Epsoode twenty

404 66 30
                                    

.
.
.
.
.
.

«پاش چەند ڕۆژێک»

تەواوی کۆشک ئامادەکرابوو بۆ گەورەترین ڕۆژ، کە ئەویش ئەو ڕۆژە تایبەتە کە تای ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی دەکرد، وە لە کۆتایدا گەشت، ئەویش گەیشتن بە مەعشوقەی، کە ڕۆژی هاوسەرگیری ئەو دووانە لێکهاتووە بوو..

ژووری ئاڵیس، بوو بوو بە ئارایشتگا، ئەوەندە شتی جوانکاری تێدا کرابوو.. پاش خۆشۆردنێک دەست کرا بە ڕازاندنەوەی ئاڵیس، فووستانێکی سووری پۆشی، هەندێک مەیک ئاپی کاڵی کرد، ئەو قژە ڕەشە ڕەونەقدارەی بەسەر شانەکانی دا پەخشان کرد، بوونی گووڵی بەیبوونی لێ درا و بەرەو هۆڵی ئاهەنگەکە بەڕێکەوتن، تایش بەهەمان شێوەی ئەو خەریکی ڕازاندنەوەی بوون، جلێکی فەرمی زۆر نایابی پۆشی، هەردووک بەرەو هۆڵی ئاهەنگەکە بەڕێکەوتن کاتێک دەستییان لەناو دەستی یەکتر دابوو، تای چرپەیەکی کرد..

تای: ئیحم ئازیزی من ئاڵیس، دەزانی ئەم شەو شەوە تایبەتەکەیە..

ئاڵیس: بەسە تای شوورەیە، تۆ پاشایەکی وا گەورە و بەڕێز چۆن دەبێ قسەی وا بکەی..

تای: کەوایە، بڵێم چی. من دەڵێم زۆر تایبەتە..

پاشان ڕۆشتنە هۆڵەکەوە

«هۆڵی ئاهەنگەکە»

پاسەوان: شاژن و پاشای مەملەکەتی هانگی گەورە، تەشریفیان هێنا..

ماوەیەکی بێدەنگی، تەواوی ئامادەبووان خەریکی سەرنجدان بوون لەو دووانە تایبەتە..

پاش تەواوکردنی هەموو دەستوورەکانی هاوسەرگیری، تا درەنگانێکی شەو خەریکی ئاهەنگ گێڕان بوون..

پاش تەواوکردنی ئاهەنگەکە، هەموو ئامادەبووان کۆشکی گەورە بەجێدەهێڵن...
«««««»»»»»

«««««»»»»»

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
شازادە و پەری||kurdish✅Where stories live. Discover now