ناوی چیە؟!

36 6 6
                                    

"نیگەرانـم لـەوەی تـۆ هیچ نـاڵێیت و مـنیش پـڕم لـەوشە بـۆتۆ"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"نیگەرانـم لـەوەی تـۆ هیچ نـاڵێیت و مـنیش پـڕم لـەوشە بـۆتۆ"

***

تێـنوسەكەم دەرهـێنا لـەنێو چـەكمەجەی مێزی ژورەكـەم چەن پـەڕەیەكم هەڵدایەوە پـاشـان پێنوسەكەم گرت بەدەستمەوە بۆئەوەی دەست بكەم بەنوسینەوەی ئەوەی لەدڵمایە!

"تێنوسەخۆشەویستەكەم ئـەمڕۆ دوبارە چاوم پێی كـەوتەوە كاتێك مۆڵەتم لەخاتوو ماری وەرگرت بـۆئەوەی ڕێگەم بدات ئەم ئێوارەیە بڕۆم بۆ میوان خـانەكە ئـەزانی شتی نوێ ڕوی دا؟! ئـەمڕۆ من لە پەنجەرەی میوان خانەكەوە لـەوم نەڕوانی! ئـەمڕۆ ئەو هات بۆ میوان خانەكە! خۆزگە دەتزانی هەستم بەچی كرد كاتێك هاتە ژورەوە دڵم بەشێوەیەك خێرا لێی ئەدا لە هەركاتێك بوایە ئەگەری ئەوەی هەبوو لە سینگم بێتە دەرەوە! ئاخر هەرگیز ئەوەنە لەنزیكەوە نەمبینی بوو كەسێك كە نازانم تەنانەت ناویشی چیە چۆن ئەتوانێ ئاوا كاریگەریم لەسەر دروست بكات؟ لەوانەیە بۆ ئەو چەن ڕەفتارێكی سادە بێت بەڵام كاتێك كە پێئەكەنێ یان لە كاتی قسەكردن دەستی ئەجوڵێنێ بەتەواوەتی كاریگەریم لەسەر دروست ئەكات بە جۆرێك تەواوی ڕۆژەكە لەمێشكم ئەخولێتەوە و لەبەر چاوەكانم لاناچێ! ئەمڕۆ كە میوان خانەكەیان جێهێشت لەگەڵ هاوڕێكەی تێبینیم كرد ئەو قاپەی كێكی چۆكلێتی سپی تیا خواردبوو بەتاڵ بوو ئەو كێكەكەی بەدڵ بوە؟ ئەگەر بەدڵی بووە من هەموو ڕۆژێك ئامادەی ئەكەم بۆی و ئەی بەم بۆ میوان خانەكە یانیش لەوانەیە جارێكی تر نەگەڕێتەوە بۆ میوان خانەكە تكایە بابێت بۆ ئەوێنە لەوانەیە بەو شێوەیە كەمێك زانیاریم دەستكەوێت لە بارەی ئەوەوە لەهەموو گرینگ تر ناوی بزانم!"

پێنوسەكەی دەستم دانا و تێنوسەكەم داخست سەرم خستە سەر مێزەكە هەست بە خەوەڵویی ئەكەم چاوەكانم خەریك بوو دا ئەخران

"تەنها ئەمەوێ بزانم ناوت چیە كوڕی ئێوارەكە؟!"

منگەیەكم كرد كاتێك هەستم كرد خەرێكە خەو ئەی بردمەوە زۆرم لەخۆم كرد تا لەسەر كورسیەكە هەستامەوە و بەرەو جێگای خەوەكەم هەنگاوم نا ڕاستەوخۆ خۆم هەڵدایە سەری دوای چەن خولەكێكی كەم كەوتمە جیهانی خەونەكانمەوە

JH||THE EVENING BOY Where stories live. Discover now