'چێژ ببینە'
———————————————————————
𝐌𝐚𝐫𝐲'𝐬 𝐩𝐨𝐯
''وەک گەمژکان ڕاوەستاوم بە دیار
پیاوی خەونەکانم 'جۆنگ کووک'
'بۆستن وا بیر مەکەنەوە کە ئەو ئایدۆڵ یان ئەکتەر یان مۆدێلێک بێت' وە منیش فانێکی سەرسەختی بم.
ئەو تەنیا پیاوێکی دەوڵەمەندی جوانە'
بازرگانێکی بەناوبانگە'
ڕۆژێک وێنەیەکی ئەوم دیت.
وامزانی کە مۆدێل یان ئایدۆڵێکە.
بەڵام کە گەرانم بۆی کرد.
نوسرابوو 'دەوڵەمەندترین پیاوی کۆریای باشوورە'
سەروەتێکی زۆری ھەیە بێگوومان.
تەنانەت لەگەڵ سەرۆک و وەزیری وڵاتەکانیش وێنەی گرتوە.
ئەو بە مانای کەلیمە 'پیاوە.
قۆزە ، دەوڵەمەندە ، دڵێکی زۆر باشیشی ھەیە.'
تا ئێستا ناوی بە پیسی یان بە خراپی نەھاتوە.
وە لە ھەمووی خۆشتر..' ھاوسەرگیری نەکردوە.
وە خۆشەویستیشی نیە بێگوومان.
وە بیستومە کە حەزی لە ئافرەتی بیانیە.
سورو سپیەکان نا.
بەڵام ئەوانەی کە پێستێکی سافی سپێکی شیریان ھەیە.
ھەرگیز ئارەزووی لە ئافرەتی کۆری نەبووە.
بۆیە من بەختم ھەیە کە کۆری نیم.
'بۆستن با باسێکی خۆشم بکەم.
من ناوم 'ڕۆس ماری'ە.
ناوێکی دوروو درێژە خۆشم نازانم دایکم و باوکم بۆ ئەو ناوەیان لێناوم.
بەڵام جارێک لە گۆگڵ گەرانم بۆ کرد.
بینیم ناوی گوڵێکە. گوڵێکی زۆر جوان. ھەر وەک خۆم.
بەڵام خێزانەکەم و ھاوڕێکانم ھەر بە 'ماری' بانگم دەکەم.
خۆشم وام پێخۆشە.
تەمەنم ١٩ ساڵە.
خەڵکی وڵاتی ڕوسیام.
بەڵام دانیشتووی وڵاتی کۆریاین.'
باری دارای' خێزانەکەم زۆر باشە.
دایکم بەرگدووری دەکات.
کە تەنھا بۆ ماڵە دەوڵەمەندەکان کار دەکات.
وە دیزاینەریشە بێگوومان.
ئەو لەبەر ئەوە کار ناکات کە ناچار بێت.
بەڵک و حەزێکی خۆیەتی بۆیە ئەم کارە دەکات.
وە باوکم بەڕێوبەری ئۆتێلێک و چێشتخانەیەکە.'
ئۆتێلەکە لە ڕوسیایە کە براکەم سەرپەرشتی دەکات.
وە چێشتخانەکەش لێرەیە.
لە کۆریا'
*****
~ھێی تۆ .؟
لە بیر کردنەوە ھاتمە دەرەوە کاتێک لە لایەن ئەو پیاوە جوانە بانگکرام..'
''بەڵێ بەرێزم.!؟
بە شپرزەی وەڵامم دایەوە..'
~من خواردنەکەتم زۆر بە دڵ بوو.
'لە ئێستاوە وەک 'خزمەتکاری تایبەتی 'من دەست بە کار دەبیت.!
'ئای خوایە ئەوە بە ڕاستیەتی واتا وەرگیرام.
زۆر دڵخۆشم ئیتر دەتوانم ھەموو ڕۆژێک بیبینم.
چەند دڵ خۆشم خوایە گیان.
سوپاس.
''ئمم،زۆر سوپاس بەڕێزم دڵ خۆشم کە وەرگیرام.
لە کۆتایدا سەرم بۆی چەماندەوە بە دڵ خۆشی.
بەڵام ..!
وەستام لە زەردەخەنە کردن کاتێک دەستی کرد بە قسە..'
~سەیر بکە تۆ دەبیت بە خزمەتکاری تایبەتی'
جەختی کرد لە وشەی تایبەتی.
~زۆر دڵ خۆش مەبە ئەرکت زۆر قورس دەبێت..'
ئێستاش گوێ بگرە ھەندێک شت و ھەڵسو کەوتت بۆ ڕوون دەکەمەوە باش گوێ بگرە..!
'' بەڵێ بەرێزم فەرموو..'
~من کەسێکم ھەستیاریم ھەیە بە 'پیسی.'
دەبێت ھەردەم ژوورەکەم و جل و بەرگەکەم پاک و خاوێن بن..'
وە خواردنەکانێش ھەموویان بە پاکی ئامادە دەکەیت.
جگە لە تۆ کەسی تر نابێت خواردنم بۆ ئامادە بکات.
وە نابێت جگە لە من کەسی تر خواردنەکانی دەستی تۆ بخوات..'
~ھیچ کارێکی ئەم ماڵە ناکەیت جگە
لە ئەو کارانەی من پێت دەکەم و
تایبەتن بە من.'
وە دەبێت خۆشت زۆر پاک و خاوێن بیت.
دەبێت لە ڕۆژێکدا دوو جار'
خۆت بشۆیت..'
نابێت نینۆکت ھەبێت..!
قژ کردنەوە و خۆ جوان کردن'
لەم ماڵەدا بە ھەموو،
شێوەیەک قەدەغەیە..!
لەو ڕۆژانەی کارم ھەیە
پێش کاتژمێر ٧:٠٠ دەبێت
ھەڵستم لە خەو..'
بەڵام ئەو ڕۆژانەی کە کارم نییە'
پێش کاتژمێر ١٠:٠٠ ھەڵم بستێنە لە خەو.
کاتێک کە ھەڵدەستم لە خەو
دەرۆمە گەرماو تا دێمە دەرەوە دەبێت
جلو بەرگەکانم بۆ ئامادە بکەیت.
وە بێگومان دەبێت پێش ئەوەی'
بێمە چێشتخانە
وا باشترە نانی بەیانی
ئامادە کرابێت..'
وەک پێم وتی تەنھا تۆ خواردنەکانم بۆ
ئامادە دەکەیت.
وە زۆر شتی تریش ھەیە کە دواتر
خۆت بە پێی کات دەیزانی بۆ ئەمرۆ
ئەوەندە بەسە'