سڵاو دوای ماوەیەکی زۆر هاتمەووە
جەماعەت سۆری وەک خۆتان ئەزانن ئەو ماوەیە کاتی تاقیکردنەوە بوو بۆیە پاڕتم دانەناStart
.
.
.
.
.
.
.
.
.ئێوارە
لیا: یونااا
بە شڵەژاوییەوە
یونا: چیبووە لیا بۆ هاوار ئەکەی ئەمترسێنی
بە شۆکەوە
لیا: یونا من هەموو شوێنێک گەڕام بەڵام ئێڵ لە هییچ شوێنێک نییەهـ
بە خەمبارییەوە وتی
یونا: چۆن دیار نییە دەبێت هەر لەم ناوە بێت
زەردەخەنەیەکی بۆ کرد
لیا: بەڵام من هەموو شوێنێک گەڕام
یونا: تەواو ئێستا منیش ئەڕۆم ئەگەڕێم هەر لەوانەیە لە دەرەوە بێت دوایی خەفەت مەخۆ خۆ ئێڵ مناڵ نییە تا ون بێت
بە هێمنی پێی وت
لیا: باشە کەوایەیونا ڕۆشت بۆ دەرەوە
یونا: ئەو کچە لە کوێیە خۆ هەر بەڕاستی دیار نەماوە
بە نیگەرانییەوە وتی
یونا: دەی لەوانەیە کەمێک دوور کەوتبێتەوە
یونا ڕۆشت بۆ ناو دارستانەکە
ئینجا گەشتە شوێنێکی ئاوا
یونا سەیری دەورووبەری کرد بەڵام تێبینی کەسێکی کرد لە نزیکی ئاوڕی دایەوە بۆ دواوە
یونا: ئاااااااا
چەند هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە لە ترسا
یونا: ئێڵ منت ترساند
بە هەناسە تەنگی
بەڵام ئێڵ وەڵامی نەدایەوە تەنانەت کەمێکیش لە شوێنی خۆی نەجوڵایەوە
یونا: ئێڵ من نیگەران بووم تۆ چیدەکەی لێرە
بە نیگەرانی
ئێڵ: بەتۆچی من چیدەکەم و چیناکەم
بە ساردی سەیری دەکرد
یونا: ئێڵ بۆ وا قسە دەکەی خۆ ئێمە هاوڕێین
ئێڵ: من قەت تۆم بە هاوڕێم دانەناوە
چاوی سوڕاند
یونا: بەڵام ئێڵ ئێمە وەک خوشک واین یادگاریمان پێکەوە هەبووە هەموو کات پشتگیری یەکمان کردووە بۆ وادەڵێی
خەمێکی زۆرت لە ڕوخساریدا بەدی دەکرد
ئێڵ: بەڵام من قەت تۆم خۆشنەویستووە ئەزانی
زەردەخەنەی کرد
یونا: باشە بۆ وادەڵێی من چیمکردووە
ئێڵ: هەهــ ئەوەنە گەمژەی تەنانەت ئێستاش باوەڕی بە منە هههه کۆتایت نزیکە یونا
زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد و چوە پێشەوە بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەری
بەڵام نەیتوانی
جیمین: ئێڵ بەتەمای چیی تۆ
بە توڕەیی وتیی لە کاتێکدا دەستەکانی ئێڵی گرتبوو
ئێڵ: نەفرەت لە هەموو شوێنێ پەیدا دەبیی
بە ڕقەوە وتیی و دەستەکانی لەوانەی جیمین کردەوە و ڕای کرد جیمینیش بە دوایی کەوت بەڵام ئێڵ زۆر لەوە فێڵبازتر بوو لەوەی بیری لێ دەکردەوە و خۆی لە جیمین ون کرد بۆیە جیمینیش بە ناچاری گەڕایەوە لای یونا
جیمین: یونا بۆچی بەبێ پرس لە کۆشک دێیە دەرەوە ها ئەی ئەگەر شتێکت لێهاتبا
بە تووڕەیی وتیی بەڵام هاواری نەکرد
یونا: بمبورە بەڵام تۆ چۆن منت دۆزییەوە
بە سەرسامییەوە وتی
جیمین: لیا پێی وتم تۆ ڕۆشتیتە دەرەوەی کۆشک منیش بە هێزی بۆن کردن توانیم بتدۆزمەوە
بە ئاسایی وتی
یونا: باشە با بڕۆینەوە
بە خەمباری وتی
جیمین: چیبووە بۆ خەمباری
بە خەمخۆری وتی
یونا: من ئەو هەموو ماوەیە هاوڕێی ئێڵ بووم کەچی ئەو منی هەڵخەڵەتاندووە
بە خەمباری وتی چاوەکانیشی پڕ بوون لە فرمێسک
جیمین: یونا پێویست ناکا خەم بۆ ئەو گەمژەیە بخۆی لێیگەڕێ با بڕوا هەم من هەست دەکەم شتێکی لە بن سەرە
دڵی یونای داوە دواتر وتی بە گومانەوە
یونا: باشە وە بەڕای منیش بەڵام لێیگەڕێ گرینگ نییە چیدەکا با بیکە لەمڕۆوە من هەرگیز وەک جاران نابمەوە بۆی
بە توڕەیی وتی
جیمین: دەی واز لەوە بێنە با بگەڕێینەوە
بەر لەوەی توشی کێشە ببین
وەک ئاگادار کردنەوەیەک وتی
یونا: باشە با بڕۆین
یونا دەستی کرد بە ڕۆشتن
جیمین: بەتەمای بە پێ بڕۆی بەو کاتە کەمە
برۆیەکی بەرز کردەوە
یونا: ئەی چیبکەین ناچارین
یونا سەیری کرد و وتی
جیمین بە هێزەکەی خۆی کرد بە گورگ
جیمین: وەرە سەر پشتم ئاوا زۆتر دەگەینەوە
جیمین وتیی و ئاماژەی بەسەر پشتیدا
یونا: بـ باش
یونا ڕومەتەکانی پەمەیی بوون
دوایی لەسەر پشتی جیمین دانیشت
ملی گرت بۆ ئەوەی نەکەوێت
جیمین: ئامادەی؟
سەیری کرد
یونا: بەڵێهـ با بڕۆین..
جیمین دەستی بە ڕۆشتن کرد بە خێراییەکی زۆر زۆر دەڕۆیشتدوایی گەیشتنە کۆشک
Stop
.
.
.
.
.ئایا ئێڵ چیی لە بن سەرە؟
ئایا ئێڵ بەڕاستی یونا هەڵدەخەڵەتێنێ؟
چانیۆڵ بەتەمای چییە؟
هەموو ئەوانە لە پاڕتی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە
584 words
YOU ARE READING
Ꮤo꒒ϝ ʍaи (کۆتایی هاتووە)
Actionجۆری چیڕۆک: سەرکێشی خەیاڵاوی ڕۆمانسی کۆمێدی شەڕ کوشتن _________________________________________ چی بەسەر ئەو کچە دادێ کە لەگەڵ هاوڕێکانی گەشت دەکەن بەرەو دارستانێک کە پڕە لە شتی چاوەڕوان نەکراو 🍃🐺🌌🔮