Ep 6

386 77 11
                                    


؟: سڵاو

مین: ئۆ جانگسوو سڵاو

جانگسوو: کەواتە ئەمڕۆ خاتوو مینی جوان چۆنە؟

مین: باشم ئەژیم سوپاس

جانگسوو: تەنها باش من چاوەڕێم ئەکرد بڵێی زۆر باشم

مین: دەی ئیتر ئەمە ژیانە هەمیشە بە دڵی ئێمە نییە

جانگسوو: وایە ڕاست ئەکەیت

مین: کەواتە وەک هەمیشە قاوەی شیرین؟

جانگسوو: بەڵێ

؟: ئۆۆۆۆۆۆۆۆۆ خاتوو مین چەند زوو ئێمەت لەبیر کرد

مین: تۆ چی ئەکەیت لێرە؟

؟: بۆ پێویستە پرس بە تۆ بکەم چی بکەم و چی نەکەم؟

مین: دەمەقاڵێت لەگەڵ ناکەم ئەگەر شتێکت ئەوێت بیڵێ وە ئەگەر نا ونبه

؟: ئەبینم فێربوویت وەڵامم بەیتەوە چییە هەر زوو ڕابردوت لەبیرکرد؟

مین: بەڵێ وەک چۆن تۆش واتکرد ئێستاش بڕۆ

؟: تۆ ناتوانی من دەربکەیت نە لە ژیانت نە لە دڵیشت

مین: هەڵەیت ئەوەی ڕۆشت مرد تۆش بەهەمان شێوە ڕۆشتیت وە ئێستا مردویت

؟: کەواتە ئاوا!؟

مین: بەڵێ ڕێک ئاوا

؟: بەڵام دواتر پەشیمان نەبیتەوە لەم قسانە

مین: مەگەر بە مەرگ

(ئەم شتانە ڕویانیا لەبەر چاوەکانی جانگسووا، دواتر ئەو کەسه ڕۆشت بەڵام ڕوخساری مین باشی پێوە دیارنەبوو)

جانگسوو: ئەزانم مافی ئەوەم نییە لە ژیانی تایبەتیت بپرسم بەڵام ئەتوانم بزانم ئەو کەسە کێ بوو؟

مین: خۆشەویستە کۆنەکەم

جانگسوو: بەڕاست؟ ئای خوایه کەواتە جیابوونەتەوە

مین: بەڵێ

(جانگسوو بێدەنگبوو زانی حاڵی مین زۆر باش نییە وە زۆری پێ ناخۆشبوو کاتێک زانی مین کەسێکی تری خۆشویستووە لەگەڵ ئەوەشا دڵخۆشبوو چونکە بەو وەڵامدانەوەیەی مین زانی چیتر ئەوی ناوێت)

جانگسوو: باشە من هەست ناکەم تۆ باش بیت بۆیە ڕات چییە نانی ئێوارە لە دەرەوە بخۆین لە کەشێکی هێمن و ئاراما؟

مین: جا شوێنی وا لەم شارە جەنجاڵەیا هەیە؟

جانگسوو: من شوێنێک پێئەزانم دڵنیام زۆر بە دڵت ئەبێت وتت چی؟

مین: ئەتوانی چەند خولەکێک بوەستیت؟

جانگسوو: بەڵێ بەڵێ بێگومان کاتی خۆت وەرگرە








مین: بۆچی ئەوەنە درەنگ وەڵامی پەیوەندی ئەیەیتەوە؟

سنۆو: باشە ببورە لەناو وانە بووم ئێستا تەواوبووم شتێک بووە؟

✅خاتوونی زستان  J.JKWhere stories live. Discover now