"بەیانی"
بەڕاستی نامەوێت ئیمڕۆ بڕۆم بۆ زانکۆ "وام وت کاتێک بە دەنگی ئەلەرمەکەم خەبەرم بۆیەوە"
ویستم ھەڵستم لەسەر بێدەکە بەڵام سەرم زۆر زۆر ئێشا و زۆر بێھێز بووم
ھەرچۆنێک بوو ھەڵستام چووم جلێکی زۆرم لەبەر کرد چونکە بەڕاستی ھەستم بە سەرمایەکی زۆر ئەکرد وە ماسکێکیشم کرد چونکە ڕەنگم زەرد زەرد بوبو نەم ئەویست کەس ئاوا بمبینێت وە سێوێکم دەرکرد لە ناو سەلاجەکەو ڕۆشتم
ھێڤیا👇🏻دواتر گەیشتمە زانکۆ چومە پۆلەکە سەرم لەسەر مێزەکەم دانا بەڕاستی زۆر بێھێز بووم ئەگەر تاقیکردنەوەم نەبوایە نە ئەھاتمەوە
یۆنجون:سڵاو ھێڤیا
سڵاو لە تۆش " بە دەنگێکی نزم وام وت "
یۆنجون:ھێڤیا تۆ باشیت
بەڕاستی ھەست بە باشی ناکەم
یۆنجون: ئایە دوێنێ کە ئێرەتان پاک کردەوە سەرمات نەبووە
با سەرمام بووە ھەمووی خەتای ئەو گەمژەیە بوو
یۆنجون: کام گەمژەیە 😐
تایھۆنگە گەمژەەەەەەەەە
تایھۆنگ: ھێی کێ گەمژەیە !!🙂 "وای وت کاتێک ھاتە پۆلەکەوە"
تۆ ھەی گەمژە گەمژەی تر ئەبینی لێرە سەیرکە بە بۆنەی تۆوە لە چی حاڵێکدام
تایھۆنگ:ھێی جا خەتای من چییە خۆت وات کرد
یۆنگی: ھێی بێدەنگ بن مامۆستا ھات
دوای دوو قسەت لەگەڵ ئەکەم کیم تایھۆنگ "وام وت کاتێک ڕووم کردە دواوە"
~~~~~~~~~~~~~~~~
دوای دەرز خوێندن
بەڕاستی زۆر بێھێزم لە کۆتاییا ئەتوانم بڕۆمە ماڵەوە
چومە دەرەوەی زانکۆ بینیم ئەو گەمژەیەو یۆنجون و سوبین لە دەرەوە بون
یۆنجون: ھێڤیا باشبویت!!
خەریکبوو باش ئەبووم بەڵام کە دەموچاوی ئەمەم بینی خراپ بومەوە "' مەبەستی تایھۆنگ بوو"'
تایھۆنگ: یەکێک نەزانێ من زۆر حەز ئەکەم ئەو دەموچاوە ناشرینەت ببینم
سوبین:ئەرێ یەکێکتان تێمان ئەگەیەنن چی بووە !!🙂
یۆنجون:ڕاست ئەکات ڕێک مێشکم تێک چوو بە دەستانەوە
باشە من بۆتان باس ئەکەم
دوێنێ کە خەریکی پاککردنەوەی شتەکان بوین ئەم گەمژەیە ئاوی پیا کردم
تایھۆنگ:دەی ئەوەش باس بکە بۆچی ئاوم پیاکردی ھەموو شتەکان ئەخەیتەوە سەر من
ھێی تایی
تایھۆنگ:ھێی تۆ باشی چاوت کەرەوە " بە پەشۆکیەوە
Pov taehyung
کاتێک کە قسەمان ئەکرد ھێڤیا ویستی بڵێ تایھۆنگ بەڵام قسەکەی پێ تەواو نەکرا کاتێک بینینم کەوتە سەر عەرزەکە
بە پەلە چوم بۆلای بەڕاستی ئەترسام کە بە بۆنەی منەوە وای لێ ھاتبێ
سوبین: ھێی چاوەڕێی چین ئەو کچە بوراوەتەوە یەکێکتان بیکەنە باوەش بیکەنە ناو سەیارەکەوە
یۆنجون: ھێی تایھۆنگ تۆ بیبە
تایھۆنگ:بەڵام بۆ من
سوبین : کاتی قسە نییە دەی
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
Taehyung
کاتێک بردمانە نەخۆشخانە دوای کاتژمێرێک ھەر ھەڵنەستا بەڕاستی من زۆر ئەترسم شتێکی بەسەر بێت بەھۆی منەوە
یۆنجون: من ئەبێت بڕۆم بۆ ڕێستۆرانتەکە کەسی لێ نییە
سوبین:منیش ئەبێت بڕۆمەوە بۆ ماڵەوە چونکە خوشکە بچوکەکەم بە تەنھا لە ماڵەوەیە
