Part[2]

199 25 11
                                    

𝑇ℎ𝑜𝑢𝑠𝑎𝑛𝑑𝑠 𝑖𝑓 𝑐𝑎𝑛𝑑𝑒𝑙𝑠 𝑐𝑎𝑛 𝑏𝑒 𝑙𝑖𝑡🌌
𝑓𝑟𝑜𝑚 𝑎 𝑠𝑖𝑛𝑔𝑙𝑒 𝑐𝑎𝑛𝑑𝑙𝑒, 𝑎𝑛𝑑 𝑡ℎ𝑒 𝑙𝑖𝑓𝑒
𝑜𝑓 𝑡ℎ𝑒 𝑐𝑎𝑛𝑑𝑒𝑙𝑠 𝑤𝑖𝑙𝑙 𝑏𝑒 𝑛𝑜𝑡 𝑠ℎ𝑜𝑟𝑡𝑒𝑛𝑒𝑑,
ℎ𝑎𝑝𝑝𝑖𝑛𝑒𝑠𝑠 𝑛𝑒𝑣𝑒𝑟 𝑑𝑒𝑠𝑐𝑟𝑒𝑎𝑠𝑒𝑠 𝑏𝑦 𝑏𝑒𝑖𝑛𝑔 𝑠ℎ𝑎𝑟𝑒𝑑
.
هەزاران مۆم بەهۆی یەك مۆمەوە دادەگیرسێ، تەمەنی ئەو مۆمەش كەم ناكاتەوە، بەختەوەری كەم ناكات بە بەشدار پێكردنی كەسانی تر ʕ•ᴥ•ʔ
.
.
.
.
.
.
.
.
لاوان و لۆنا لەماڵ هاتنە دەرەوە ،لۆنا دڵی پڕ بوو و چاوەكانی دەدرەوشانەوە بەهۆی فرمێسكە قەتیس ماوەكانی..بە هێمنی سەركەوتە سەر سەیارەكەی لاوان هەندێ جار لاوان دەیبات بۆ قوتابخانە سەرەڕای ئەوەی لۆنا شۆفێری تایبەتی هەیە
سەری خستبوە سەر جامەكەو بە بێدەنگی لە دەرەوەی دەڕوانی و بیری لە ژیانی خۆی دەكردەوە ..بیری لە دایك ی و خوشكەكانی دەكردەوە كە بۆچی خۆشیان ناوێ و بەردەوام ئازاری دەدەن_ ئاخۆ ئەو لە خوێنی ئەوان نییە؟!! ئەی بۆچی وا وەك باوەژن و زڕ خوشك مامەڵەی لەگەڵ دەكەن هەندێ جار بەڕاستی بیر لەوە دەكاتەوە كە ئەو هەڵگیراوە بێت ـ ئاوات دەخوازێت كە وا بێت ..ئەو دەیەوێت خێزانێكی بەختەوەری هەبێت گەر سادەو هەژاریش بن تەنیا دڵخۆش بن
لەو بیركردنانەوە دا بوو كاتێك باوك و كچێكی بینی كە مناڵێكی بچووك بوو پێدەچوو شەش ساڵان بێت جانتایێكی بچووكی لە شان بوو كە دیاربوو دەچێت بۆ قوتابخانە دەستی باوكی گرتبوو و دڵخۆش بوون و پێدەكەنین
قسەی بۆ باوكی دەكرد بە زەردەخەنەوە باوكیشی بە زەردەخەنەوە وەڵامی دەداوە بۆ ساتێك خۆزگەی بە شوێنی ئەو بچكۆڵەیە خواست
بە دەنگی لاوان لە خەیاڵەكانی دەرهات دیار بوو كە دەمێك بوو بانگی دەكرد و ئەو ئاگای لێ نەبوو..

لۆنا:هااه بەڵێ براكەمشتێكت ووت؟ ببوورە ئاگام لێ
نەبوو

لاوان:لۆنا چیتە نەخۆشیت ؟ بۆچی خەیاڵت ڕۆشتوە
من دەمێکە بانگت دەكەم

لۆنا:نا نەخێر كاكە من باشم خەمت
نەبێت(زەردەخەنەیەكی ساختەی كرد)

لاوان:نا لۆنا من دەزانم تۆ باش نیت درۆم لەگەڵ دا مەكە من دەزانم بەهۆی ئەوەیە كە ئەم بەیانیە ڕووی دا سەیركە بیری لێ مەكەوەو خۆشت بێ تاقەت مەكە تكایە

😈جنۆكەكەم_جان😈Where stories live. Discover now