Ep 0

605 87 22
                                    








سنۆو: سەیرکە ئێستا ئیتر ئاواتەکەت یەتەدی ئیتر چیتر من نابینیتەوە جارێکیتر

جۆنگکووک: نەخێر نەخێر

سنۆو: بەڕاستی بەو ڕادەیە بە دڵ نزات کردووە کە بەم شێوەیەم لێ بێت؟ بەو ڕادەیە ڕقت لێمە؟

جۆنگکووک: نەخێر هەرگیز هەرگیز من ڕقم لێت نەبووە خۆشمئەوێیت خۆشمئەوێیت

سنۆو: چی ئەبوو پێشتر پێت بوتمایە؟ ئەزانی ئەرۆم بۆیە وا ئەڵێیت

جۆنگکووک: نەخێر سوێند ئەخۆم زۆرم خۆشئەوێیت تکایە تکایە تەنها ئەمجارە مەڕۆ تکایە

سنۆو: سەیرکە جۆن سەیرکە کۆیلەکەت وا خەریکە بە تەواوی ون ئەبێت

جۆنگکووک: بێدەنگبە بێدەنگبە تۆ کۆیلە نیت

سنۆو: بیرم هاتەوە من خاتوونی زستانم وانییە؟ من هۆکاری ساردی ژیانی تۆم

جۆنگکووک: بەسیکە تکایە بێدەنگبە ئیتر ڕاست نییە تۆ هۆکاری ساردی ژیانم نیت تۆ هۆکاری ژیانمیت

سنۆو: هههههه سوپاس بۆ ئەو درۆ شیرینە

جۆنگکووک: سوێند ئەخۆم ئەوە درۆ نییە هەرگیزیش درۆ نەبووە

سنۆو: جۆن هەست ناکەیت دواکەوتیت؟ ئا ئیتر کاتی هات ئەتوانم هەستی پێ بکەم

جۆنگکووک: چی؟ نەخێر نەخێر نابێت بڕۆی مەڕۆ مەڕۆ سنۆو مەڕۆ

سنۆو: لەوانەیە بۆ جارێکی تر وابکەم بەڵام ئێستا چیتر ناتوانم بمێنمەوە لەگەڵت

جۆنگکووک: لێت ئەپاڕێمەوە وا مەکە بەو شێوەیە تاقیم مەکەرەوە

سنۆو: ماڵئاوا جۆنگکووک

جۆنگکووک: نا نا نا نا نا مەڕۆۆۆۆ ( پڕ بە سیەکانی هاواری کرد بەڵام چیتر بێ سودبوو)










جۆنگکووک: نەخێر ( بە هاوارەوە لە کابوسەکەی بە ئاگا هات هەموو جەستەی ئەلەرزی فرمێسک وەک ڕوبار لە چاوەکانی ئەهاتە خوارەوە بەبێ وەستان چەند چرکەیەک وەستا دوبارە هەمان شت؟)


(هەستا و بەرەو پەنجەرە گەورەکە ڕۆیشت سەیری دەرەوەی ئەکرد چۆن بە لێزمە باران ئەباری دەنگی هەورە گرمەکان بەرز بوون و ئاسمانیان ڕوناک ئەکردەوە ناوەڕاستی زستانە بێگومان هەروا ئەبێت ( بیرم هاتەوە من خاتوونی زستانم وا نییە؟ من هۆکاری ساردی ژیانی تۆم) )




( دوبارە هەمان ڕستە دوبارە فرمێسکەکانی نوێ بوونەوە دوبارە دڵی دەستی کردەوە بە پچڕانی دەمارەکانی دوبارە مێشکی دەستی کردەوە بە تاوانبارکردنی دوبارە ڕۆحی دەستی کردەوە بە نەفرەت کردن لە خۆی تەنها ئاواتی ئەخواست کات بگەڕێتەوە ئاواتی ئەخواست ڕێگری لێ بکردایە ئاواتی ئەخواست وای لێ بکردایە هەرگیز جێی نەهێشتایە ئەو تەنها هەلێکی تری ئەویست بەڵام ژیان دوو هەڵ نایات بە کەس هەلی ژیان تەنیا یەک جارە ئەو هەلەکەی خۆی لەدەستیا بەتەواوی ئەوەی ئەو هەلە لە دەستبات گرەوی ژیانی دۆڕاندووە)










(لەوانەیە ئەگەر بۆ یەک جار پێی لە لوت بەرزیەکەی، دڵڕەقیەکەی، سوکایەتی پێکردنەکەی، ئەو غرورەی کە زۆر بە گرنگی ئەزانی بنایە هەرگیز بەم ڕۆژە نەگەیشتایە بەڵام نەخێر ئەو وای نەکرد پێی وابوو ئەگەر وابکات کەسایەتیەکەی ئەشکێت هەرگیز بیری نەکردەوە چی ئەگەر دڵ و ڕۆحم بشکێت و مێشکم بشێوێت؟ چی ئەگەر ئەو ڕۆیشت؟ چی ئەگەر هەمیشە ئازارم هەبێت بەبێ بڕانەوە؟ ئەو خامۆش بوو ئەمیش لە خەفەتا گڕی گرت، ئەکرێت مرۆڤ برسێتی بیر بچێتەوە توندڕەوی و لێدانیش هەروا بەڵام ئازاری ڕۆح هەرگیز لەبیر ناکرێت)

جۆنگکووک: ئەڵێن فەرامۆش کردن جوانترین تۆڵە کردنەوەیە بەڵام هەستناکەیت تۆڵە کردنەوەکەی تۆ لە سنوور دەرچووە؟ ناتەوێت بگەڕێیتەوە؟ بەڕاستی ئەوێت پێ خۆشترە تاکو لای من؟ باشە تەنها یەک پرسیار










































تۆ بیرم ناکەیت خاتوونی زستان؟





































ژیانی جۆنگکووک چۆن بووە؟

سنۆو کێیە؟













To be continued






ADRASTEIA🥀

✅خاتوونی زستان  J.JKWhere stories live. Discover now