Parte 16

1.4K 145 11
                                    

هەلاو
چۆنن باشن
بابڕۆینە نێو چیرۆک بەشکەم ئەم پارتەم زوو تەواو کرد
lets goo☟


























pov n.t
من بەڵێنم دابوو گەر بکەومەوە ژێر دەستی جۆنگکوک خۆم بکوژم بەڵام کەسەیری خۆم دەکەم پێکەنینم بە حاڵی خۆم دێت بەجۆرێک بەستراومەتەوە کە تەنها دەتوانم هەناسەبدەم تەنها تەنها یەک دەرفەتم ماوە ئەو کاتەی کە دادەبەزین ئەگەر بێهۆشم نەکەن یان ڕادەکەم یانیش خۆم دەکوژم تەواوی ڕێگاکە هەمووان بەبێدەنگی مانەوە تا ئەوکاتەی گەشتینە دارستانێکی چڕ وە لە ناوەڕاستی دارستانەکە خانویەکی گەورەو خۆش هەبوو و لەوێ نیشتنەوە و تایهیۆنگ بەرەو ڕوومهات
end pov n.t

تایهیۆنگ:جۆنگکوک پێویست دەکات بێهۆشی بکەم؟؟؟

جۆنگکوک:نا ناتوانێت بۆ هیچ شوێنێک ڕابکات تەنها قاچەکانی بکەنەوە هەتا دەچینە ژوورەوە

تایهیۆنگ:باشە...ن.ت ڕێگاکە پێنج خولەکە بۆ خاتری خوا تا دەچینە ژوورەوە هیچ شتێک مەکە چونکە هیچ ڕێگایەک نییە بۆ ڕاکردن و تەنها خۆت زەرەر دەکەیت لەوکارە ئاقڵبە تا دەڕۆینە ژوورەوە و توڕەم مەکە

٭ن.ت بزەیەکی شەیتانی کرد و تایهیۆنگیش دەستەکانی کردەوە و قۆڵی ن.ت ی گرت ماوەیەک لە نێو دارستانەکە بە پێوە دەڕۆشتن پاشان گەشتنە خانویەکی گەورە کەلە ناوەڕاستی دارستانەکە بوو ن.ت بە دوای ڕێگەیەک دەگەڕا تاکو ڕابکات بەڵام دەوروبەری هەموو پاسەوان بوو ئەمەش شتێکی مەحاڵە تا ڕابکات٭

جۆنگکوک:چییە بیر لە ڕاکردن دەکەیەوە؟؟

ن.ت:ھھھھ بەلاتەوە گرینگە؟؟

جۆنگکوک:ئێستا ئەچینە ژوورەوە...هاتنە دەرەوەشت مەحاڵە بەبێ پرسی من هەنگاوت بڕاتە دەرەوە سوێند دەخۆم هەردوو قاچت دەشکێنم

ن.ت:هممم بەڵام من حەزدەکەم تاقی بکەمەوە بزانم دەتوانیت یاخود نا

جۆنگکوک:کەواتە تاقی بکەوە چونکە ئازاردانت بۆمن بە چێژتر دەبێت

٭جۆنگکوک ن.ت ی هێنایە ژوورەوە و لە ژووری دانیشتنەکە وەستا و قسەی لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکان دەکرد تاکو ژوورەکەی ن.ت ئامادە بکەن و پاسەوانەکان زیاد بکەن و زیاتر ئاگاداربن لە هەمان کاتدا ن.ت پاسەوانێکی بینی کە لەبەردەم ن.ت وەستابوو وە ن.ت ئەو پیاوەی زۆر بەلاوە ناسراو دیاربوو وە پاسەوانەکە سەری بۆ ن.ت لەقاند بۆ ئەوەی ن.ت دڵنیا بێتەوە کە ئەو پاسەوانە ن.ت دەناسێت لەوکاتەی جۆنگکوک سەرقاڵی قسەکردن بوو لەگەڵ خزمەتکارەکە پاسەوانەکە بە بیانوی ئەوەی شوێنەکەی دەگۆڕێت و دەچێتە شوێنی بەرامبەر بەلای ن.ت دا بەهێواشی تێپەڕی و قسەی لەگەڵ ن.ت دەکرد هەرکە پاسەوانەکە هەستی کرد جۆنگکوک ئاوڕ دەداتەوە بەخێرای ڕۆشتە شوێنی خۆی جۆنگکوک ویستی بڕواتە لای ن.ت بەڵام جیمین هاتە ژوورەوە و بەپەلە قۆڵی ن.ت ی گرت و بردیە یەکێک لە ژوورەکان و دەرگای قوفڵ کرد جۆنگکوک هەوڵی دەدا لەو دیوی دەرگاکە قسەلەگەڵ جیمین بکات تاکو ئارامی بکاتەوە٭

شەڕ و خۆشەویستی (تەواو بووە)✔︎Where stories live. Discover now