Part 1

213 41 37
                                    




‎بە زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بۆوە زۆر بێزارکەرە گیانم ئەلەرزێت کاتێ هەوڵــئەدات هەڵمسێنێ لە خەو

‎ڕۆتینی ڕۆژانەم کرد و خێرا هاتمە دەرەوە و چاوەڕێی پاس بووم

جلەکانم

‎مۆبایلەکەم دەرهێنا و کردم بە گۆرانیە نوێکەی ئێکسۆ ۲٤/۷ نایابترینە واهـ دەنگی بەیکهیۆن شێتم ئەکات

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

‎مۆبایلەکەم دەرهێنا و کردم بە گۆرانیە نوێکەی ئێکسۆ ۲٤/۷ نایابترینە واهـ دەنگی بەیکهیۆن شێتم ئەکات

‎زۆری پێنەچوو پاسەکەم هات بە شوێنما
‎بێگوومان ماڵەکەمان لە ئێستادا لە دەرەوەی شارەو نزیک ماڵەکەی فلۆرایە بەڵام باوکی ئەیبات بۆ دەوام

‎خێرا سەرکەوتم و چاوم سوڕاند لە پەنجەرەی پاسەکەوە سەیری دەرەوەم کرد بێگومان هەست ئەکەم ئەوانەی دەوروبەرم سەیرم ئەکەن
‎~ئاخر کەیپۆپەر وایە ستایلی کەیپۆپەر جیاوازە لە هی ئەوان~

‎دوای ۳٠ خولەک
‎خێرا ڕامکردە باوەشی فلۆرا
‎من: وااااااهـ یەک خولەکیتر لەناو ئەو پاسە بومایە یان ئەمکوشتن یانیش ئەوان منیان ئەکوشت (دەستم کرد بە بۆڵە بۆڵ کردن)
‎فلۆرا: باشە باشە سەرەتا هەناسە وەرگرە .. ئۆکەی ئینجا وازیان لێبێنە بەخوا زۆر نایاب و شازی ئەمڕۆ(تەبعەن ئەوە قسەی هەموو ڕۆژێکی فلۆرا بوو)
‎من: ئاهـ خۆشم ئەزانم ئۆڵوەیس نایاب و پێرفێکت خۆمم ئازیز
‎فلۆرا پێکەنی و وتی:دەی دەی هەروایە با بڕۆین دواکەوتین بۆ محازەڕە( هەمووکات من و ئەو پێش دکتۆر ئامادەبووین )

‎زۆر چاوەڕێی ئانامان کرد بەڵام نەهات
‎زۆر نیگەرانی بووم
‎(ئانا هاوگروپمانە بەڵام فلۆرا زۆر خۆشی نوێت نایەوێت لێم نزیک بێت)
‎من: فلۆرا بۆچی ئانا نەهات (بە چرپەوە قسەمان دەکرد)
‎فلۆرا: ئاااا دە وازی لێ بێنە ئێستا لەگەڵ ئەو کوڕە گەمژانەیە
‎من: یاااا وای پێ مەڵێ فەقیرە( چاوم لێی سوڕان)

‎دوای ۱کاتژمێر و ٤٠ خولەک محازەڕە تەواو بوو

‎فلۆرا: بڕۆین بۆ پڕۆجێکت
‎من: ئااااایییی برسیمە(خۆم بێ دەسەڵات کرد)
‎فلۆرا: ئاایییش شێتم دەکەی سیا شێتم دەکەی سوێند دەخۆم شێت دەبم نەبووە بە ۲ کاتژمێر نانی بەیانیت خواردووە مانگاااااا( ڕاست دەکات بەردەوام خەو و خواردن ئیشی من بوو)
‎من: باش ناخۆم
‎فلۆرا: بای دوو ئەوەندەی مانگایەک دەخۆی بەس بزانم بۆ قەڵەو نابی؟ بەس ئەوەندەم پێبڵێ و هیچیترنا!!
‎من: باشە خەتای من چیە تۆ ئاو بخۆیتەوە قەڵەو ئەبی؟ (بێگومان قەڵەو نیە بەس خۆی وا هەست ئەکات قەڵەوە منیش یاری بە مێشکی ئەکەم)
‎فلۆرا: سێرکە ئۆنی شێت ئەبم ها
‎من: کەواتە ڕات چیە پێش شێت بوونەکەت من بڕۆم خواردن بخۆم؟ (یاری کردن لەگەڵ تۆ خۆشە)
‎فلۆرا: گەر خۆت زۆر پێ پیاوە بڕۆ
‎من: من؟ ئێ کوا من کچم
‎فلۆرا: خوایە گیان سەبر
‎من: تەواو ناخۆم دەی
‎فلۆرا قۆڵی توند گرتم و ڕایکێشام بۆ کافتریای زانکۆکە

