تۆش جادووگەری ؟

389 77 73
                                    

دایکم؛ سێنا  وەرە پیزاکە ببە

سۆنگهوون؛ ڕاکە ڕاکە

* بە گرژیەوە سەیرم کرد و چوم پیزاکانم لە دایکم وەرگرت و چومە سەرەوە وپیزاکەم لە عەرزەکە دانا و دانیشتم

سۆنگهوون؛ بۆچی لە دانیشتوی؟

ئێ منیش ئەیخۆم

سۆنگهوون ؛ من بۆ خۆمم داوا کردووە نەک بۆ تۆ

گەر من بە دایکمم نەگوتبا لە کوێ پیزات بۆ ئەهات

سۆنگهوون؛ یااا تەنها یەک پارچە!

یەک پارچە تەنها تامی ئەکەم گەر بە دلم بوو ئەوە زیاتر ئەخۆم

سۆنگهوون؛ گەر حەزت لێی بوو داوای 2 دانەی کردبا

نچ وەرە خۆ خێو نی ئەوەندە بەتەنیا بخۆی

* بە گالتەوە بزەیەکم کرد

سۆنگهوون؛ مرۆڤی گەمژە

خۆت

* چاوی سوراند و دانیشت و پیزاکەی کردەوە و دانەیەکی پێ دام گازێکی بچوکم

لێ گرت چونەک یەکەمجارە پیزا ئەخۆم نازانم تامی چۆنە واووو زۆر بەتامە

سۆنگهوون؛ بۆوا چاوت زەق کردۆتەوە؟

زۆر بەتامە پیزا!

سۆنگهوون ؛ بێگومان

* بە دلخۆشیەوە ئەو پارچەیەم خوارد کە تەواو بووم سەیرێکی سۆنگهوونم کرد بە گوناحیەوە

سۆنگهوون؛ هممم؟

*خواردنی لەدەم بوو

* هیچم نەگوت تەنها سەیرم ئەکرد

سۆنگهوون؛ وا سەیرم مەکە دەی پارچەیەکی تریش ببە چاو زەق

* زەردەخەنەیەکی گەورەم کرد و پارچەیەکی ترم هەلگرت بینیم کە ئەو کۆلاکەی شکاند

تاکو ئێستا من ئەو جۆرە خواردنەوەیەم نەخواردووە تەنها ئەوانەی کە هێزت پێ

ئەدەن ناویان نازانم تەنها داوای ئەکەم و دایکم بۆمی دێنێت هەولمدا وەکو ئەو کۆلاکەی بکەمەوە

یااا ئەوە چۆن ئەکرێتەوە؟

* خەریکی کردنەوەی بووم سۆنگهوون سەیری ئەکردم بە بێزاریەوە

سۆنگهوون؛ بچکۆل تا ئێستا نازانی کۆلاش چییە و چۆن ئەکرێتەوە

* شوشەکەی لێم وەرگرت و کردیەوە زۆر بەئاسانی و بۆمی درێژ کرد و لێم وەرگرت

باشە تۆ گوتت کە ناتوانی لێرە دورکەویەوە ئەیچۆن ئەو خواردنانە ئەخۆی؟

سۆنگهوون؛ مەبەستم ئەوەیە کە ناتوانم لەو ناوچەیە دور کەومەوە نەک لە مالەکە

یانی تۆ ئەچیتە دەرەوە؟

سۆنگهوون؛ بەلێ ئەچم خواردن ئەخۆم یاخود پیاسە ئەکەم

پیاوی شاراوە (Sung Hoon)✔️Where stories live. Discover now