Epsoode two

994 145 6
                                    

.
.
.
.
.
«درەنگانی شەو»

یۆنگی: ئێمە پێوویستە ئامادەکاری تەواو بکەین بۆ ئەم کارە...

لێکۆڵەرەکان: ئێمەش هەمان ڕای تۆمان هەیە..

یۆنگی: کەواتە شەوشاد، سبەی کارێکی زۆرمان هەیە.

لێکۆڵەرەکان: شەوشاد....

«شەشی سەرلەبەیانی»

تەواوی لێکۆڵەرەکان لەگەڵ سووپا ئامادەکراوەکە بەرەو ناوەڕاستی دارستان بەڕێکەوتن، بۆ دۆزینەوەی سەرەداوێک بۆ ئەم بابەتە، پاش ئەوەی گەشتنە ناوەڕاستی دارستان خۆیان لە نێوان دارە چڕەکاندا حەشاردا و چاوەڕێ بوون، پاش تێپەڕینی ماوەیەک ڕووناکییەک بەرەو ڕوویان هات، بەرەبەرە لێیان نزیک بوویەوە لە ناوەڕاستی دارەکاندا دانیشت و دەستی کرد بە گۆرانی ووتن، هەموو لێکۆڵەرەکان تێبینی ڕووداوەکانیان دەکرد، تا تەواو لەوە دڵنییابوونەوە کە ئەمە کچێکە....

یۆنگی: وای خۆ ئەوە کچە، بەڕاستی جوانییەکی دڵڕفێنی هەیە....

کاتێک کچە دەست بە گۆرانی ووتن دەکات هەموو گیانەوەرانی ناوچەکە لێی کۆدەبنەوە و گوێی بۆ شل دەکەن تا تەواو دەبێت، بە دەنگێکی نەرم و ئارام گۆرانی دەڵێ بەڵام شتە سەیرەکە لەوەدایە کە هەموو گیانەوەرەکان بەناو لاشەیدا هاتووچۆ دەکەن.

یۆنگی: بەو دیمەنە بێت، دەبێت ئەم کچە شۆخ و سەرسووڕهێنەرە مرۆڤ نەبێت.

لێکۆڵەرەکان: ئێمەش لەگەڵ قسەکانی تۆدا هاوڕاین، پێوویستە بڕۆینەوە کۆشک و ئەم هەواڵە بە بەرپرسەکان ڕابگەیەنین.

یۆنگی: کەواتە با بگەڕێینەوە...

«هۆڵی سەرەکی کۆبوونەوەکان»

لێکۆڵەرەکان: سڵاو لە خاوەنپایەی مەزن...

تای: سڵاو لە لێکۆڵەرە بەتواناکانی کۆشکی گەورە، دەبینم لە گەشتەکەتان گەڕاونەتەوە کەوایە هیچ سەرەداوێکتان دەست نەکەوت، وایە؟

یۆنگی: خاوەنشکۆ ئێمە توانیمان ئەو ببینین، ئەو کچێکی شۆخ و قەشەنگە، وە دەنگێکی زۆر خۆشیشی هەیە لە نیوەشەوە دەردەکەوێ تا بەرەبەیان گۆرانی بۆ گیانلەبەرانی دارستان دەڵێت، بەڵام شتە سەیرەکە ئەوەیە کە ئەو لەوانەیە مرۆڤ نەبێت، چونکە ئاژەڵانی دارستان بەناو لاشەیدا هاتووچۆ دەکەن.

تای: بەڕێز مین، ئایا ئێوە خەونتان دیووە یان ڕاستییەک بە ئێمە دەڵێن؟

شازادە بەمەستی گاڵتەکردنەوە ئەمەی گووت

یۆنگی: ئەگەر باوەڕتان بە ئێمە نییە، ئێوە ئەتوانن خۆتان بڕۆن و چاوتان پێبکەوێت

تای: ڕاستییەکەی منیش ئەمەم ئەویست، بەڵام حەزم کرد لە دەمی تۆ وە بیبیستم، کەواتە ئامادەباشی بکەن بۆ سبەی...

یۆنگی: تکایە شازادە، تکایە بە بڕیارەکەت دا بچۆرەوە ئەمە هەم بۆ تۆ بۆ وڵاتەکەشمان خراپە

هەموو ئامادەبووان پێکەوە: تکایە خاوەنپایە بە بڕیارەکەت دا بچۆرەوە..

تای: وای، وای سووپاس بۆ دڵسۆزیتان بەڵام قسەی ئەندامانی شاهانە هەرگیز ڕەتناکرێتەوە..

شازادە بەبێ ئەوەی قسەی زیاتر بکات دەستبەجێ هۆڵەکەی بەجێهێشت..
«««««««««««»»»»»»»»»»»»

«««««««««««»»»»»»»»»»»»

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
شازادە و پەری||kurdish✅Where stories live. Discover now