FRIDAY ~ 3:18pm
2/7/2021ئەگەر دونیا گوڵێک بیت ~تۆی ئافرەت~ ڕەنگ و بۆیەتی
ئەوەی ~تۆی خۆشنەوێت~ دیارە رقی لەخۆیەتی«خاتوو لی چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە»
خاتوو لی" لیندا " کچەکەم بەھاوارەوە بانگ کرد بەھۆکاری ئەوەی کە دەزانم چەند شپرزە....بەکەمتر لە خولەکێک کچە تاقانەکەم وەڵای دامەوە کە شپرزی و ھەناسەبڕکێ لەدەنگیدا دیارە بەڕاکردن لەم ژوور ڕادەکات بۆ ئەو ژوور....بەخێرای لەسەر پلیکانەکان ئەھاتە خوارەوە بەخێرای چەند وشەیەکی بەسەردا داو ڕۆیشت تاوەکو تێگەیشتم ماوەیەکی کەمی پێچوو....ھیوادارم سەلامەتبێت
«لیندا چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە»
ئاھ~ بەیانی باش ژیان
بەیانی باشم لەژیان کرد بەڵام زۆری نەخایاند کە سەراو ژێر بوو بەڵێ'ھ کاتێک چاوەکانم کاتژمێرەکەی بینی بڕوا بەخۆی نەدەکرد بەڵێ منێکی تەمەڵ دوبارە دواکەوتووم.....لەشپرزی و پەلە پەلیم نەمەزانی چی بکەم! ئاخر منێک چەند ساڵە ئەخوێنم تا ئێستاش فێر نەبووم کە زوو ھەستم لەخەو بەدەم خۆمەوە بۆڵە بۆڵم ئەکرد...گوێم لە دایکم بوو کەبانگی دەکردم وەڵامیم دایەوە نازانم دەنگم گەیشت یاخود نا!...سوپاسگوزارم کە ھێشتا باوکم خەبەری نەبۆتەوە گەر نا گاڵتەی بەحاڵم ئەکرد....لەکۆتاییا تەواو بووم شتێکی سادەم پۆشی لەبەر ئەوە نا کە درەنگ کەوتووم خودی خۆم حەزم لە سادەییە تیشێرتێکی سپی و پانتۆڵێکی کابۆی پڕ بە جسمم لەبەر کرد و لەبەردەم ئاوێنەکەیا قژە مەیلەو زەرد و قاوەییە ئاوڕیشمەکەمم بەخێرای شانە کرد و لەسەرەوە بەستم وەکو کلکی ئەسپ ڕام کرد بەرەو خوارەوە ئاگاداری دایکم بووم کە چۆن سەیری شپرزیەکەمی دەکرد و لێی دەڕوانیم بەخێرای پێم وت کە خۆشمدەوێ و خواحافیزیم لێ کرد و ڕۆشتم نازانم تێگەیشت یان نا!....چوومە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە و بەشۆفێرەکەم وت کەمێک خێرا لێ بخوڕێت ئێمە باری دارایمان باشە واتە نە زۆر دەوڵەمەندین وە نە زۆر ھەژار