ْئەڵێ، ئەوەی دوورە لەبر چاو...دوورە لەناو دڵ
وانیە، بۆ من ناتوانم شێوەی دەربکەم لە خەیاڵی چاوەکانمدا؟بۆ ناتوانم، خەندەکانی لە دڵمدا بسڕمەوە؟
بۆ ناتوانم شەپۆڵی دەنگی لە گوێکانم نقوم بکەم؟
بۆ چی تا ئێستا هێلکاری دەستەکانی لەنێو ئەقڵمدا ئەخولێنەوە؟
بۆ تا ئێستا تاودانی وشەکانی لەسەر لێومە؟
بۆ ئەو ڕاستییەی کە لە چاوەکانی ئەوم بینی بە ساختە دەری ئەخەن؟
لەو کاتەی من نووقمی دەریای ڕەشی جلەکانی بوویمە؟
هێمای ئاشتی وئارامی بوو بۆم کاتێک
بەم جلە ڕەشانەوە لەسەر کوورسیەکەدا دانیشتبوو.هیچ چڕییەک وەک ڕەنگی قاوەیی چاوەکانی نەبوو.
وچاویلکە شینەکانیشی بۆمن بووە ئەو دەریا قووڵەی تایتانکی تێدا نووقم بوو.
یارمەتیم بدەن!
زۆر شەرمەزارییە بۆت
پـــــاولـــــۆ
کاتێک تۆ ئەوت نەبینیوە وباسی دڵی ئاشقان دەکەی.ڕیــــــــــۆ
سڵاو
ئەمە ئەبێتە ئینترۆی چاپیتەری یەکەم
بۆیە هەرچی پرسیارێکت هەیە لە کۆمێنت بۆمی بنووسە وپێشبینی چیش ئەکەی بینووسە بۆ ئەوەی بزانم چەند ئەم پاڕتە بۆتان ڕوونبۆوەئەزانم کە زۆر زۆر کەم بوو
بەڵام ئەمە تەنها ئینترۆ بوو
چاوەڕوانی پاڕتی یەکەم بن پێنج شەمە بڵاو ئەبێتەوە
تا ئەو کاتی بای
أنت تقرأ
| ₱hobia × J.JK |
Mistério / Suspense❞کاتێک لە ڕابردوو ئەترسیت بەهۆی داهاتوو...چۆن دەرباز دەبیت بۆ هەڵاتن لێی؟.❝ °|فۆبیا °-جۆن ئوشین. °-جیۆن جۆنگکوک. ©هەموو مافێک پارێزراوە لەلایەن نوسەری چیرۆکەکە، لاسایی کردنەوەش قدەغەیە. ®°-جیۆن بێڵا