ڤۆت پێش خوێندنەوە
《لە دەرەوەی کۆمەڵگا تۆ لایەنە باشەکەت نیشانی خەڵکی دەدەیت ، لە ماڵەوەش بەسەر دایکتدا دەتەقیتەوە 》
[park hyun sik]
❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎
ji hyun´s pov :
دەمویست لە ماڵەوە بچمە دەرەوە بەڵام دایکم ڕێی لێم گرت و دەستی کرد بە ڕێکخستنی جلەکانم ...... بێگومان دەیەوێت جوانترین دەرکەوتنم هەبێت .
-دایکە ، کەی دووبارە خێزانەکەمان کۆدەبێتەوە ؟؟
دایکم : ئمم .. مەبەستت چیە ؟ ئێمە هەمووکات بەیەکەوەین ؟
وتی کاتێک خەریکی قژم بوو.-بە جۆرێک قسەدەکەیت کە زۆر بەختەوەر بین ، دواین کۆبونەوەی خێزانەکە دەزانیت کەی بوو ؟ ساڵێک دەبێت ئێمە لەیەکتر دورین . براکەم ئەو بەردەوام لەگەڵ هاوسەرەکەیەتی ، دڵنیام لەبیری کردووە خێزانێکی هەیە ، باوکم و تۆش بەردەوام کاردەکەن تەنانەت لە ڕۆژانی پشووش . تەنها هیواداربووم وەکو جاران لەسەر یەک سفرە کۆببینەوە و گوێم لە دەنگی پێکەنینتان بێت .
دایکم : جی هیون ... منیش ئەمەم دەوێت بەڵام ئەوە ڕوونادات ....
-تەواوی بکە دایکە ، من تەنها داوای یەک خوانی ئێوارەیەکم کردووە نەک کوشتنی کەسێک ! دەمەوێت باوکم ببینم ماوەیەکی زۆرە ڕووخساریم نەبینیوە ، بێگومان چونکە کچی ئێوە نیم بۆیە گرنگ نیە چی دەکەم ، چی دەڵێم . تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆتان بە کارم دەهێنن !!
بەخێرایی لە ماڵەوە هاتمە دەرەوە دووبارە فرمێسکەکانم کەوتن .
بەڵێ من خێزانێکی لەیەک دابڕاوم هەیە !هیوام دەخواست دایکم کەمێک وازی لە ڕووخسار و پارە بهێنایە .
هیوام دەخواست باوکم خیانەتی لە دایکم نەکردایە .
هیوام دەخواست براکەم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو شەیتانە نەکردایە .
هیچ کەسێکم بۆ نەماوەتەوە ، جگە لە خۆشەویستەکەم من ئەوم زۆر خۆشدەوێت تاکە هیوای ژیانمە !
گەیشتمە نەخۆشخانە ، ناچار ماسکەکەم بپۆشم . ئەو ماسکە بێ دڵ و لوتبەرزە وای کردووە هەموان دووربکەونەوە لێم .
بەڵام من تەنها گرنگی بە یەک کەس دەدەم لێرە ئەویش ئارایە ، بە جۆرێک کەسایەتی ئەوم بە دڵە بەڵام ئەوە ناگۆڕێت کە ئەو ڕکابەرمە .
أنت تقرأ
❄︎❄︎بەڕێز . پزیشک ❄︎❄︎[PSJ]
Romanceئەو کوڕە هەڵبژێرم کە خۆشمدەوێت یان ئەو کوڕەی خۆشی دەوێم؟؟؟