![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
لەگەڵ هەر بینینەوەیەکی زیاتر خۆی لە نێو دڵم جێگیر ئەکرد و پەشیمان ئەبوومەوە لە ڕەتکردنەوەی.
بە بیرکردنەوە لە عومەر خەیاڵەکانم شێواوبوو
دووبارە لە شەوێکی تاریک هەموو شتێکم شێواند.
ئەم هەنگاوەم گەورەترین هەڵەی ژییانم بوو کە تەنیا بووە هۆی شکانی دڵەکانمان و لاوازبوونمان بەرامبەر ئەشق.پێنوسەکەم هەڵگرت و دەستم کرد بە نوسینی ئەوانەی نێو دڵم
ئەوانەی کە بە دەیان ڕۆژ و شەوە بیریان داگیرکردووم و بونەتە هۆی زڕانی خەوی شەوانم.سەرەتا بە سڵاوکردن دەستم پێکرد
دوای ئەوە لە بارەی هەستەکانم بۆی دوام.
دەرباری دزینی دڵم بۆی دوام.. دەربارەی بێخەوی شەوانەم بۆی دوام.نوسین ئەوەی جوانە کە ڕێگە بە هیچ درۆ و شاردنەوەیەک نادات
بە ڕاستگۆیانە ئەوەی لە دڵتە واڵای ئەکەیت و بێ دودڵی ئەینوسیت
گەر خەتا لە تۆ بێت.. گەر تاوانبار بیت
گەر شکاوبیت و هەست بە لاوازیش بکەیت، گەر نەتەوێ هیچ کەسێکیش بە لاوازی بتبینێ
بەڵام نایشاریتەوە و هەموویان ئەنوسیت.زۆر بە ڕوونی بۆم نوسی
"من زۆر پەشیمانم لەوەی تۆم ڕەتکردەوە، ئێستا هەست بە شتانێک ئەکەم کە هیچ کاتێک لە پێشتر هەستم پێی نەکردووە، من واز لە غرور و لووت بەرزیم ئەهێنم. چونکە یاسای خۆشەویستی ئەوانە قبوڵ ناکات
گەر بڵێم ئێستا بە تۆ ڕازیم؟! گەر بڵێم ئێستا خۆشەویستییەکی یەک لایەنە نییە؟!
دووبارە وەرم ئەگریتەوە؟!"
![](https://img.wattpad.com/cover/284562992-288-k954407.jpg)
YOU ARE READING
گــونــاهـــبــار //
Romanceمن ئێستا زۆر باش لەوە تێگەشتم "بێ وەفا هەموو کات پەشیمانە" بەڵام من بێ وەفا نەبووم چارەنووس بێ وەفابوو بەڵام هێشتا من ئەوەم کە پەشیمانم نوسین:-2022 بۆ 2023 دەستکردن بە بڵاوکردنەوە:-28/10/2023 PayDa1