مالە نوێیەکەمان

960 114 97
                                    


دایکم ؛ سێنا کچم لە مالە نوێیەکەمان ژورێکی گەورەمان بۆت داناوە دلنیام بەدلت ئەبێت

سوپاس دایکە

*ئێمە ئێستا بەڕێوەین بۆ خانوە نوێیەکەمان من ڕازی بووم ئەم مالە جێبێلم کە لەو کاتەوەی

لەدایک بووم لێرەم وە بەداخەوە کە هیچ هاوڕێیەکم نییە و نەچومە قوتابخانە چونکە

پێیان گوتم کە تۆ نەخۆشی بۆماوەیت هەیە و ناتوانی بچیتە قوتابخانە خۆزگە منیش

دەمتوانی وەک منالە ئاساییەکان لە قوتابخانە بمخوێندبا و هاوڕێیەکم هەبووایە بەداخەوە*

لەناکاو سەیارەکە وەستا

دایکم ؛ گەشتین دەی وەرە خوارەوە

*هاتمە خوارەوە ناڕەحەت بووم بەلام لەبەر دایکم زەردەخەنەم خستبوویە سەر لێوم جامتاکەم هەلگرت و چوینە مالە نوێیەکە*

دایکە کوا ژوورەکەم؟

دایکم ؛ لەسەرەوەیە ئازیزم

*جانتاکەم هەلگرت و چومە سەرەوە تەنها یەک ژوری لێیە!؟ سەیرە! بۆچی هەست ئەکەم

کە ئێرەم بینیوە!؟ وەک ئەوەی لێرە ژیابم
وەک خەوێک دێتە بەرچاوم!؟

تاریک بوو ترسێنەر بوو بەلام من لەو شتانە ناترسم بەلکو حەزم بە تاریکیە بەرەو ژورەکە

ڕۆشتم لەناکاو بایەکی بەهێز پەنجەرەکەی کردەوە جانتاکەم داناو چووم پەنجەرەکەم

داخست گەڕامەوە بەردەم دەرگاکە و کردمەوە ئەو ژورە زۆر سەیرە!

پەرشوبڵاو وە ترسناکە چومە ژورەوە و گلۆپەکەم پێکرد بۆنێکی سەیر

ئەهات وەک خواردنی بۆگەن وابوو ئووف پەنجەرەی ژوورەکەم کردەوە و دەستم کرد بە

پاککردنەوەی ژورەکە بەلام هەستەکەم کە کەسێک بەردەوام سەیرم دەکات!؟ ئااا من

بەخۆشم لەخۆم زیاتر کەسی تری لێنییە بۆ دۆلابەکە چووم تا پاکی بکەمەوە و جلەکانم

بخەمە ناوی هەرکە دەرگاکەم کردەوە سێبەرێک لەبەر چاوەکانم تێپەڕی! ئەبێ چی

ڕوبدات! من ناترسم بەلام ئەوە یەکەمجارە شتی وام بەسەر بێت گوێم پێ نەدا

خەریکی کاری خۆم بووم لەسەر مێزەکە گولدانێک دانرابوو لەناکاو کەوت

پیاوی شاراوە (Sung Hoon)✔️Where stories live. Discover now