end♥️

287 40 11
                                    



ماوەی ٢ ھەفتەیە ناوت و سێھوون پێکەوە قسە ناکەن وە لای و نیکا ھاوسەرگیریان کردووە ئەمڕۆ سێھوون پێویستە سەرکردەی باندێک دەزگیر بکات ئەمە شتێکی ئاسایی نیە!
چونکە ئەوە سەرۆکی باندێکی تیرۆرستە

سێھوون
ھەڵسام لە خەو وە گەرماوێکم کرد و نانی بەیانیم خوارد پاشان خۆم گۆڕی
پێش چونم بۆ کار درگای ژورەکەی ناوتم کردەوە
ھێشتا فریشتەکەم خەوتووە ڕاستە لەگەڵم دەژیت بەڵام قسە ناکەین پێکەوە..!
زۆر بیری پێکەنین و قسەکانی دەکەم
ئێستا دەزانم بوونی چەند ئارامیم پێ دەبەخشێ
دەترسم چیتر نەیبینمەوە
چونکە ئەرکەکەم قورسە
من ئەوم لە خۆم توڕە کرد بە ھۆی لوت بەرزی منەوە ھێشتا ئاشت نەبوینەتەوە ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی و درگاکەم داخستەوە و بەڕێ کەوتم بۆ شوێنی کارەکەم
..........

لای
سێھوون کارەکەت پێ دەکرێت؟

سێھوون
بەڵێ لای متمانەم پێ بکە بەڵام دەمەوێ شتێکت پێ بڵێم

لای
بێگومان گوێم بۆ گرتویت

سێھوون
نازانم لەم ئەرکە بە زیندویەتی دەمێنمەوە یان نا...بەڵام لە ھەر حاڵەتێک ناوت ڕادەستی تۆ دەکەم تکایە باش ئاگاداری بە

لای
سێھوون ئەو قسەیە مەکە تۆ سەردەکەویت.. من باوەڕم پێتە...

سێھوون
ھیچ کەسێک نازانێت چی ڕودەدات...تکایە بەڵێنم پێ بدە

لای
بەڵێنت پێدەدەم....ئاگاداری خۆت بە تکایە

............................

سێھوون
بەڕێ کەوتم لەگەڵ دەستەکەم بۆ ئەو ناونیشانەی کە پێی دابووم
بەلێ ئێمە وەک کڕیاری مادەی ھۆشبەر خۆمان دەرخستووە
وە ئەو ناو نیشانێکی پێداین دەرەوەی شار بوو...
خانوویەکی کۆن بوو زیاتر بڵێم لە کەلاوەیەک دەچوو

دەستەکەم بڵاو کردووە لە ناوچەکەدا وە گوتم لەگەڵ دەنگی فیشەک ھێرش بکەن

بە تەنھا چوومە ژورەوە و چاوەڕێم کرد
دوای کەمێک گوێم لە دەنگی پێ بوو
کوڕێکی باڵا بەرز بوو ھەر وەک مافیایەک دەر دەکەوت
جلێکی ڕەش
قژێکی ئاڵتونی

سڵاو

تاو
پارەکەت ئامادە کردووە

سێھوو
بەڵێ بەڵام سەرەتا نمونەی مادەکەم نیشان بدە

تاو
باشە

کاتێک سەرقاڵی کردنەوەی جانتای مادەکە بو خێرا شەقم لە جانتاکە دا و ڕوی دەمانچەکەم ڕوو تێکرد

The servant's daughter✨Where stories live. Discover now