مەی زیادە..خۆشەویستەکەی جوبران خەلیل جوبران بوو، تا سنووری شێتی.
چیڕۆکی خۆشویستیان ئەگەرێتەوە بۆ ساڵانی 1900 ، چیرۆکێکی تەمەن درێژ بە باسێکی کورت .......
زیاتر لە 37 ساڵ نامەیان گۆڕییەوە بێ ئەوەی یەکتری ببینن..جوبران لە نیۆرک و مەی لە قاهیرە جوانترین چیرۆکی خۆشەویستیان دروست کرد..
ڕۆژێک جوبران داوای وێنەیەکی لێ کرد، خۆشەویستەکەی پێی وت: لەخەیاڵی تۆدا من چۆنم..؟؟
جوبران پێی وت: وا بیردەکەمەوە قژت کورت بێت و دەم و چاوت خڕبێت..
مەی چوو قژە درێژەکەی بڕی، وێنەی گرت و بۆی نارد.
بە جوبرانی وت: ببینە، خەیاڵەکەت ڕاستگۆ بوو
جوبران وتی: "خۆشەویستی ڕاستگۆ بوو"
دوای کۆچی دوایی جبران خەلیل جبران مەی کەوتە نەخۆشخانەی دەروونی..تا کۆتایی ژیانی لە نەخۆشخانە مایەوە...
ئەوەیە خۆشەویستی ڕاستەقینە...نەک ئەوەی ئەمڕۆژگارەمەی بووە جوانترین بەشی ژیاننامەی شاعیر بە عەشقە زۆر و پاکیەکەی و دڵسۆزیەکەی بۆی ...
کۆتایــــــــــــــــ
وێنەیەکی خانمی قەشەنگ مەی زیادە لەگەڵ وێنەیەکی وەرگیراوی شاعیر جبران خلیل جبران ..
جبران خلیل جبران دەڵێت:
لەگەڵ یەکتریدا بن بەڵام بهێڵن مەودایەک هەبێ لە نێوانتاندا
وە بهێڵن شنەی شەماڵ لە نێوانتاندا بشنێتەوەیەکتریتان خۆش بوێت بەڵام، لە خۆشەویستی بەندیخانەیەک و کۆسپ بۆ یەکتری دروست مەکەن.
بهێڵن عەشق جێگایەک بێت لە کەناری ڕۆحتاندا.
جامی یەکتر پڕ کەن بەڵام لە یەک جام مەخۆنەوە.
نانی خۆتان بە یەکتر ببەخشن، بەڵام لە یەک تیکە نان مەخۆن !
پێکەوە گۆرانی بڵێن و سەما بکەن و شادبن، بەڵام ڕێزی تەنیایی یەکتر بگرن !
ھەر وەک چۆن تاڵەکانی عود جیان، بەڵام بۆ ژەنینی ئاوازێک پێکەوە دەبزوێن !دڵی خۆتان بە یەکتری ببەخشن، بەڵام خۆتان مەکەنە دیلی یەکتری چونکە تەنها شتێک کە حاکم بێت بەسەرتاندا دەستەکانی ژیانە !
لە کەنار یەکتردا بوەستن، بەڵام مەنوسێن بەیەکەوە،
چونکە پایەکانی پەرستگا لە دوور یەکەوە ڕاوەستاون !پێکەوە بن، بەڵام مەچنە ژێر سێبەری یەک، ئاخر چنار و دار بەڕوو لەژێر سێبەری یەکتردا گەشە ناکەن !
هەندێک لە جوان وتراوەکانی شاعیر ..
من خودی خۆم ئەتوانم هەست بە بونی عیشقی مەی بکەم لە زۆر لە وتە و شیعرەکانی ..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە رۆژى 6/1/1883 جوبران خەلیل جوبران، شاعیر و نوسهر و نیگارکێشی لوبنانی لە گوندى بوشرا لە لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 10/4/1931 لە تەمەنى (48) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لەو شارەى لێى لەدایکبووە هەرلەو شارەش بەخاکسپێردراوە، مى زیادە، ژنە رۆماننوس و شاعیر و نوسهرى فەڵەستینى لوبنانى زۆر سهرسامى نوسینهكانى بووه، تا وایلێهاتووه زۆرى خۆشویستوه و بۆ ماوهى زیاتر لە بیست ساڵ (37) نامەیان بۆ یهكترى ناردووه بەبێ ئەوەی یەکتر ببینن، چونكه ئهو لە ئەمریکا بوهو مى زیادهش له قاهیرە دوور لە بەیەکگەیشتنی جەستەیی و شکلی ئەمان تەنیا بەخۆشەویستی روحی تێکەڵی یەکتر بون، دوای ئهوهى جوبران كۆچى دوایى دهكات، ئیتر مهى شێت دهبێت و دهنێردرێته شێتخانه. .
نوسەران دەربارەی ئەو نامانە دەنووسن: ئەونامانە لە عاشقانەترین نامەکانی مێژووی خۆشەویستین.
مەی زیرەکییەکی بێوێنەی هەبووە، توانایەکی مەزنی هەبووە بۆ فێربوون بۆ نمونە: لە پاڵ فێربونی هەردو زمانی عەربی و عیبری دا و فێری زمانەکانی: فەڕەنسی و ئینگلیزی و ئیتاڵی و ئەڵمانی دەبێت، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ئەو زمانانەوە بە دوای زانست و زانیاریی دابگەڕێت .
مەی، هاوڕێ دوور و تەنیاکەی جوبران خەلیل جوبران لە قاهیرە لەماڵەکەی خۆیدا هەموو ڕۆژانێکی سێ شەممان نوسەران و روناکبیرانی وەک: (تەها حوسین، عەباس مەحمود عەقاد، ئەحمەد شەوقى، ئیسماعیل سەبری، خلیل مەتران، ئهحمهد لوتفی، ئیبراهیم المازنی، عبدالرحمن شوکری، حافز ئببراهیم و چهندانى دیكه کۆدەکاتەوە و هەرجارەی قسە لە سەر بابەتێکی دیاریکراو دەکەن و کۆڕ و کۆبونەوە دەکەن، ئەم کۆڕ و کۆبوونەوە روناكبیریانه بۆ ماوەی (20) بیست ساڵ، بەردەوامدەبێت و کاریگەرییەکی باشی لەسەر بینینی مەی دەبێت بۆ دنیا و ژیان و
پارچە وەرگیراوەکە وەکو خۆی وەرگراوە لە سایتێک بە درێژی و کورتکراوەتەوە
هەر شاد بن🌸
YOU ARE READING
✓the long love story /چیرۆکی خۆشەویستی درێژ✓
Romanceچیڕۆکی ژیانی شاعیری گەورە (جبران خلیل جبران ) لەگەڵ عەشقەکەی خۆی مەی زیادە .... چیڕۆکێکی خۆشەویستی گەورە و شاراوە ... لە یەکێک لە گروپەکانی سۆشیاڵ میدیا هاتە پێش چاوم و خوێنەری بووم ، بەڕاستی سەرنجی ڕاکێشام بۆیە زیاتر چووم لێم کۆڵیوە و بە...