ᵖᵃʳᵗ _3_

1.7K 223 411
                                    


بە هیوای بەدڵ نەبوون سەر خوارینا 😐

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

کاژمێر 6ی بەیانی

3 کەس لە خەوێکی زۆر قوڵدان لەناکاو زەنگە بێزارکەرەکە دووبارە لێیداوە ئەو کوڕە چاوە کیوتەکانی بە بێزاریەکی زۆرەوە کردەوە
هەستایەوە بە هەموو توڕەیی خۆیەوە کاژمێرە بچووکەکەی بە هێزەوە بە دیوارەکە داداو شکاندی ئەمەش وای کرد قژ ڕەشەکە و هیۆنگە گەورەکەیان ڕابچەڵەکن

هۆپی: دە تخوا ئەم بەیانیە جەهەنەمیەم بەهۆی ئەو کاژمێرە نەفرەتیەوە بە خۆشی بەڕێ نەکرد هەمو ڕۆژ بەیانیان زو هەستەو خۆت ئامادە بکەو نان قوزەڵقورت بکەو بڕۆ قوتابخانە ماوەی چوار کاژمێر سەرو مێشکت بخۆن و لە هەموی ناخۆشتر بیست واجبمان پێ دەدەن و ناهێڵن بە دڵی خۆمان یەک ڕۆژ ئیسڕاحەت بکەین ئەرێ ئەمە کەی ژیانە هاااا بەخوا
جەهەنەمم بەلاوە خۆشترە

ئەو قسانەی بە توڕەیی بۆڵەوە دەکرد خەریکی دەرهێنانی جلەکانی بوو لەنێو تاکەکەیو دەچو بۆ دەستشۆرو جار جارەش شەقی لە دارو دیوارەکە دەدا لە کۆتاییدا بە توڕەیی شەقێکی لەو گۆزەیە دا کە لە ژورەکەدا بوو بەڵام نەشکا بە ساردی سەیری کرد

هۆپی: تف لەم گۆزەیە تف لەم ژیانە تف لە قوتابخانە تف لەو زەنگە
بە توڕەیی هاواری بەسەر ئەو گۆزە بێ گیانە دەکرد بەڕاستی گۆزەیەکی داماو بوو☹

دوانەکەی تر هێشتا گێژ و وڕن قژ ڕەشەکە بە شۆکەوە سەیری هیۆنگە توڕەکەی دەکات و هیۆنگە گەورەکەشیان چاوێکی کراوەتەوە چاوەکەی تری داخراوە بەلام هێشتا مێشکی لەسەر خۆی نییە

جیمین: بەم بەیانیە چی ڕوودەدات
بە هەموو بێزاریو دەنگێکی خەواڵوەوە وتی هەستایەوە سەیری کاژمێرە شکاوەکەی کرد بزەیەکی لالێوی کرد

جیمین: تۆ کۆتاییت پێهات ئەی زەنگی گەمژە
وای وتو ڕۆیشت بۆ دەستشۆر
قژ درێژەکە (جین لێرە قژی تۆزێک درێژ و کیوتە)

(واتپادم تێک چوە ئەگەرنا وێنەم دادەنا🙂😐🔪تفیو)

قژ درێژەکە بە گێژی چووە دەستشۆر و خەریکی ددان شوشتن بوو
ئێرە وەکو ماڵی دوەمی ئەو وایە تەنانەت هەندێ جلیشی هەیە لەوێ!
وە ئەمشەویش لەلایان مایەوە و کاتێکی خۆشیان بەیەکەوە بەسەر برد

جیمین لە گەرماوەکەدا بوو هۆپیش خەریکی قژی بوو جینیش تەواو بوو لە ددان شوشتن جلی قوتابخانەی کردە بەری و دواتر
.
.

هەرسێکیان ئامادە بوون هەر یەکەو جانتایەک کە کەمێک شتی پێویستی تیا بوو بۆ گەشتەکەیان دەبرد هۆپی هەتاکو ئێستاش باوێشکی دەدا و خەوی زۆری دەهات لەپاش ئەوەی 3 جار ڕوخساریشی بە ئاوی سارد شۆرد..!

v^-[ تـ,ـووشـ,ـ بـ,ـوویـ,ـنـ,ـ ]-^v "📌تەواو کراوە"Where stories live. Discover now