chapter 12

828 157 266
                                    

لەسەر قەنەفەکە دانیشت و تەلەفزیۆنەکەی ھەڵکرد و دووبارەی پڕۆگرامەکەی بینی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




لەسەر قەنەفەکە دانیشت و تەلەفزیۆنەکەی ھەڵکرد و دووبارەی پڕۆگرامەکەی بینی...

سەرەڕای ئەوەی پڕۆگرامەکەی بۆ پێکەنین و چێژ بینین نییە بەڵک و سیاسەتە لەگەڵ ئەوەش ماری تەنھا لەبەر ئەو سەیری ئەکرد...

بەھێواشی زەردەخەنەی کرد و سەری ئەجوڵاند و لەوی ئەڕووانی کە بەشێوەیەکی جدی قسەی ئەکرد و ماوە ماوە زەردەخەنەی ئەکرد...

لەپڕ دەرگاکە کرایەوە و لەترسا بازی دا و شڵەژا و لەخۆیەوە کەناڵەکەی گۆڕی و دیمەنی جووتبوونی ئاژەڵ دەرکەوت، سێھون وەستا و بەگاڵتەجاڕی پێکەنی..

"واھھھ ئێستا بەڕاستی دڵنیابوومەوە تۆ کەروێشکێکی کێوی لادەریت!"

"چـ..چی..ی..ی"

"ننننننننن"

سێھون وتی و لێوەکانی بردە ناوەوە و ڕۆشت بۆئەوەی جێی بھێڵێت بۆڵە بۆڵ بکات بە گۆشەکە کێشای بە ڕووخساری خۆیا و دوای کەوت..

"ئەوە وەک و ئەوە نییە کە بیری لێ ئەکەیتەوە!.. ھەروەھا تۆ لەمن لادەر تریت کارەکەتت بیر چۆیەوە یان چی؟"

ئاوڕی دایەوە و سەیری قاچەکانی کرد کە بەر دەرگاکەیان گرتبوو ماری زانی ھەڵەیە و دوو ھەنگاو گەڕایەوە بۆ دواوە..

"پێم نەوتیت کە ئەوە لەبیر بکەیت؟"

"چۆن لەبیری بکەم لەکاتێکا تۆ بەو شێوە ترسناکە لێم نزیک بوویتەوە پێشتر ھیچ کەسێک بەو شێوەیە لێم نزیک نەبۆتەوە"

My Romeo *OSH* ✔️Where stories live. Discover now