Part 15

95 22 32
                                    

دوی ئەوەی کە ھێڤیا و تایھۆنگ ڕۆشتنە دەرەوە لە دوکانەکە
ھێڤیا:تایھۆنگ ھیچ ناکڕیت!!
تایھۆنگ:نا ھیچ ناكڕم
ھێڤیا:باش کەواتە من ئەچم ھەنێک ڕەسم ئەگرم ئەگەر حەز ئەکەیت ئەتوانی بڕۆیت
تایھۆنگ:دەی چاوەڕێت ئەکەم بەڵام ئاگات لە کات بێت
ھێڤیا:نێ(بەڵێ)
ھێڤیا دەوری ١٥ دەقە بەس خەریکی ڕەسم گرتن بوو
تایھۆنگ:زۆرت ماوە
ھێڤیا:ئەوە ھاتممم
تایھۆنگ:ھێڤیا باشیت!!!"وای وت کاتێک ھێڤیا لە پشتی تایھۆنگ خۆی شاردەوە"
ھێیڤیا:تایھۆنگ ئاوا بمێنەرەوە تکایە
تایھۆنگ:باشە
ھێڤیا ھاتەوە لای تایھۆنگ
تایھۆنگ:ھێڤیا شتێکی خراپ بوە!
ھێڤیا:ئەو کچەی لەوێوە ڕۆشت ئەوە خراپترین ساسانگە کە ھەموو شتێک ئاشکرا ئەکات
تایھۆنگ:بەڵام بۆ تۆ خۆت شاردەوە خۆ تۆ نە ئایدۆڵی نە گۆرانی بێژ
ھێڤیا:ئم لە ڕاستیدا"کەمێک وەستا"
ئەھا ئەوە من زۆر لەو شتانە ئەترسم بۆیە
دەی با بڕۆین
تایھۆنگ:باشە
ھێڤیا:یااااا تایھۆنگ
تایھۆنگ:چیووە بۆ ھاوار ئەکەیت
ھێڤیا:دوو دەقەی تر ئەبێت بە سەعاتێک ئەگەر نەگەین ئەوا سزا ئەدرێین
تایھۆنگ دەستی ھێڤیای گرت و بەڕاکردن ڕۆشتن😭😂
ھێڤیا ھیچی نە ئەوت و لەگەڵیا ڕای ئەکرد
وە بە قادرمەکانا ڕۆشتنە خوارەوە چونکە ئەسناسۆرەکە لە کار کەوتبوو
تایھۆنگ و ھێڤیا گەیشتنە دوکانی ساردەمەنیەکە
ھەموویان دانیشتبون
یوری:کاتێکی خۆشتان بەسەر برد پێکەوە"بە تانە لێدانەوە😏😂"
ھێڤیا:یاا یوری
یۆنجون:یوری ڕاستەکا لەوانێیە کاتێکی خۆشتان بەسەر بردبێت بۆیە درەنگ کەوتون🙂😂
ھێڤیا:یاااا یۆنجون تۆش
تایھۆنگ:ھێی ئەزانن بێتامتان کردوە "بە ساردیەوە"
یونا:بەڵام ئەگەر وا نییە بۆ دەستی یەکتان گرتوە🙂😂
ھێڤیا و تایھۆنگ سەیری یەکیان کرد و بە پەلە ھەردوکیان دەستیان لایە
بە ھۆی ئەوەی بە ڕاکردن ھاتبون بیری ئەوەیان نەبوو کە ھێشتا دەستیان لە ناو دەستی یەکە
تایھۆنگ:ھھھ زۆر گەمژەن
کە بابەتێک نازانن تەداخول مەکەن ئێھ"بە ساردی"
ھێڤیا: ڕاست ئەکات
یۆنگی:یەعنی بون بە خۆشەویست پیرۆزە😭
یۆنجون:نەم ئەویست ئەوەنە زوو ھاوڕێکانم لە دەست بەم☹️😂
ھێڤیا ویستی ڕونکردنەوە بات بەڵام
تایھۆنگ وتی
واز بێنە ڕون کردنەوە مەیە کە خۆیان تێناگەن با تێنەگەن 😒
ھێڤیا:Ok
سوبین:بەڵام ئەبێت سزا بدرێن ئەی وانییە!
