هیوادارم پشتگیریم بکەن چونکە زۆر زۆر لە کۆتایی چیڕۆکەکە نزیکین باشەツ☜♡
Start
.
.
.
.
.
.
.
.
.لە کۆشک
جیمین هاتە کۆشکەکە و یونا لەسەر پشتی هاتە خوارەوە جیمینیش گەڕایەوە باری ئاسایی خۆیی بوەوە بە مرۆڤ
یونا: سپاس
بە خەندەوە وتی
جیمین: شایەنی نییە دەی وەرە با بڕۆینە ژوورەوە
جیمینیش خەندەی بۆ کرد دەستی یونای گرت پێکەوە ڕۆشتنە ناو کۆشک
لیا یونای بینی خێرا چووەلای و لە باوەشی گرت
لیا: یونا تۆ باشی زۆر نیگەرانت بووم
هەردوو دەستی لەسەر ڕوومەتەکانی یونا دانابوو
سەیری هەموو شوێنێکی یونای دەکرد بۆ ئەوەی لە تەندرووستی دڵنیا ببێتەوە
یونا: خەمت نەبێ من باشم لیا
دەستەکانی لیای لەسەر ڕوخساری هێنایە خوارەوە و زەردەخەنەیەکی دڵنیاکەرەوەی بۆ کرد
جیمین: تای لە کوێیە؟
بە نیگەرانی پرسی
یۆنگی: ڕاستییەکەی ئەو لە نیوەڕۆوە دیار نییە..
جیمین: چیی چۆن ئەی لە کوێیە؟
جین: لە دوای ڕاهێنانەکەوە بینیم ڕوخساری خەمێکی زۆری لێ بەدی دەکرا
یونا: ئێستاش لە ژوورەکەیەتی
جین: بەڵێ
جیمین: من ئەڕۆم بۆ لای..
جیمین بەبێ فیڕۆدانی یەک چرکە بەرەو ژوورەکەی تای بەڕێ کەوت و گەیشتە بەردەم ژوورەکەی
لە دەرگای دا وەڵام نەبوو بەڵام کە بۆ جاری دووەم لە دەرگای دای تای بە دەنگێکی کز وتی وەرە
جیمینیش چووە ژوورەوە بەڵام شۆک بوو بە بینینی هاوڕێکەی یەکسەر چووە بەرامبەری دانیشت و دەستێکی لەسەر شانی دانا
جیمین: تای بۆ حاڵت ئاوایە چیبووە
پێی وت نیگەرانیەکی زۆر لە ڕووخساری بەدی دەکرا ئەو هەرگیز تای بەمشێوەیە نەبینیوە
دوای قسەکەی جیمین تای دەستی کرد بە گریانێکی قووڵ و بە ئازار
تای: جیمین ئەو هەموو کاتە ئەو یاری بە من کردووە تەنانەت *هەنسک* هیچ بایەخێکی بە من نەداو جێیهێشتم
وتی لە کاتێکدا بەردەوام دەگریا
جیمین: خۆت بۆ ئەو دڵتەنگ مەکە تای ئەو تەنیا یاریپێکەرێک بوو تەنانەت هەمان شتی بەرامبەر یوناش کرد
بە خەمباری وشەکانی درکاند
تای: ئاخر جیمین ناتوانم من خۆشم ویست زۆر زەحمەتە بۆم باوەڕ بە شتێکی وا بکەم تەنانەت ئێستاش ناتوانم باوەڕ بەوە بکەم کە کردی
بە لاوازی وشکانی درکاند
جیمین: تای بە هێزبە من بڕوای تەواوم پێت هەیە تۆ دەتوانی بەهێز بی هەم بەیانی بەم حاڵەوە جەنگ دەکەی
بە خەمباری وتی
تای: تۆ ڕاست دەکەی من دەبێ بەهێز بمم لە پێناو خۆم و ئێمە و خەڵکی شانشینەکەم
وتی بە لاوازی
جیمین باوەشی لێدا بە توندی و قژی تێکدا
جیمین: ئەوەیە برا ئازاکەم دەی وەرە با بڕۆینە لای ئەوانی تر شتەکان بۆ یۆنگی باس کەین چونکە لەوانەیە ئێڵ شتێکی لە بن سەر بێت
بە ڕوخسارێکی گوماناوی بە تای وت
تای: لەوانەیە
زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد و سەیری جیمینی کرد