چی ئەتانەوێت من بەتەنھا لەگەڵ ئەمبم مەحاڵە
یۆنجون:بەڵام ئێمە ئیشمان ھەیە خۆ بەتاما نیت بە جێی بھێڵیت
دەی منیش ئیشم ھەیە
یۆنجون:ئەوبینمەوە باییی
بەنەفرەت بیت بۆ منتان بە جێھێشت
لای ھێڤیاوە کورسیەکی لێ بوو چوم دانیشتم
"دوای کاتژمێرێک"
ئەرێ ئەم کچە ماوە بۆ چی چاو ناکاتەوە خۆ دوو کاتژمێرە لێرەیە 🤨
بەڕاستی زۆر ئەترسم شتێکی بەسەر ھاتبێ " کاتێک گوێم لە دەنگی یەکێک بوو
ئاو ئەخۆم ' کاتێک سەیرم کرد ھێڤیایە " لە دڵی خۆما وتم بەڕاستی خۆشحاڵ بووم کە ھیچی بەسەر نەھاتوە'
چووم ئاوم بۆ ھێناو پشتیم بەرزم کردەوە تا ئاوەکەی بخوا
ھێڤیا: خۆم ئەتوانم 😒
جا ئەبێت مەمنونیش بیت یارمەتی و بەم
ھێڤیا: تۆ چی ئەکەیت لێرە
ھاتوم نەخۆش چارەسەر ئەکەم نابینی بە دیار تۆوە دانیشتوم
ھێڤیا: کەواتە ئەتوانی بڕۆیتەوە
ھیچ نەبێت سوپاسێک بکە دوو کاتژمێر لە ژیانم ڕۆی بە ھۆی تۆوە
ھێڤیا: ھەمووی خەتای تۆیە کە من لێرەم🙂
من ڕۆشتم "وام وت کاتێک خەریکبوو لە ژورەکە ئەڕۆشتمە دەرەوە
بەڵام دوبارە دەنگێک منی وەستاند ھێی کیم تایھۆنگ
زانیم ھێڤیایە چومەوە ژوەرەوە
ھا چیت ئەوێت
ھێڤیا: برسیمە 'وای وت کاتێک دەستی بە سکیەوە گرتبوو'
ئێ جا من چی بکەم
ھێڤیا:بڕۆ خواردنم بۆ بكڕە
جا من بۆ بچم تۆ لەمن ساغتری😐
ھێڤیا:بیرت نەچێت بە بۆنەی تۆوە من لێرەم
لەبەر ئەوە ئەچم خواردن بۆ ئەھێنم چونکە دوای شتێک بەسەر ھات ئەینێیتەوە بەسەر منا
ھێڤیا: ئاوا سەیرێکی کرد (😒)
دوای کە ھاتمەوە خواردنەکانم پێ بوە
ھانێ
ھێڤیا: دەست خۆش "وای وت کاتێک کە سەیری خواردنەکانی ئەکرد ھەستی بە خۆشی ئەکرد)
خواردن ئەوەنە دڵخۆشت ئەکا !!
ھێڤیا: بەڵێ چونکە خواردن ھەموو ژیانمە 😩
~~~~~~~
دوای ئەوەی کە کاتژمێرێکی تر مانەوە دواتر بڕیاریان یا بڕۆن چونکە ھێڤیا ھەستی بە باشی ئەکرد
تایھۆنگ:ئەڕۆیتەوە بۆ ماڵەوە!
ھێڤیا: نا ئەڕۆم بۆ سەر مانگ ئەی ئەچم بۆ کوێ🙂😂
تایھۆنگ: وەرە من ئەتگەیەنم
ھێڤیا: بەڵام بۆچی پێویست ئەکات تۆ بمگەیەنی
تایھۆنگ:دواتر شتێک لێ ھات ئەڵێی تایھۆنگ بوو منیش تاقەتی ئەمەم نییە
ھێڤیا: باشە 😒
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
ھێڤیا: لێرا دامبەزێنە نامەوێت ماڵەکەم بزانی
تایھۆنگ: یەکێک نەزانێ مردوم تا ماڵەکەت بزانم 😒
ھێڤیا دابەزی لە ناو سەیارەکەو وتی سوپاس کیم تایھۆنگ بۆ ئەوەی ئیمڕۆ یارمەتی منت دا
تایھۆنگ:ئەو سوپاسی منی کرد " بە شۆکەوە پرسیاری لە خۆی ئەکرد"
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~ھیوادارم بە دڵتان بوو بێت 🦉✨
پلیس ڤۆت و کۆمێنت بکەن بەڕاستی زۆر ھیلاک
ئەبم پێوەیSnap=lil.cuteee
YOU ARE READING
شایەنی گرنگی پێدانە:)
Romancelilcuteee ئەمە یەکەم چیرۆکمە ھیوادارم بە دڵتان بێت و پشتگیریم بکەن