لیسا:ڕاست ئەکات بۆ من بیری ئەوەم نەبوو😩😂
کوکی:کەواتە سزا کە چی بێت
ھێڤیا:ھەر شتێک بێت خۆم سزاکە وەر ئەگرم با تایھۆنگی تیا نەبێت چونکە بە بۆنەی منەوە دواکەوت
میسوو:نەخێر ئەبێت ھەردوکتان بن
ھێڤیا:وتم تەنھا خۆم "😒
ھەموویان سەریان کرد بە یەکاو چپە چپیان ئەکرد بۆ ئەوەی سزاکە دابنێن بۆیان
لە کاتێکدا ھێشتا ھێڤیا و تایھۆنگ بە پێوە بوون
میسوو:دامان نا 😏😂
ھێڤیا:کەواتە بڵێن چییە بەڵام وەک وتم تەنھا خۆم سزاکە وەر ئەگرم
یونا:بەڵام نابێت چونکە سزاکە بە ھەردوکتان ئەکرێت
تایھۆنگ:دەی بڵێ چییە "
یۆنگی:یا یا بۆستن من ئەڵێم ھەر کاتێک ڕۆشتین بۆ گەشتێک با سزاکەیان بەین چونکە ئێستا خۆش نابێت ئێوە ئەڵێن چی😏😂
لیسا:بە دڵمە😩😂
سوبین:باش کەواتە سزاکە دوا ئەخەین😉😂
یوری:وەرن دانیشن بۆ ھەر بە پێوەن
ھێڤیا ڕۆشتە لای یونا و کوکی دانیشت
تایھۆنگیش ڕۆشتە تەنیشت یوری و سوبین دانیشت
یونا:دەی چی ئەخۆن با داوای کەین
.
.
.
«دوای کاتژمێرێک»
دوای ئەوەی شتەکانیان خوارد
کچەکان ڕۆشتن ڕەسم بگرن
دوای ڕەسم گرتنەکە بڕیاریان یا بڕۆنەوە
ھێڤیا:دەی من ئەڕۆم بە ھیوای کاتێک خۆش بۆ ھەمووان
تایھۆنگ:بەتەنھا!!
ھێڤیا:ئم
یۆنجون:ھێڤیا خۆم ئەتبەمەوە مەڕۆ
ھێڤیا:سوپاس بەڵام ئیشی گرنگم ھەیە
یونا: دە تۆ ھەموو کات بیانوی ئەوە ئەھێنیتەوە ئەڵێی ئیشم ھەیە
ھێڤیا:باوەڕکە ئیشم ھەیە
یونا:ئیشەکەو چییە
ھێڤیا:ئێ ئەوە "کەمێک وەستا"
دە ئیشم ھەیە دەی بایی
ھەموویان پێکەوە:بایی
یۆنگی:بۆ وا ھەست ئەکەم ھێڤیا شتێک ئەشارێتەوە
لیسا:منیش وا ھەست ئەکەم
میسوو:لەوانێیە یۆنجون بزانێت یۆنجون ھێڤیا شتێک ئەشارێتەوە !!
یۆنجون:باوەڕکەن ھیچ شتێک نازانم
تایھۆنگ:ژیان ژیانی خۆیەتی لەوانێیە شتێکی ھەبێت نەیەوێت کەس بیزانێت
.
.
.
(Pov hevia)
دوای ئەوەیکە لەوێ ڕۆشتم چوم بۆ دوکانێک ھێدفۆنم کڕی چونکە ئەوەی خۆم تێک چووە وە لەگەڵ مایکێکی بچوک لە دوای ئەوە ڕاستەوخۆ لەوێوە ڕۆشتم بۆ قاوە خانەکەی کە ئیشی لێ ئەکەم
«دوای دوو کاتژمێر»
قاوە خانەکەم پاک کردەوەو و شتەکانم کۆ کردەوەو ڕۆشتم چونکە قاوە خانەکە خەڵکی زۆری لێ نەبوو
وە گەیشتمە ماڵەوە سەیری کاتژمێرم کرد ٩:٠٠ شەو بوو
ڕۆشتم گەرماوێکم کردوو و خۆم گۆڕی
جلەکەی ھێڤیا👇

شایەنی گرنگی پێدانە:)Where stories live. Discover now