تۆ نەخۆش نیت!

447 88 201
                                    

Pov?

سێنا؛ باشە من بەبێ باوک گەورە بووم دایکم گوتی کە بەهۆی دوژمنەکەمانەوە بوکم مردووە لەبەر ئەوە من بەبێ باوک مامەوە و تاکو ئێستا لەگەل دایکما ئەژیم و ئەو رێهەم نادات کە بچمە دەرەوە دەلێت کە نەخۆشیەکی ترسناکم هەیە و نابێت تێکەلی کۆمەلگا بم چونکە زیانی هەیە بۆیە نەچومەتە قوتابخانە دایکم خۆی فێری نوسین و خوێندنەوەی کردووم بۆ یەکەمجار کە دەرەوەم بینی دوێنێ بوو لە هاتینە ئێرە ئەوەش زۆر ناخۆشە چونکە من هیچ هاوڕێیەکم نییە تەنانەت خوشک و براشم نییە تا لەگەلیان بم هەمووکات بە دایکم دەلێم کە بچمە دەرەوە بەلام ناهێلێ و ڕێگری لێ ئەکات ئەمڕۆ بیرم لەوە کردەوە کە ئەمشەو رابکەم و سیمای دەرەوە ببینم هەرچەندە ناشزانم کە سەرکەوتوو ئەبم یان نا هەر ئەوەندە!

'ئەوە خۆیەتی ئەو کچەی کە بەدوای ئەگەرام

سێنا؛ چی دەربارەی تۆ؟

سێنا تۆ نەخۆش نیت!

سێنا؛ یانی چی نەخۆش نیم؟

دایکت ڕاستیەکانی لێت شاردۆتەوە و درۆی لەگەلت کردووە کە ئەو هەموو سالە بەو بیانووە تۆی شاردۆتەوە لە من

سێنا؛ بۆچی؟ بۆچی منی لەتۆ شاردۆتەوە؟دەربارەی چی قسە ئەکەی؟

'تەواو شۆک بوبو بە قسەکانم

هەمووشتێکت پێ ئەلێم ئێستا تۆ تاکە کەسی کە ئەتوانی من رزگار بکەی

سێنا؛ من... من کێم تا بتوانم ئەوە بکەم؟

Flash back

16 سال لەمەوبەر باوکت لەگەل جادوگەرێک هاوڕێ بوون کە باوکی من بوو بەلام رۆژێک ئەبێتە دەمەقالێیان بەهۆی ئەوەی باوکم ویستویەتی لە دایکت نزیک ببێتەوە و لەبەر ئەوە باوکم جادویەکی رەشی لێت کرد بەلام ئەو کاتە تۆ تازە لەدایک بوبوی و من 4 سالان بووم وە لەگەل تۆ یاریم ئەکرد و دەستی تۆم گرتبوو چونکە باوکم جادووگەر بوو بۆیە ئەو جادووە گۆڕا و هەردوکمانی گرتەوە کە وای کرد من ون ببم و تۆش بۆ تاهەتایە جادوێکی بەهێز لە ناختدا بێت وە ئەو جادووە بەهیچ ناکشێت تا ئەوکاتەی کە ئەبیتە 18 سال و بەیەکەوە ئەچین بۆ خانویەک لەوێ لای جادووگەری شاهانە ئەتوانین بیشکێنین کە من ئەبمەوە مرۆڤێکی ئاسایی و تۆش چیتر زیندانی ناکرێت دایکت لەبەر ئەوە وای کردووە تا نەدۆزرێیتەوە چونکە جادوگەرەکان بەدوای تۆوەن و ئەیانەوێت ئەو هێزەی ناخت ببەن چونکە ئەو جادووەی ناخت گەر بەئاگا بێت ئەبیتە جادووگەری شاهانە وە گەر ئەوە بەدەست بێنن تۆ ئەمریت

End Flash back

سێنا؛ ب.. ب... بەڕاستی تە؟

*زۆر بە ترسە و سەرسوڕمانەوە سەیری ئەکردم

بێگومان سێنا ئەوە راستیەکەیە؟

سێنا؛ ئەی بۆچی دایکم منی هێناوەتە ئێرە؟

پیاوی شاراوە (Sung Hoon)✔️Where stories live. Discover now