ⓅĀŘŦ ①②

381 69 120
                                    


ئەمە بۆ سان زۆر زۆر گران بوو ،
ئێستا چی بڵێ ؟؟

تەنیا یەک ڕۆژە خۆشەویستن
کەچی هیۆنگەکەی پێی ئەڵێ ئەبێ بچنە دەرەوەی وڵات

بۆچی کەمێک زووتر نەیئەوت ؟
بیرکردنەوە زۆرەکانی ئازاری سەری بۆ هێنا

دەستی بەئازەرەوە لەسەری دانا
چاوەکانی توند گرت

چی ئەبێ ئەگەر کاتێکی زیاتر پێکەوە بەسەرببەن ؟؟

هەرخۆی تاقیکردنەوەکان دەستی پێکردوە
وە تەنیا هەفتەیەکی تر هەموو ئەنجامەکان دەرئەچن

وە پاشان ئەجێت بۆ ئوستوڕاڵیە

بۆ ماوەی شەش بۆ حەوت ساڵی ڕێک

لەدوای خۆشی سووجین جێ ئەهێڵێ

،،، چەندین ڕۆژ تێپەڕین ، هەرچەندە سان ڕەنگی زەرد بوو

بەڵام دەرینەخست

وازی هێنا کە ئەم چەند هەفتەیەیی بەخۆشی لەگەڵ خۆشەویستەکەی بەسەرببا

هەرچەندە سووجین دڵنیا بوو کە شتێکی لێ ئەشارێتەوە

بەڵام پێی باشتر بوو زیاتر تێکەڵ نەبێ

ڕۆژەکان هاتن و چوون

هەر قووتابیەک و لەلایەک دەرسی ئەخوێند

چوونە دەرەوەیان زۆر کەمم ببوو

هەندێک شەویش پێکەوە دەرسیان ئەخوێند

تا تاقی کردنەوەیان ئەنجام دا

وە ئیمڕۆ وەرگرتنی شوێنی کۆلێژەکانیان بوو

سان / سوو گیانی من تکایە وا مەکە منیش لەگەڵ خۆت ئەترسێنی

بەتکاوە ووتی کاتێک بێزاری لەسەر ڕوخسارەتی

چوونکە ئەمە کۆتا هیوای سووجینە ، ئەبێ لە کۆلێژی دکتۆری بێت چوونکە شەو ڕۆژی لەسەر یەکدانا

بەترسەوە زگی گرت کە ئەترسا ، لە قووتابخانە بوون چاوڕێ بوو لە مۆبایلەکانیان بەهۆی ئەو کۆدەی کە پێیان درا بیبینن

سووجین / ساننن

بەداماوی ووتی

سان / دڵی و گیانی

سان دەستی خۆشەویستەکەی گرت ئەویش بەشەرمەوە سەری لەسەر شانی دانا

جگەرەکێش ∫✟∫  ĈĦŐI ŞÂŊWhere stories live. Discover now