Part [3]

173 20 0
                                    



🌠
هاوڕێكان وەك ئەستێرە وان، دێن و دەڕۆن، بەڵام"
"ئەوەی كە دەمێنێتەوە ئەوەیە كە دەدرەوشێتەوە

.
.
.
.
.
.
.
.
.

Vote🌟

سانا و مینا و لۆنا هاوتەمەنن ..مینا بە دوو مانگ لە لۆنا گەورەترە و بە سێ مانگیش لە سانا_سانا لە هەردووكیان بچووكترە بەڵام قسەی زلترە😂

سانا و لۆنا مینا لە باخچەكەی قوتابخانە دانیشتبوون قسەیان
دەكردوو پێدەكەنین باسی پشووەكەیان دەكرد كە چۆن بەسەریان بردووە لەگەڵ خێزانەكەیان .....سانا و مینا باری داراییان باشە و زۆر بەنازن و خێزانێكی بەختەوەریان هەیە بە پێچەوانەی لۆنا... ڕاستە خێزانی لۆنا دەوڵەمەند ترن بەڵام خێزانێكی بەختەوەریان نیە و پەرتەوازەن
لۆنا لەگەڵ هاوڕێكانی زۆر دەكرێتەوە و قسە خۆش و سوعبەتچییە ، زەردەخەنە جوانەكەی ڕووخساری پێچەوانەی ناخی پیشان دەدات

"( غەمبارترین مرۆڤەكان خاوەنی جوانترین زەردەخەنەن )"

ئەو تەنیا خێزانێكی بەختەوەری دەوێت زیاتر نا

سانا : پشووەكە زۆر خۆش بوو بەڵام بەداخەوە زۆر كورتیش بوو

مینا : ئهمم وایە تۆ راست دەكەی

لۆنا : بەڵام لای من درێژ و بێزاركەر بوو گەر بەهۆی كتێبەكان و مۆبایلەكەم نەبا ئەوا دەمردم

مینا : بێگومان منیش بام بێزار دەبووم... ژیانكردن لەگەڵ ئەم سێ جادووگەرە سەختە

لۆنا : وامەڵێ مینا هەرچیەك بێت ئەوان خێزانی منن

سانا : ئای خوشكە دڵپاكەكەی من، تۆ تەواو جیاوازیت لە ئەوان دڵنیام لە نەخۆشخانە تۆیان لێ تێكەڵ بووە لەگەڵ مناڵێكی تر
🤔

مینا : منیش وای بۆ دەچم
😂

لۆنا : ئااای ههه سانا چۆن شتی وا دەبێت تۆ لەگەڵ درامای
توركی تێكەڵت كردووە ..گیانەكەم ئەمە ژیانی راستەقینەیە
نەوەك دراما😄
ڕاستی منیش ئاوات دەخوازم كە وابێت بەڵام تەنیا خەیاڵە ... من تەنها خێزانێكی سادەو بەختەوەرم دەوێت خۆشیان بوێم و گرینگیم پێبدەن

😈جنۆكەكەم_جان😈Where stories live. Discover now