بـەریەك كەوتنێكی جـــوان

29 5 0
                                    

"زەردەخەنەكانی تۆ وەك چەنگی ناخم وان لە دژوارترین ڕۆژەكانی ژیانم ئاسودەم ئەكەن"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"زەردەخەنەكانی تۆ وەك چەنگی ناخم وان لە دژوارترین ڕۆژەكانی ژیانم ئاسودەم ئەكەن"

***

كۆتا پارچەی شیرینیەكەم لـەنێو بـۆكسە ڕازاوەكـە دانا و سەرەكەیم داخستەوە ئـێستا بەڕێ ئـەكـەوم بۆ میوان خانەكە لـەبەیانی زوەوە ڕۆزم خەبەر كردەوە و لەگـەڵ خـۆم هـێنـام بـۆ ئێرە تائەوكاتەی ئـەگـەڕێمەوە لـەمیوان خـانەكە ئـاگـاداری شیریـنە مـەنـیەكە ئەبێت

"ڕۆز شریتی شین جوانە یان زەرد؟"

شریتەكانی دەستم بەرز كردەوە دوو دڵ بوم لەوەی كامیان هەڵبژێرم بـۆئەوەی بـۆكسی شیرینیەكەی پـێ بـڕازێنـمەوە

"بەڕای من زەردەكە زیاتر گونجاوە"

كـەمێك سـەرنجی شـریتەكـانی دەستـمی دا پـاشـان ڕای خـۆی وت

"ئهم منیش وا هەست ئەكەم"

شـریتە شینەكەم دانایەوە و زەردەكەم ئـاڵاند لـە دەوری بـۆكسەكە دوای ئـەوەی بـۆكسەكەم ڕازاندەوە و خـۆم ئـامـادەكرد لەشیرینە مەنیەكە ڕۆشتمە دەرەوە و بـەرو وێستگەی پاسەكان ڕۆیشتم

***

لـەپاسەكە هاتمە خوارەوە ئـەوڕێگا كورتەم ئـەبڕی كە بـەرو مـیوان خـانـەكەی ئـەبردم هەنگـاوی خێرام ئـەنا بەسەر شـۆستەكەیا دەنگی شكانی شەختەكانی ژێرپێم لـەدوامەوە ئـەهات لـەكۆتاییا گـەیشتمە دەرگای مـیوان خـانەكە و بۆدواجار سـەیری بۆكسەكەم كرد بەڵام لـەپڕ هەستم كرد خـۆم كێشا بـەكەسێكا بـەهۆی بۆكسەكەی دەستم نـەمتوانی هاوسەنگی خۆم ڕابگرم و كـەوتمەوە بـە زەویـا ڕاستەوخـۆ سـەیری بـۆكسەكەم كرد كـە ئەویش لـەسـەر زەویەكە كـەوتبوو دەشێت ئێـستا شیرینیەكان وێران بووبن! هەستم بە توڕە بوون كرد شیرینیەكان خراپ بوون بەر لەوەی بیگەیەنمە دەستی كـوڕی ئـێوارەكە!

JH||THE EVENING BOY Where stories live. Discover now