جیمین: دەی وەرە با بڕۆین
هەردووکیانی هەڵسانەوە و ڕۆشتنە دەرەوە
جیمین: ئمم یونا لەگەڵم دێی بۆ لای یۆنگی پێویستیم پێتە تکایە
یونا: باشە بەڵام بۆ چ شتێک؟
وتی و بە ڕوخسارێکی پرسیاراوی سەیری کرد
جیمین: دەربارەی قسەکانی ئەمڕۆی ئێڵ
یونا دووبارە چاوەکانی پڕ ئاو بوو
تای دەستی لەسەر شانی دانا
تای: خەفەت مەخۆ ئەو شایەنی ئەوە نییە لێت تێدەگەم
وتی لە کاتێکدا ئەو حاڵی لە یونا باشتر نەبوو بەڵام خۆی بەهێز دەردەخست
یونا: ڕاست دەکەی دەی با بڕۆین
فرمێسکەکانی سڕی لەگەڵ جیمین و تای بەڕێ کەوتن بۆ لای یۆنگی
گەشتنە پێش دەرگای ژووری کارکردنەکەی و جیمین لە دەرگای دا
یۆنگی: وەرنە ژوورەوە
وتی بە ماندوویی
جیمین و تای و یونا چوونە ژوورەوە
یۆنگی: چیبووە جیمین چ شتێک بەم کاتە تۆی هێناوەتە ئێرە؟
وتی و برۆیەکی بڵند کردەوە
جیمین:. .............................
هەموو شتێکی بۆ باسکرد لەگەڵ یونا و تای
یۆنگی: واتە بە پێی قسەکانی ئەو بێ هاوڕێیەتی ساختە بووە لەگەڵ هەمووتان دیارە بۆ زانیاری هاتووە دڵنیام کە تەنیا بۆ کات بەسەر بردن نەبووە!
یۆنگی وتی
جیمین: مەبەستت چییە یۆنگی ئێڵ بەتەمای چییە بۆ هاتۆتە ناو ئێمە
یۆنگی: ئەو سیخوڕە
وتی بە توڕەیی
یونا: باشە بۆ سیخوڕە دوایی بۆچی سیخوڕی بەسەر ئێوە دەکات
یۆنگی: من هەر لە سەرەتاوە گومانم لە ئێڵ هەبوو ئەو وەک هاوڕێ سەیری ئێوەی نەدەکرد من لەو ڕۆژەوە چاودێری ئێڵ دەکەم ئەو سیخوڕی چانیۆڵە
چانیۆڵ هەموو کات خۆی وا دەردەخا کا ئەو ڕقی لە ئێڵە بەڵام ئەوە هەمووی پیلان بووە وە جارێکیان من چاودێری چانیۆڵم کرد ئەو هەستی بە من کردبوو بۆیە دوبارە وتی ڕقی لە ئێڵە بۆ ئەوەی گومان نەکەم وە دەمزانی بە پیلانەکەی ئێمە دەزانن بۆیە پیلانێکی هەڵەم بە ئێوە وت
کاتێک ئەوان خۆیان ئامادا دەکەن بۆ ئێمە ئێمە لە دواوە بۆیان ئەڕۆین
یۆنگی هەموو شتەکانی بۆ ئەوان ڕوون کردەوە
یونا چیتر قاچەکانی توانای هەڵگرتنی ئەویان نەماو کەوتە سەر ئەرزەکە
جیمین خێرا ڕای کرد بۆ لای یونا بە باوەش هەڵیگرت جیمین: ئێستە دەتوانم بڕۆم یونا حاڵی باش نییە
وتی بە نیگەرانی
یۆنگی: بێگوومان دەتوانن
تای ڕۆشتە دەرەوە
جیمینیش ڕۆشتە دەرەوە
بەرەو ژوورەکەی ڕۆشت و یونای لەسەر جێگای خەوتنەکەی دانا
جیمین: یونا ئەوەی ڕوویدا تەواو بوو پێویست ناکا خەفەت بۆ ئەو بخۆی ئێستە تەنانەت گرینگیشت پێنادا ئەو شایەنی ئەوە نییە یونا
وتی بە خەمخۆرییەوە
یونا: ڕاست دەکەی تەواو من چیتر خەفەت بۆ ئەو ناخۆم
وتی باوەشی لە جیمین داو سەری لە ناو سنگی نوقم کرد جیمینیش باوەشی لە ئەو دایەوە و بۆنی ئەوی هەڵمژی سییەکانی پڕ کرد لە بۆنی ئەو دڵی هەردووکییان بە خێراییەکی زۆۆر زۆۆر لێیدەدا
جیمین: یونا..