‎دوای ٥٠ خولەک

‎•فلۆرا•
‎سەرنجم لەسەر سیا نەبوو چونکە ئەو لە کتێبخانەکە سەیری لاپتۆپەکەی دەکرد
‎منیش لای ئەو دوو کوڕە بووم کە پڕۆجێکتمان هەیە لەگەڵیا و هاوپڕۆجێکتمانن
‎دکتۆر بانگی کردین
‎ڕۆیشتم بانگی سیا بکەم بەڵام ڕەنگی بۆوا زەرد هەڵگەڕاوە؟
‎نا تکایە ناا

(سیا ساڵی پار توشی شێرپەنجەی گەدە بوو سوپاس بۆ خوا دوای ۱۱ مانگ چارەسەر وەرگرتن تەندروستی باش بۆوە بڵام دکتۆرەکان وتیان
ئەگەری سەرهەڵدانەوەی هەیە و دەبێت دوور بێت لە ترس و خواردنی هەندێک خۆراک و بێتاقەتی)

فلۆرا: هێی سیا چیتە؟ باشی؟
‎سیا: یااا فلۆرا تکایە با من نەیەمە ژوورەوە
‎فلۆرا: سێرکە هیچ شتێک ڕوونادات من لەوێم و هەمووی خۆم ئەیکەم تەواو،؟ تکایە نا ئێستا نا سیا کاتی لە هۆش خۆ چوون نیە
‎سیا سەیری ئەکردم بە بێگوناهی
‎فلۆرا:سێرکە ئۆنی بەس ئەو چەند مانگە لێرەین ئیتر ئەڕۆین تکایە ئارام بە و با بڕۆینە ژوورەوە

‎سیا دەستیگرتم و ڕۆیشتین
‎لەکاتی پڕۆجێکت سەرنجم لەسەر سیا بوو نەی ئەتوانی بوەستێت هەموو هەوڵی خۆی ئەدا
‎هەتا دکتۆرەکانیش سەرنجیان لەسەر ئەو بوو

‎خانمی دکتۆر: ئازیزم سیا تۆ باشی؟ هەست بە باشبوونت ناکەم تکایە دانیشە
‎سیا تەنها سەری بە بەڵێ جوڵاند

‎دوای چەند خولەکێک
‎بەڕێز دکتۆر: سیا کچم ئەتوانی بڕۆیت و هەوایەک هەڵمژی و ئاسودەبی لە دەرەوە ئێرە زۆر ئاڵۆزە بۆتۆ و تەندروستیت گونجاو نیە

(بێگومان گشت دکتۆرەکان سیایان خۆش دەویست چونکە ٤ ساڵ وەک نوێنەری گشتی زانکۆ ئەڕۆیشتە هەموو شوێنێک و کارەکانی ئەوانی تەواو ئەکرد بەهۆی توانا بەهێزەکانی تا ئەوکاتە نەخۆش کەوت و وازیهێنا)

‎سیا ویستی هەڵسێت بەڵام کەوت خێرا یەکێک لە دکتۆرەکان هاتە لای و
بردیە دەرەوە لە باخچەکە داینا پاشان گەڕایەوە
‎هەموو بیرکردنەوەکانم لای سیا بوو

‎چی ئەگەر دیسان شێرپەنجەکەی سەری هەڵدابێتەوە؟
‎چی ئەگەر لە هۆش خۆی چووبێت؟
‎چی ئەگەر چۆلەکەیەک لەلای ئەو نیشتبێتەوە و گەشکەی گرتبێت؟

‎هەموو ئەگەرەکان لە پارتی دوو

دەمەوێت بڵێم زۆر سوپاس بۆ ئەوەی خوێنەرمن
بەڵێن بێت پەشیمان نابنەوە لە هاوبەشیکردنی چیرۆکەکەم

It was just a dream | ئەوە تەنها خەونێک بووWhere stories live. Discover now