بۆچی وەستام..؟

189 28 202
                                    

چاوەکانم کردەوە......هەست بە نەرمی ئەکەم لە ژێرم لەسەر سیسەم پالکەوتووم!

من بۆچی لێرەم؟..... ئەبێ کێ منی هێنابێت؟
خێرا ویستم هەلسم و بڕۆم بەلام کە سەرم

بەرز کردەوە هەستم بە ئازارێکی زۆر کرد لە سکم.... هی ئەو گولەیەی پێم کەوت

جلەکانیشم گۆڕاون؟ تەنانەت تیماریش کراوم..!
بجدی ئەبێ کێ منی گۆریبێ و تیماری کردبن؟

سۆنوو........! نا خوایە با ئەوە نەبێ کە بیری لێئەکەمەوە....... سۆنوو جلەکانمی گۆڕیوە

ئاااایییشششش زۆر شەرمەزارکەرە
دەرگاکە کرایەوە و ئەوەی کە چاوەڕێی بووم

هاتە ژوورەوە بە سینیەک کە خواردنی لەسەر بوو

خۆم تێکنەدا و هەولمدا ئەو شەرمە بشارمەوە

سۆنوو : ئەوە بە ئاگا هاتیتەوە؟ چۆنیت؟

*گەمژە ئەلێ چۆنیت وەک ئەوەی ئەو نەبوبێ کە جلەکانمی گۆریبێ؟! 🐸

ئیسوو : ئەزانیت کە چۆنم بۆچی پرسیار ئەکەی

سۆنوو : برینەکەت ئازاری هەیە وایە؟

ئیسوو : لە ئازاری خیانەت زۆر باشترە

سەری دانەواند

سۆنوو : ببورە بۆ ئەو گوولەیەی کە پێت کەتووە من پێشبینی ئەوەم نەئەکرد کە تۆ بمێنیتەوە ئەبا برۆشتبایت

ئیسوو : ئەوەندە رقت لێمە کە ناتەوێت لێرەش بمێنمەوە؟

سۆنوو : گەر رقم لێت با رێگەم بە رۆشتنت نەئەدا بەلکو وازم دێنا تا براکەم بتکوژێت

ئیسوو : بۆچی ئەوەیانت نەکرد؟

سۆنوو : ئەبێ چەند جاری تر بیلێمەوە خۆشم دەوێی تاکو ئێستاش نامەوێ ئازارت پێ بگا بەلام تۆ لێم تێناگەی!

ئیسوو : همم من ئەو وشەیەی تۆم لەبیر کردووە وەک ئەوەی تۆ هەر نەبووبیت لەژیانما

سۆنوو : کەواتە بۆچی چاوەکانت هەر وەک ئەوکاتانەن کە بە خۆشەویستییەوە سەیری ئەکردم؟

ئیسوو : تۆ وا بیر ئەکەیتەوە

سۆنوو : ئەزانم لەبەر تورەیت ناتەوێ هەستت دەربڕی بەکام من هەر ئەیزانم

ئیسوو : هیچ شتێک نەماوە لای من بەناوی هەست! هەمووی مردوون

سۆنوو : بەلام ئەو دلەی کە ئێستا پێی ئەژیت هێشتا مالی منە

ئیسوو :..........

سۆنوو : هەرچۆنێک بێت... نانەکەت بخۆ

ئیسوو : کوا جلەکانم؟

سۆنوو : جلەکانت پیسن بە خوێن بۆ چیتە؟

ئیسوو : نامەوێ ئەو جلانەم لەبەر بێ کە تۆ پێمت داوە

 سیخوڕە بچووکەکە(Sunwoo)✔️Where stories live. Discover now