ هەڵساندنی کچە تاقانەکەی ڕۆشتە ژورەکەی و پەردەکەی هەڵدایەوە،
کانگ[باوکی سالی]-کچەکەم...دەی هەستە بەیانیە ئازیزم،
سالی-باشە،
بە خەواڵوی وتی و چاوەکانی هێشتا داخستبو،کانگ-بەڵام گیانەکەم بۆ زانکۆ دوادەکەوی دەی هەستە،
وتی و دەستی بە قژی کچەکەی دادەهێنا،سالی-باشە باوکە،
وتی و هەستا لەسەر بێدەکە،کانگ-دوای ئەوەی خۆت گۆڕی وەرەوە خوارەوە خواردن ئامادەیە،
بە خەندەوە وتی و ڕۆشتە دەرەوە لە ژورەکەی سالی،سالی ڕۆتینی بەیانیانی کرد و خۆی گۆڕی بۆ زانکۆ و ڕۆشتە خوارەوە،
سالی-بەیانیت باش باوکە،
وتی کاتێک لەسەر مێزەکە دانیشت،کانگ-بەیانی تۆش باش کچە جوانەکەم،
وتی و دەستیان کرد بە نان خواردن،دوای نانخواردن،
سالی-باوکە گیان من تێر بوم سوپاس بۆ خوانەکە دەی من دەبێ بڕۆم ئەگینا دوا دەکەوم،
وتی و هەستا لەسەر مێزەکە،کانگ-باشە کچەکەم ئاگاداری خۆتبە،
سالی-باشە باوکە خوات لەگەڵ،
کانگ-خوات لەگەڵ کچم،
سالی بەڕێکەوت بۆ زانکۆ بێ ئەوەی ئاگاداری ئەوە بێت کە کەسێک چاودێری دەکات دوای بیست خولەک گەشتە زانکۆ و بەرە و پۆلەکەی ڕۆشت،
ــــــــــ
دوای زانکۆ،سالی ماڵئاوای لە هاوڕێکانی کرد و هاتە دەرەوە لە زانکۆ و بەڕێ کەوت بۆ ماڵەوە دووبارە لەلایەن دووچاوی تیژەوە چاودێری دەکرا بەڵام سالی بەوەی نەئەزانی و درکی پێنەکردبو،
؟؟؟؟-من پێش ئەو تۆ دەکەم بە هیخۆم😈،
سالی کلیلەکانی دەرهێنا و دەرگای ماڵەوەی کردەوە و ڕۆشتە ژورەوە،
سالی-باوکە من هاتمەوە،
وتی بەڵام هیچ وەڵامێک نەبو،سالی-وا دیارە هێشتا لە کارە،
بەڵێ ئەوان خێزاێکی دەوڵەمەند نین بەڵکو خێزانێکی ئاساین و باوکی سالی لە قاوەخانەیەک کاردەکات و بژێوی ژیانیان دابین دەکات وە دایکی سالی کۆچی دوای کردوە[دووربێت خوایە😧]،