Part 19

99 15 3
                                    




ئەو جۆرە ژیانەی منی تێدابوم هەر لەمنداڵیەوە هەتاوەکو ئێستا ژیانێکی زۆر سەخت بوە دەبو هەمو چرکەو ساتێک من بە ئازارەوە تێی بپەڕێنم سەرەتا مردنی دایک و باوکم و دواتر ڕفاندنی براکەم کە هەرنازانم ئێستا چۆنەو لەکوێیە یاخود زیندوە یان مردوە هیچ شتێک نازانم دەربارەی بەڵام دەیدۆزمەوە ماندوبوم لەو ژیانە سالی مرد هەمو شتێک لە ژیانی من تێکچو دەمەوێ بڕۆم بۆ شوێنێک کەس هەست بەبونم نەکات تەنانەت نامەوێت بونیشم بمێنێت
تاوەکو بەیانی لەلای گۆڕەکەی سالی دانیشتم و هیچ جوڵەیەکم نەدەکرد  تەنها چاوەکانم لەسەر گۆڕەکەی سالی بو تاوەکو هەموان هەستان و سوهۆ هات و سەیرێکی کرد زانی نامەوێ هیچ بڵێم بۆیە ئەوێی جێهێشت گەڕایەوە ژورەوە تەواوی ئەو ڕۆژەش وەکو خۆم لەشوێنی خۆم نەجوڵام تاوەکو بەیانی ڤایۆلێت هات بۆ لام
ڤایۆلێت]ئۆلیڤیا تکایە بەسە والەخۆت مەکە دەزانم مردنی سالی بۆتۆ سەخت بو زۆر بۆهەمومان بە ئازاربو بەڵام ئەوە چارەنوس بو ئیتر هەرئەوەندە ژیانی ئەوبو بۆیە تکایە بەوشێوەیە ئازاری خۆت مەدە هەرنا لەبەر منداڵەکانت سەیرکە منیش خەریکە دەبم بە دایک و منداڵێک دەهێنمە دونیاوە لەوکاتانەدا پێویستم بەتۆیە

ڤایۆلێت]پێویستم بەتۆیە تاوەکو ڕێنمایم پێبدەی هەم من و هەم کلاراش پێویستمان پێتە تاوەکو بزانین چیبکەین لەکاتی دوگیانیماندا دەی تکایە والەخۆت مەکە بەوجۆرە ئازاری خۆت مەدە جۆنگسو و لیما پێویستیان پێتە سوهۆ پێویستی پێتە لەهەموان زیاتر کەتۆ بەوجۆرەی ئەویش ئازار دەچێژێ
هیچ شتێکم نەدەوت تەنها گوێم دەگرت
ڤایۆلێت]هەم ئەی ئێوە بڕیارتان وانەبوم منداڵی زۆر بخەنەوە ئەوە خەوی ئێوەبو لەناوی بە نونا تکایە من ئێستا دەگەڕێمەوە ژورەوە تکایە تۆش هەستە
ڤایۆلێت چوەژورەوە
نزیکە مانگێک تێپەڕی وەکو پەیکەرێک وابوم بەبێ جوڵە لەهەمان شوێنی خۆم تاوەکو ڕۆژێک گوێم لە دەنگە دەنگێکی زۆربو لە لای ماڵەوە ئەویش ئەوبو تەنها ناوی لیما دەهێندرا لەگەڵ چانسو وە لیا کە دەکاتە کچەکەی من و کوڕەکەی ماری و کچەکەی لۆرا تاوەکو کارۆڵ هات بۆ دواوەی کۆشکەکەو وتی
کارۆڵ]نونا تکایە تکایە هەستە منداڵەکان لە مەترسیدان و خەریکە دەیانبەن تکایە گوێت لێمەچاوت بکەوە تکایە ئۆلیڤیاااا
کارۆڵ ڕۆشتەوە بۆ لای ئەوانی تر

خۆم نەگرت بۆیە خێرا هەستام و ڕامکرد بەرەو پێشەوەو پێشم بەو کەسانە گرت
من]منداڵەکان دانێن
یەکێکیان]دورکەوە
من]یەکجاری تر دەیڵێمەوە منداڵەکان دانێن
یەکێکیان]دەی بزانین دەتوانی ڕزگاریان بکەیت
هەرسێ منداڵەکەیان بۆ ئاسمان هەڵدا خێرایی با بازم داو تاوەکو سەروی کۆشکەکە بەرزبومەوە لۆراو ماری دەگریان و چاوەکانی خۆیان گرت
هەرسێ منداڵەکەم گرتەوەو بەهێمنی چومەوە سەر ئەرز  منداڵەکانم دایەوە دەستی کچەکان
هەرچی ئەو کەسانەش بون پارچە پارچەم کردن وەستام خۆمم ئاسایی کردەوە تەنها لەبەرئەوەی لەکەسایەتیە خوێنمژیەکەم دابوم توانیم هەستم و لەسەرقاچ بوەستەم مانگێک لەسەر قاچ نەڕۆشتوم قاچەکانم توانای هیچ جوڵەکردنێکیان نەبو تاوەکو کەوتم بەخێرایی سوهۆ هەڵیگرتم بۆ ژورەوە لە ژورەکەی خۆمان هەڵیگرتم
ماری]ئۆلیڤیا چیت بەسەرهات تۆ باشی
من]هەست بە قاچەکانم ناکەم
میرا]چی چۆن واتا
من]هەستی پێناکەم ناتوانم بیجوڵێنم

ot9 vampire{کۆتایی هاتوە}Where stories live. Discover now