parti[16]♥️

223 42 31
                                    

نیکا
فەرموو بەڕێز لای ئەوە قاوەکەتە

لای
بەڵام من داوای ھیچم نەکرد!

نیکا
ئەوە وەک سوپاسگوزاریەکە بۆ کەلوپەلەکان

لای
ئاھ سوپاس .... تکایە دانیشە کەمێک کارم پێتە

نیکا
فەرموو

لای
ئێ ئەوە ...ئاھ بەو جۆرە

نیکا
حاڵت باشە بەڕێزەکەم؟

ناوت
نیکا ئەو پێت سەرسامە
لە دوورەوە ھاواری کرد

لای
پێم وتیت ھیچ مەڵێ جارێ
چاوەکانی داخست و ھەناسەی قوڵی دەدایەوە

نیکا
چ چی؟ تۆ سەرسامی بە من ؟

لای
لەڕاستیدا دەمەویست دڵنیا ببمەوە و پەلە نەکەم
سەری داخست بوو شەرمی دەکرد نیکاش بە ھەمان شێوە

سێھوون
ھەمووان لێرەن جگە لە من
بێ ئەوەی وەڵام وەربگرێ باوەشی کرد بە ناوت و ماچێکی رومەتی کرد

ماندوو نیت شیرنەکەم؟

ناوت
کەمێک بەڵام ئاساییە

سێھوون
ھاوڕێیان پێتان چۆنە گەشتی چادرگە ڕێک بخەیین؟ لە کۆتایی ھەفتە

لای
باش دەبێت ماندووم لەو ھەموو کار و لێکۆڵینەوە و دۆسیەیە

ناوت
باش دەبێت تۆ دەڵێیت چی نیکا؟

لای
بێگوومان ئەو دێت لێرە بەتەنھا نامێنێتەوە

نیکا
لەگەڵ ئێوەم☺️

.................
کۆتایی ھەفتە و گەشتەکە
لای ھەموو ڕۆژێک بۆ بینینی نیکا دەڕواتە قاوەخانەکە و ئێستا باشتر دلنیا بۆتەوە لە ھەستەکانی زۆر جار بە نامە و پەیوەندی قسە دەکەن

ھەمووان ئامادە بوون و ڕۆشتن بۆ ئەو گەشتی چادرگریەی کە پلانیان بۆ دانا بوو
نیکا و ناوت کەلوپەلەکانیان ڕێک دەخست
لای و سێھوون چادرگەکەیان ڕێک دەخست لای بەردەوام چادرەکەی بەر دەدایەوە چوونکە سێری نیکای دەکرد

سێھوون
ئەم جارە چادرگەکە دەدەم بەسەرت دا ئەگەر بەردەوام بیت لە خراپ کردنی

لای
ئیچچ بەنەفرەت بی پیاو تەنھا کاری خۆت بکە

سێھوون
ئەو لایەی چادرگەکە بگرە تکایە لای ئەم جارە بەری مەدە قۆڵم ھیلاک بوو

ناوت
ھێێ لای ئازاری خۆشەویستەکەم مەدە
ھاواری کرد

لای
دەتوانیت خۆت بێت یارمەتی بدەیت
دەنگێک لە لای بەرز بوویەوە پاش ئەوەی سێھوون دەبەی ئاوەکەی تێگرت

The servant's daughter✨Where stories live. Discover now