تاکە شت دەبیسترا دەنگی تەرپەی دڵیان بوو کە خەریک بوو بەهۆی بەهێزی لێدانەکەی لە سینەیان بێتە دەرەوە
سوو بە چاوێکی پرسیار و وون بوو سەیری چاوەکانی سانی ئەکرد کە لە ڕێگەیەوە ئەتوانێ گەرمی بۆ بگوازرێتەوە
سان باوشەکەی توندتر کرد و هێشتا سەیری سووجینی ئەکرد ، سینگیان بەتەواوەتی بەیەک نوسابوو و سان و هەردوو قۆڵی لە ناو کەمەری سوو ئاڵاندبوو
لەکاتێکدا سووجین دەستی لەسەر سینگی بوو ، چاوڕێی ئەکرد وشەیەکیش بێت لە لێوی دەربچێ
سان / کەواتە ؟
بەنەرمی و پڕ لە خۆشەویستی پرسی و زەردەخەنەیەکی بچووک لێوەکانی گرتبوو
سووجین / کەواتە چی ؟؟
بە نەفامی ووتی ، سەیری چاوەکانی سانی ئەکرد بە دڵەڕاوکێ و تۆزێک ترس
سان / ههه من وتم خۆشمدەوێی ، ئەی تۆ ؟؟
بە دڵخۆشی ووتی بەڵام هێشتا دەنگی لەسەرخۆ بوو باوڕی نەئەکرد چەند دڵخۆشە خەریکە لە خۆشیان باڵ ئەگرێ و ئەفڕێ
بە پێچەوانەی سووجین کە ڕووخساری زەرد هەڵگەڕا ، سان هەستی ئەکرد کە سووجینیش خۆشیئەوێ چوونکە ماچەکەی ئاڵووگۆڕ کردەوە
بەڵام سووجین خۆی وەڵامەکەی نەئەزانی ، ئەترسێ ، ئەترسێ لەوەی ئێستا ببێ بەخۆشەویستی
دواتریش وەک هەر کوڕێکی تر وازی لێ بێنێ و دەستبەرداری بێ
بەڵام سووجین لەو بیرۆکەیە نەبوو کە سان چەند بەدڵ پاکی خۆشیئەوێ
نەیئەزانی سان هەموو شەوێک پێش ئەوەی بخەوێ بیری لێ ئەکردەوە
خافڵ بوو لەو سەیرکردن و ڕەفتارانەی کە سان هەیبوو بۆی ،
سووجین کەمێک سەیری دەوروبەری کرد تا لە چاوەکانی سان ڕزگاری بێ ، ویستی لەناو قۆڵەکانی بێتە دەرەوە
سان زەردەخەنە بچووکەکەی نەما ، بەڵام بێگوومان ئەو کەسێک نیە هیوا لە دەست بدا بە ئاسانی
قۆڵەگانی شل کرد هەرچەندە نەیئەویست ، ئەیویست تەواوی شەوەکە لەناو باوشی بێ ، کێشە نیە ئەگەر خەویشی لێ کەوت ، ئەو بە ئاگا ئەبێ و سەیری ئەکا
سووجین / سان ...... ئەتوانی کەمــ.......
سان / هەرچەند کاتت ئەوێ پێتی ئەدەم ، من هەموو کات ئامادەم ، بەڵام سوو بزانە تۆ تاکە کەسی کە خۆشم ویستبێ ، ئەمەوێ ببمە ئەو پیاوەی کە ژێر باڵاکانم داتبێنم ، ئەمەوێ ببمە ئەو پیاوەی کەهەموو ڕۆژێک پاریزگاریت لێ بکا ، ئەو پیاوەی کە پشتی پێ ببەستی ، ئەوەش بزانە خۆشەویستیمن بۆ تۆ چەندە پیرۆزە لەلام ،
YOU ARE READING
جگەرەکێش ∫✟∫ ĈĦŐI ŞÂŊ
Подростковая литература+ تکایە وا مەکە ، خۆت هەڵمەدە ، خۆت مەکوژە -- ئەوە چی ئەڵەی گەمژە ؟ کاتێک کچێکی جوان و ناسکی تەمەن 16 ساڵ دەکەوێتە نێو داوی خۆشەویستی کوڕێکی بێ دڵ ئەو کوڕەش چۆی سانی تەمەن 18 ساڵە کە هەموو بیرکردنەوەی ئەوەیە لەگەڵ هاوڕێکانی بێت بەڵام چۆی سان لە نا...