..Don't Forget Vote
And Comment..
++++++++++++++++خەریکی ئامادەکردنی خوانی بەیانی
بوو لەکاتێکدا بزەیەکی زۆر جوان
لەسەر لێوانی بوو...پاش ڕازاندنەوەی خوانەکە سەیری
ئەم گوڵە نێرگزانەی کرد کە لەنێوەندی
مێزەکە هەموو و بۆنە خۆشەکەی
شوێنەکەی گرتبوو...بەسەری پەنجەی
دەستی لە گوڵە نێرگزەکەدا زۆر بەناسکی
کاتێک دەنگی پێ هات سەیری پێش
خۆی کرد مایکڵی بینی کە جلێکی زۆر
جوانی گوندەکەی پۆشیوە"بەیانی باش خۆشەویستم"
ناتاشا وتی کاتێک بەرەو ڕووی
ڕۆشت و دەستی لەملی ئاڵاند"بەیانی شاژنەکەی منیش باش"
مایکڵ وتی و کەمەری گرت بە
خۆشەویستیەوە لە یەکیان دەڕوانی"خوانی بەیانی ئامادەیە وەرە بیخۆ"
ناتاشا وتی کاتێک خۆی لەو دوور
خستەوە بۆ نیشاندانی ئەم خوانەی کە
ئامادەی کردووە"تۆ ناوازەیەت"
مایکڵ وتی و لەسەی کورسیەکە
دانیشتناتاشاش بەدڵخۆشیەوە لە پێشی دانیشە
و پێکەوە دەستیان کرد بە خواردن لەگەڵ
خواردنیشدا قسەیان ئاڵوگۆڕ دەکردپاش تەواو بوونیان لەنانخواردن
مایکڵ هەڵسایەوە"من پێویستە بڕۆم پیاوەکانی گوندەکە
پێیان وتم کە دەبێت زوو لەوێ ئامادەبم
وە لەوانەیە شەو بۆ ئێوارە بێمەوە"
مایکڵ وتی کاتێک ڕۆشتە لای
دەرگاکە و پێڵاوەکانی خستە پێی
ناتاشاش لەبەردەمی وەستا بوو"تۆ لەکاری کێڵگە دەزانیت؟"
ناتاشا پرسی بەنیگەرانیمایکڵ سەیری کرد و کوڵمەی ناتاشای
خستە نێو دەستەکانی بەبزەیەکی
جوان سەیری ئەوی دەکرد"نایزانم بەڵام لەماوەیەکی کەم
فێر دەبم من دەمەوێت ببمە ئەو
پیاوەی کە هەموو کارێک بۆ مانەوەمان
بکەم و ژیانێکی سادە بۆ تۆ و
منیش درووست بکەم بۆیە نیگەرانی
من مەبە من باش دەبم"
مایکڵ لەکۆتا قسەی ماچێکی لێوی
ناتاشای کرد و ئەوی لەباوەش
گرت
YOU ARE READING
||فــریـودەر||𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝||✓
Action••𝐂𝐎𝐌𝐏𝐋𝐄𝐓𝐄𝐃•• هیچ چارەسەرێک هەیە بۆ نەخۆشی دوو کەسایەتی کە لایەنێکی بەڕێز و باشە ئەوی تریش خراپ و خاوەن خولیا بەشەکانی تری چیڕۆکەکە لە ئەکاونتە داخراوەکەم ببینن ئەکاونتەکەم ناوی @kakahawdar