{💛}⇝ پـــارتــــے یــەڪ⇜{💛}

611 136 152
                                    


.
.
.
.
.
.
.
.
.

ســــەرەتــای هــاوین
ــ
ــ
ــ
9:32Pm..

تیشکی خۆری بەتین لە ژوری کوڕێک دەدات و خەریکە بێزاری دەکات

تاڵە قژە سپییەکەی کە هەندێ ڕەنگی زەرد دەداتەوە بە شێوەیەکی زۆر جوان هاتونەتە سەر چاوی ئەویش بە هێمنی چاوە ڕەنگ هەنگوینیەکەی کردەوە بەهۆی ئەو تیشکەوە ڕەنگێکی زۆر کاڵی سەرنجڕاکێشی دەدایەوە..! لێوە پڕەکانی بە شێوازێکی کیوت چرچ کرد بە دەستە بچوک و ناسکەکەی چاوەکانی دەخوراند

جەستە بچوکەکەی جوڵاندەوە تاکو هەستێتەوە لەسەر بێدەکەی
نوزەیەکی کەم لە لەدەمی هاتە دەرەوە بەتەواوی جلەکانی شێوا بوو
هەنگاوێکی نا بۆ دەستشۆرەکە کەمێک سەری سوڕا و وەستا ئەوەندە خەواڵو بوو لەسەر ئەرزەکە پاڵ کەویەوە بەبێ گرینگیدان چاوەکانی داخرانەوە کەوتەوە خەوێکی زۆر قوڵ...

.
.

ڕاچەڵەکی کاتێ هەستی کرد کەسێک خەریکە ڕایدەکێشێت زۆر لەناکاو هەستایەوە و بە هێزەوە کەسەکەی پاڵنا..! بەڵام!...دووبارە کەسەکەی گرتەوە لەماوەی چەند چرکەیەکی کەم

جیمین: نوونا؟
بە ترسەوە خۆی چەماندەوە بۆ چەند جارێک وایکرد ئەو لەکەس نەترسێ لە نوناکەی دەترسێ!

جیسۆ: هاهــ تۆ کەی فێردەبیت بۆ یەکجار لە ژیانت لەسەر سیسەمەکە بخەویت؟؟

جیمین: بۆ من لەکوێ خەوتبوم؟
سەیری چواردەوری کرد بیری دەکردەوە

جیسۆ: وەکو هەمو ڕۆژێک لەسەر ئەرز
هەناسەیەکی دایەوە
:دەی وەرە نانی بەیانی بخۆین دەزانم برسیتە

جیمین: ڕاست دەکەی نونا زۆرم برسیە دەی با بڕۆین
بە دڵخۆشی هەنگاوی نا بەڵام نوناکەی ڕێی لێگرت

جیسۆ: وەرە وەرە بۆ کوێ؟ بڕۆ دەستو ڕوخسارت بشۆ ئینجا نان بخۆ هەی پیس هێشتا فێر نەبویتە
بە توڕەییەکی کەم جیمین بە بێزاری گەڕایەوە بەڵام هەر کە پشتی لەو کرد تاکو بچێتە دەستشۆرەکە نوناکەی سەیری سەیری کرد دەمی گرت چونکە.......جیمین شۆرتەکەی نیوە هاتبووە خوارەوە وایکردبوو  سمتی دیار بێت..(😳لێم خۆشبن)
ــ
ــ

جیمین چوە دەستشۆرەکە جیسۆ کەمێ وەستا دواتر..وەکو شێت دەستی کرد بە پێکەنین خەریک بوو بکۆکێت چاوەکانی ئاوی کرد
دوای کەمێ خۆی ئاسای کردەوە چووە دەرەوە
خواردنێکی ئامادە کرد بۆخۆی و جیمین
پاش کەمێک ئەو چاو هەنگوینیە هات و بەیەکەوە خواردنەکەیان خوارد و جیسۆ بەڕێکەوت بۆ چێشتخانە بچوکەکەی کە لە بازاڕەکە دایناوە تایبەت بە شیرینی

 .¸♡ Angel oF darkness ♡¸."📍ڕاگیراو"Where stories live. Discover now