"خزمەتکار؟ پشانت ئەیەم خزمەتکار ئەتوانێت چی بکات!"بە مەکرەوە زەردەخەنەی کرد و دزەی کردە نێو چێشتخانەکەوە بەدڵ خۆشی سەیری خواردنەکانی ئەکرد...
سێھون لەگەڵ ھیجی دانیشتبوون قسەیان ئەکرد و یاری بەتاڵە قژەکانی ھیجی ئەکرد ماریش لەپشتی دیوارەکەوە بەدووچاوی تەسکەوە سەیری ئەکردن ھەناسەیەکی ھەڵکێشا و بەھێواشی دزەی کردە پشتیانەوە بەبێ دەنگییەکی بکوژانە وەستا..
ھیجی سەری بەرز کردەوە لەشوێنی خۆی بازی دا لەبەرئەوەی ماری لەپڕ دەرکەوت و سەری نزم کردبۆیەوە قژیشی ھاتبۆیەوە خوارەوە وەک ئەو بووکە ترسناکانەی ناو فلیمە ترسناکەکان..
"سێھونی...بۆچی بەو شێوەیە وەستاوە؟"
سێھون بەترساوی سەیری کرد و ھاواری کرد...
"بڕۆ چی ئەکەیت لێرە؟"
"ئەتەوێ خواردنەکان بھێنم بۆ ئێرە بەڕێز ئۆھ؟"
بەنامۆیی سەیری کرد پاش ئەوەی قسەی کرد بەو تۆنی دەنگە ھێمن و ترسناکە چوونکە ئەو سەری بەرز نەکردبۆیەوە و قژیشی بەشێوەیەکی ترسناک ھاتبۆیە خوارەوە..
"بـ...باشە دەی ئازیزەکەم بابڕۆین نان بخۆین"
دەستی گرت و بەدوای خۆیدا ڕایکێشا و ڕۆشتنە چێشتخانەکەوە ھیجی زەردەخەنەی کرد
"واااھ ئەمە ناوازەیە بەتام دیارە!"
دانیشت و سێھونیش بەرامبەری دانیشت و سەیری ماری کرد پاشان سەیری خۆشەویستەکەی کردەوە و دەستی کرد بەنان خواردن..
"بۆچی بەو شێوەیە وەستاوە؟ ئەمترسێنێ!"
YOU ARE READING
My Romeo *OSH* ✔️
Storie d'amore"مەبەستت ئەوەیە من دەخەیتە داوی خۆشەویستی خۆتەوە؟" "بەڵێ.....وە بەچاوی خۆت دەیبینیت!" "ئەی ئەگەر نەمکرد؟" "ئەوکات...من دوور دەکەومەوە تۆش بۆت دەردەکەوێت کەوتوویتەتە خۆشەویستی منەوە...بەباشی ئەمەت لەبیر بێت ئۆھ سێھون!" "دەکرێت ئەمە بەڕکابەری دابنێم؟"...