بە هێمنی بانگی کرد
یونا: همـــــم
بە دەنگێکی کز وتی بەڵام دوایی سەری بەرز کردەوەوو سەیری ناو چاوەکانی جیمینی کرد
جیمین: یونا دەزانم کاتیی ئەوە نییە بەڵام بەڕاستی بەرگە ناگرمم هەستەکانم بە تەواوی بەسەرمدا زاڵ بوونە هەست بە خنکان دەکەم کاتێک لەلام نیی نیگەران دەبم بە خەبار بوونت بچووکترین برینی تۆ وەک برینێکی زۆر گەورە وایە بۆ دڵم یونا بە چەند وشەیەک ناتوانم وەسفت بکەم بەڵام من ئاڵوودە بە تۆ بوومە وەک ماسی کە پێویستی بە ئاوە وەک دڵ کە پێویستی بە خوێنە منیش پێویستم بە تۆیە نازانم کەی و چۆن بەڵام ئیتر تۆ تێکەڵ بە خوێنم بوی من ناتوانم واز لە تۆ بێنم یونا من خۆشم ناوێی بەڵکو ئاشقتم
هەموو وشەکانی بە سۆزێکی زۆرەوە بە یونا وت
یونا: نەخێر جیمین کاتەکەی هیچ خراپ نییە وە گرنگی بە ئێڵ نادەم وە ئەوەش بزانە خۆشەویستی من ئەوەندە زۆرە بۆ تۆ تا بەیانی وەسفی بکەم تەواو نابێت
یونا وتی لە کاتێدا چاوەکانی نوقم ببوون لەگەڵ ئەوانەی جیمین هیچ کامییان خەندە لەسەر لێویان لانەدەچوو
جمین: زۆرم خۆشدەوێی یونا
یونا: منیش خۆشم دەوێی ئازیزم
جیمین: دەی بخەوە بەیانی ڕۆژێکی قورس و سەخت دەبێ بۆ هەردووکمان
یونا: ڕاست دەکەی دەی تۆش بخەوە
وتی و هەردووکیان لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتن
جیمین دەستەکانی لە دەوری کەمەری یونا ئاڵاند یوناش بە هەمان شێوەی جیمین دەستەکانی لە کەمەری ئەو ئاڵاند ئیتر خەوتنبەیانی
Stop
.
.
.
.
.
.جەماعەت ئەها دڵم چەند باشە 😂
چەن زۆرم نوسیی هیهی
وەڵاهی زۆر نییە بەس لە پاڕتەکانی تر زیاترم نووسی بە هەر حاڵ هەمووتان ڤۆت و کۆمێنت بکەن وە پاڕتی داهاتوو کۆتاییە 😢
یەعنیی بە جدی باوەڕ ناکەم تەواو دەبی
دەی هەموو شتێک کۆتایی هەیە
ڤۆت و کۆمێنت بکەن باشە دەی دڵم مەشکینن ئینجا بای1080 words
YOU ARE READING
Ꮤo꒒ϝ ʍaи (کۆتایی هاتووە)
Actionجۆری چیڕۆک: سەرکێشی خەیاڵاوی ڕۆمانسی کۆمێدی شەڕ کوشتن _________________________________________ چی بەسەر ئەو کچە دادێ کە لەگەڵ هاوڕێکانی گەشت دەکەن بەرەو دارستانێک کە پڕە لە شتی چاوەڕوان نەکراو 🍃🐺🌌🔮